ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا کێشەیەکی 17 ساڵیان چارەسەر کرد ئابووری جیهان
بۆ رووبەرووبوونەوەی مەترسیەکانی چین، ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا لە پرسی کێشە گومرگییەکانی نێوانیان ڕێککەوتن

نوچەنێت

یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا چارەسەرکردنی کێشەیەکی 17 ساڵی نێوانیان راگەیاند، ڕێککەوتنی نوێـــی نێوان وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا پێوەستە بە کێشەی هەردوو کۆمپانیای بیۆنگ وئێرباس

سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا  “ئورسولا فون دێر لاين”  لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ناتۆ لە برۆکسێل، لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا"جۆ بایدن" کۆبووەوە  و ئەنجامی کۆبوونەوە هاوبەشەکەی ڕاگەیاند و ووتی" کۆبوونەوەکەمان تایبەت بوو بە پرسی کۆمپانیاییەکانی فرۆکەوانی و ئەنجامی کۆبوونەوەکەمان بۆ هەردوو لایەن دڵخۆشکەرن، چونکە لەمەودوا، کێشە و ناکۆکی 17 ساڵی دەبن بە هاوبەشی کارکردنی گرنگ".

هەروەها نوێنەری بازرگانی ئەمریکا “کاسرین تای” ووتی"  ڕێککەوتنی ئەمرۆی نێوان ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا، کێشەیەکی دوور مەوداوی نێوان دوو لایەن چارەسەر دەکات"

هەروەها لە بارەی پەیوەندیە بازرگانییەکانی ئەمریکا و چین، کاسرین تای ووتی" لە جیاتی ئەوەی لەگەڵ هاوپەیمانێکی مێژووی بجەنگین، گرنگە بە هاوبەشی کار بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی سەر بەرژەوەندیەکانمان بکەیەنەوە"

لە بەیانامەیەکەی هاوبەشدا، ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا ڕایانگەیاند" دەرفەتێکی گونجاومان لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی چارەسەرێکی یەکجارەکی بدۆزینەوە بۆ پیشەسازی فرۆکەوانی، هاوکات دابینکردنی ملیاران یۆرۆ بۆ پرسە گومرگییەکانی سەر هاوردەکاران لە زەریای ئەتڵەسی، کاریگەریەکەی زۆری دەبێت لەسەر پەیوەندیەکانمان".

ڕێککەوتنی ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا بۆ کۆمپانییەکانی فرۆکەوانی لە کاتێکدایە ،کە لە ساڵی 2004 پرسی باجی گومرگی کەرەستەکانی دروستکردنی فرۆکەکان بووە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی بازرگانی نێوان هەردوو لا، بەڵام  دوای  دەستبەکاربوونی دۆنالد ترەمپ  کیشەکان قوڵتر بوون.

لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا گەیشتنە نزمترین ئاست، دۆناڵد ترەمپ یەکێتی ئەورووپای بە ولاتی چین  شوبهاند و ووتی"یەکێتی ئەورووپا هاوشێوەی چینە لە سیاسەتی بازرگانیکردنیدا"،  ئەمەیش بووە هۆی سەپاندنی سزای گومرگی بە بڕی 7.5 ملیار دۆلار بەسەر بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئێرباس. لە بەرامبەردا  یەکێتی ئەورووپا سزای 4 ملیار دۆلاری بەسەر بەرهەمی کۆمپانیای بوینگ سەپاندن، بە بیانووی ئەوەی ئەمریکا هاوکاری نایاسایی بەو کۆمپاناییە بەخشیوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین