هۆكارى كه‌چه‌ڵبوونى ئافره‌تان چییه‌ و به‌ چى له‌ كه‌چه‌ڵى پیاوان جیا ده‌كرێته‌وه‌؟ دیمانە و راپۆرت

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

كه‌چه‌ڵبوونى ئافره‌تان چییه‌؟ چ جیاوازییه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌چه‌ڵبوونى پیاوان هه‌یه‌؟ جیا له‌وه‌ جیاوازى رووتانه‌وه‌ى قژ و كه‌چه‌ڵى چییه‌؟ د. سوهام ئامێدى له‌ دیمانه‌یه‌كى تایبه‌تى نوچه‌نێت وه‌ڵامى چه‌ندان پرسیارى تایبه‌ت به‌ كه‌چه‌ڵى و رووتانه‌وه‌ى قژى ئافره‌تان ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كه‌چه‌ڵى چاره‌سه‌رى نییه‌، به‌ڵام رووتانه‌وه‌ به‌ ئاسانى چاره‌ ده‌كرێت.

هۆکارەکانی رووتانه‌ى قژی ژنان چییە و بەچی لە هی پیاوان جیا دەکرێتەوە ؟

ناڕێكى سووڕى مانگانه‌
هۆكارێكى سه‌ره‌كى رووتانه‌وه‌ى قژه‌
 

له‌ پیاو و ژن رووتانەوەى قژ بوونی هەیە. دەبێت بزانین هۆکاری رووتانەوەی قژەکە چییە؟ رووتانەوەی قژ پەیوەندی بە زۆر شت هەیە، یەکەم هۆکار ئەگەر ئاسن كه‌م بێت لە لەشدا، دواتر کەمی ڤیتامین بی و ڤیتامین سی. ئەوانە کاریگەرییان لەسەر قژ هەیە. ئاسن گرنگترینە بۆ قژ، هەر ئافرەتێک یاخود پیاوێك کەمخوێن بێت، ئه‌وا قژى هه‌ڵده‌وه‌رێ. ئەو کەسانەی یاخود ئەو ئافرەتانەی خۆیان لاواز دەکەن بە حەب ئەوە زیاتر تووشی هەڵوەرینی قژ دەبن. "تا" گرتن هۆکاری ترى هەڵوەرینی قژە، جا چ بەهۆی هەوکردنی سییەکانەوە بێت یاخود گرانەتا، دوایی ماوەک وا دەکات قژەکە هەڵوەرێ. لە ئێستادا تووشبووانى کۆڕۆنا دوایی چەند مانگێك تووشی رووتانەوەی قژ دەبن، لەکاتى منداڵبوون ئافرەتان زیاتر قژیان هەڵدەوەرێت. لەو کاتەی منداڵەکەی کە لەدایك دەبێت و تەمەنی لەنێوان سێ بۆ شەش مانگە قژى هه‌ڵدوه‌رێ، بەڵام ئەمە رووتانەوەیەکی ئاساییە. هەر کەسێك نەشتەرگەری بکات نەشتەرگەرییەکە لە دوو كاتژمێر زیاتر بخایەنێت، پاش ماوەك نەخۆشەکە تووشی هەڵوەرینی قژ دەبێت. هۆکارێکی تر نەخۆشی دەروونی بەهۆی رووداوێکی ناخۆش، کەسەکە تووشی خەم دەبێت ئەوەش هۆکارە بۆ هەڵوەرینی قژ.

ئایا نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی هەڵوەرینی قژ؟

لەگەڵ ئەوەش نەخۆشی غودە دەرەقی، ئەوەش یەکێکە لە هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ. ئەوانەی هۆرمۆنات بەکاردەهێنن، هەر ئافره‌تێك حەبی دژەدووگیانی دەخوات. ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر هەڵوەرینی قژ، چه‌ندان هۆكارى تریش هه‌ن.

لایەنی دەروونی چەند کاریگەری هەیە؟

لایه‌نى دەروونی زۆر گرنگە، ئێمە دوو جۆر كێشه‌ى دەروونیمان هەیە نەخۆشیەکی دەروونیمان هەیە کەسەکە تووشی خەمۆکی دەبێت، بۆ ماوەی چەند مانگ لەناکاو قژی هەڵدەوەرێت. جۆرێکی تری نەخۆشی دەروونیمان هەیە کە نەخۆش خۆی وا دەکات قژی دەوەرێنی یاخود دەریدەهێنێ. نەخۆشییە دەروونیەکان زۆر کات وا لە کەسەکان دەکەن تووشی دەردە رێوی بێت.
لە چ تەمەنێك زیاتر قژ هەڵدەوەرێ، چونکە دەگوترێ پەیوەندی بە وەستانی سووڕی مانگانەوە هەیە (تەمەنی نائومێدی)؟

تەمەن پەیوەندی بە قژهەڵوەرینەوە هەیە، چەند تەمەن زیاد بکات قژهەڵوەرین زیاتر دەبێت. بە تایبەت دوای ئەوەی سووڕی مانگانە لە ئافرەت دەوەستێ، هۆرمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجسترۆن نامێنێن، قژ لەو کاتەدا زۆر لاواز دەبێت، بە تایبەت ئەگەر بۆماوەیی بێت رەنگە بێتە هۆی کەچەڵ بوون.
کاتێك پیاو کەچەڵ دەبێت یەکەم هەنگاو لەناوەندی سەریەوە قژەکە نامێنێت، دواتر بەشەکانی تر. لە ژندا بەهەمان شێوە، تەنیا ئەوە نەبێ لە ژندا بەشی پێشەوەی دەمێنێت، ئەمەش تەنیا ناوەندی سەر دەگرێتەوە بەشەکانی تر لە ژن و پیاو دەمێنێت و تەنیا قژەکە لاواز دەبێت. لە پیاواندا بەشی ناوەندی سەر لەگەڵ چواردەوری سەری و نێوچەوانی نامێنت. بەڵام لە ژندا نێوچەوان و چواردەوری سەری دەمێنێت، تەنیا ناوەندی سەری کەچەڵ دەبێت. ئەمانەش دووبارە پەیوەندی بە بۆماوەیی هەیە.

د. سوهام ئامێدى:
کەچەڵی رەگی مووی نامێنێت
رووتانەوە رەگی مووەکە دەمێنێت  وچارەسەر ده‌كرێت

 

جیاوازی نێوان قژوەرین و کەچەڵی چییە چۆن جیایان بکەینەوە ؟

کەسەکان ئەو کاتە تووشی کەچەڵی دەبن، ئەگەر تووشی هەوکردنێك بێت، یاخود ڤایرۆسی بێت یان کەڕوو کە هۆکاری سەرەکی کەچەڵییە، بەڵام لە ئێستادا چارەسەری ئەو نەخۆشیە هەیە. کەچەڵى چارەسەری نییە، بەڵام رووتانەوە چارەسەری هەیە. جیاوازی ئەم دووانە ئەوەیە کە کەچەڵی رەگی مووی نامێنێت، رووتانەوە رەگی مووەکە دەمێنێت، تەنیا لاواز دەبێت و دەتوانی چارەسەری بکەین.

ئافرەت هەیە قژی رووتابێته‌وه‌؟

زۆر ئافرەت هەیە قژی تەنک بووە یاخود لاواز بووە، ئەویش بەهۆی هۆرمۆنەوەیە، ئەگەر زوو چارەسەر وەرنەگرێت ئەوا کەچەڵ دەبێت. لە ئێستادا چارەسەری زۆرباش هەیە وەکو دەرزی یان MIZO و PRP یاخود لە رێگای حەب چارەسەری دەکرێت.

دەبێ بزانین سەبارەت بە ئافرەت کاتێك قژی لاواز دەبێت هۆکاری چییە؟ ئایا ناڕێکی سووڕی مانگانەیە؟ ئەو کاتە دەزانین ناڕێکی سووڕی مانگانەیە ئەگەر قژی لاواز بوو و مووی دەموچاوی بەهێز بوو و زوو گەشە دەکات. ئێمە لەوەوە دەزانین هۆکاری ناڕێکی سووڕی مانگانەیە و هۆکارەکەی هۆرمۆناتە دەبێت سەردانی دکتۆر بکات.

چاندنه‌وه‌ى قژ چ ئاسەوارێکی هەیە ؟

ئەگەر بتەوێت قژت بچێنیەوە دەبێت سەنتەرێکی باش و دکتۆرێکی باش هەڵبژێریت. دەبێت ئه‌و كه‌سه‌ پشکنینی گشتی بکات بەتایبەت پشکنینی ڤایرۆسی جگەری بکات پێش چاندنی قژەکە، دەبێت پێکوتەی ڤایرۆسی جگەر بکات، چونکە لە جەرگ ڤایرۆسەک هەیە پێدەڵێن هەوکردنی جگەر، ئەگەر لە نەخۆش هەبێت و چاندنەوەی قژ بکات رەنگە تووشی نەخۆشی سەخت بێت کەسەکە.

گرنگترین ئەو ڤیتامینانەی بۆ قژ گرنگە چین؟

ئەو ڤیتامینانەی بۆ قژ گرنگە بریتیین لە ڤیتامین A و  Bلەگەڵ زینك، ئەو سێیانه‌ زۆر گرنگن.  ڤیتامین A  نابێت زۆر بێت لە لەش، ئەگەر نا دەبێت هۆی هەڵوەرینی قژ. لە هەمان کات دا ڤیتامین B ئەگەر کەم بوو دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین