بایدن داوایه‌كى مه‌حاڵ له‌ پوتین ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، داوا له‌ ڤلادیمیر پوتین هاوتا رووسەکەی دەکات، کە کاری رژد بکات بۆ راگرتنی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییانەی دەکرێنە سەر دامودەزگاکانی ئەمریکا و سەرچاوەکانیان لە رووسیاوەن.

لە وەڵامدا ڤلادیمیر پوتین وتوویەتی، "لەسەر ئاستی جیهاندا سەرچاوەی زۆرینەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان لە ئەمریکاوەن" بەم هۆیەشەوە پوتین ئەمریکای تۆمەتبار کردووە کە هاوکار نییە بۆ رێگرتن لە هاککەران.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دوای ئەوە دێت بەم دواییە چەند هێرشێکی ئەلیکترۆنیی کرایە سەر داتابەیسی چەندین دامەزراوە و زانیاریەکانیان شێوێنران و لە بەرامبەر گێڕانەوەی پاسوۆردەکانیان داوای پارەی زۆری بیتکۆین دەکرێت.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بایدن هۆشداری داوەتە هاوتا رووسەکەی کە ئەمریکا رێوشوێنێ پێویست دەگرێتەبەر بۆ بەرگریکردن لەخۆی لە بەرانبەر ئەو هێرشانە.

دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بایدن وتوویەتی،  "گفتوگۆکان باش بوون و من گەشبینم"، لەبارەی ئەوەی ئایا پاش ئەم پەیوەندییە دەرەنجام و لێکەوتە دەبینین؟ بایدن وتوویەتی "بەڵێ" بێئەوەی درێژە بدرکێنێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین