چوار وڵاتی ئۆپێک نرخی نەوت بەرزدەکەنەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

چوار وڵاتی بەرهەمهێنی نەوت و سەرەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێکخراوی ئۆپێک، نرخی نەوت لە مانگی ئابی داهاتوودا بەرزدەکەنەوە. ئەم بڕیارەیش دوای ڕێکنەکەوتنی ئەندامانی کۆبوونەوەی ئۆپێک پلەس دێت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت تا 2022.

 ڕازینەبوونی وڵاتی ئیمارات، بە شێواز و کاتی درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی ئۆپێک پلەس تا ساڵی 2022، بووە هۆی دواخستنی کۆبوونەوەی ئۆپێک پلەس بۆ کاتێکی نادیار، و ئەمەیش چارەنووسی بازارەکانی بە شلەژاوی جێهێشتووە. هاوکات نادیاری ئەنجام و کاتی ڕێککەوتنەکەی بازاری نەوت، بووە هۆی بڕیاری زیادکردنی نرخی نەوتی خاو لە سەرەتای مانگی ئابی داهاتوودا لە لایەن هەریەکە لە سعودیە و کوەیت و ئێران و عێراق.

نرخەکانی ئارامکۆ (سعوودیە)

کۆمپانیای ئارمکۆی سعوودی نرخی نەوتی خاوی سوکی بۆ بازارەکانی ئاسیا بە بڕی 80 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک  بەرزدەکاتەوە، ئەمەیش بە واتای بەرزبوونەوەی دێت بۆ 2.70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و نرخەکەی پێش نرخەکانی نەوتی عەمان و دوبەی دەکەوێت.

هەروەها  کۆمپانیایەکانی گواستنەوەی نەوتی خاوەی عەرەبی بۆ بازارەکانی ئەمریکا بە بڕی 20 سەنت لە نرخی ئاسایی خۆی کە 1.25 دۆلار لە تەمووزدا بەرزبوونەوە. ئەمەیش بووە هۆی بەرزبوونەوەی  نرخی نەوتی عەرەبی بۆ بازارەکانی ئەورووپا بە بڕی 80 سەنت.

نرخەکانی نەوتی کوەیتی

لەسەر پلانی سعوودیە ، وڵاتی کوەیتیش نرخی نەوتی خاوی کوەیتی لە جۆری سووک، بە بری دۆلارێکی ئەمریکی بۆ هەر بەرمیلێک بەرزکردەوە، بۆ ئەوەی بگات بە 2.60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەم بڕیارەی دەوڵەتی کوەیت لە کاتێکدایە کە لە مانگی داهاتوودا کوەیت نرخی هەر بەرمیلێکی نەوتی کوەیتی بۆ 2.05 دۆلار، واتە 80 سەنتر زیاتر لە نەوتی دوبەی و عەمان بەرزدەکاتەوە.

نرخەکانی نەوتی بەسرەی عێراقی

دوای کۆبوونەوە بێ ئەنجامەکانی ئۆپێک پلەس، حکوومەتی عێراق بریاری بەرزکردنەوەی نرخی نەوتی بەسرەی بۆ بازارەکانی ئاسیا راگەیاند، بەمەیش  نرخەکان بە بڕی 1.25 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بەرز بوویەوە، بەلام لە بەرامبەردا نرخی نەوتی قورسی عێراق بە بڕی 0.65 سەنت لە بۆرسەکانی دوبەی و عەمان ، مامەلەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی ئێرانی

کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێرانی، نرخی نەوتی خاوی ئێرانی بۆ بازارەکانی ئاسیا بە بڕی 80 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک بەرزکردەوە، بۆ ئەوەی زێدەتر لە سەرجەم نرخەکانی تر مامەڵەی پێوە بکرێت لە بۆرسەکانی دوبەی و عەمان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین