كازمى كاندیدى خۆى بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ په‌رله‌مان ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكراى كرد، كاندیدێكى بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێشنیار كردووه‌ و ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیش ده‌ڵێ، "كاندیده‌كه‌ د. سه‌فا حوسێنییه‌" كه‌ پێشتر چه‌ندان به‌رپرسیارێتى هه‌بووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ى ته‌مووز مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، باسى له‌ رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى حوسێن له‌ ناسرییه‌"زيقار" كرد كه‌ 114 كه‌سى به‌ مردن و برینداربوون بوونه‌ قوربانى، كازمى گوتى، "له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ رووداوه‌كه‌ راده‌گه‌یێنرێت".

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ مسته‌فا كازمى ئاشكراى كرد، كاندیدێكى سه‌ربه‌خۆى بۆ پۆستى وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشنیار كردووه‌، ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ئه‌مڕۆ له‌ هه‌واڵێكدا ناوى كاندیده‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "ناوى د. سه‌فا حوسێنى به‌ په‌رله‌مان دراوه‌".

له‌ مانگى نيسانى رابردوو له‌ كاتى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له‌ به‌غدا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران، حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌ پۆسته‌كه‌ى دوور خسته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆى رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ 90 كه‌س مردن و 110 كه‌سیش بریندار بوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین