پوتین: ئەمساڵ کارەساتی سروشتی بە شێوەیەکی بێوێنە زیادی کردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا نیگەرانی دەربڕی لەو هەموو کارەساتە سروشتییەی ئەمساڵ روویان لە وڵاتەکەی کردووە کە بیوێنەن لەچاو ساڵانی رابردوو، بە جۆرێک دارستانەکانی باکوور بە ئاگرکەوتنەوە دەسووتێن و ناوجەکانی باشووری وڵاتیش بەدەست لافاوەوە گیرۆدە بوون.

پوتین لە کۆبوونەوەی حکومەتەکەیدا، کە تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵات پەخشی کرد، وتی کە هەم شێواز و هەم قەبارەی کارەساتە سروشتییەکانی وڵات تەواو بێوێنەن و داوای کرد کێشە ژینگەییەکان بە رێگای "قووڵ و بەرنامەدار" چارەسەر بکرێن.

ئەمساڵ لە ساردترین ناوچەکانی دەڤەری سیبیریای رووسیا بەشێوەی بەرفراوان ئاگرکەوتووەتەوە و بەرپرسانی روسیایش ئەمە بۆ گۆڕانی کەشوهەوای جیهان دەگێڕنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی پاراستنی سامانی دارستانی رووسیا، لە ناوچەکانی سیبیریا ئاگر بەربووەتە رووبەرێکی  نۆ ملیۆن و نیو هێکتاریی دارستانەکان، کە زیاتر لە هێندەی رووبەری وڵاتی پورتوگال دەبێت.

وەزارەتی کاروباری کتوپڕیی رووسیا ناوەندێکی گەورەی ئاگرکوژاندنەوەی لە ناوچەکە کردووەته‌وە کە چەندین پسپۆر و جۆرەها ئامێری پێشکەوتوو کاریان تێدا دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین