کۆمەڵەی G20 لە ڕێککەوتن بۆ پرسێکی گرنگ شکستیان هێنا ئابووری جیهان

نوچەنێت

وەزیری ژینگەی ئیتالیا رۆبێرتۆ سینجۆلانی بە رۆژنامەوانی راگەیاند، وەزیرەکانی وزە و ژینگەی کۆمەڵی G20 لە پرسی گۆڕانی کەش و هەوا شکستیان هێناو نەگەیشتنە ڕێککەوتن.

ئەم لێدوانەی وەزیری ژینگەی ئیتالیا، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی G20 بوو بۆ ئامادەکارییەکانی کۆبوونەوەی COP26ــی 2021ـــە لە نۆڤەمبەری ئەمساڵدا، کە تایبەتە بە  کاریگەرییەکانی گۆرانی کەش و هەوا و ڕێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە.

هەروەها سینجۆلانی دووپاتیکردەوە نەگەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ ئەو پرسە گرنگە، ئاڵنگاری زۆر دەخاتە بەردەم هەنگاوەکانی کەمکردنەوەی مەتریسەکانی سەر گۆرانی کەش وهەوا و وتیشی" دانووستان لەگەڵ چین و ڕووسیا بەو شێوەیە بێ ئومدی دروستکردووە و هەنگاوەکان قورستر دەکات".

وەزیری ژینگەی ئیتالیا لە بارەی خاڵە ناکۆکەکانی نێو کۆبوونەوەی کۆمەڵەی G20 وتی" دوو خاڵی سەرەکی هۆکاری شکستهێنانی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان، ئەوانیش، دەستەبەرداری تەواوەتی لە بەکاربردنی خەڵووز تا کۆتاییەکانی 2025، و دیاریکردنی پێوەری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای گۆی زەوی لە ڕێککەوتنامەی پاریس"

رێککنەوکەوتنی زلهێزە ئابووریەکانی جیهان لە کاتێکدایە، لافاو زریانەکانی ئەورووپا و لێکەوتەکانی زیادبوونی گرگرتنی دارستانەکانی ئەمریکا  و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای جەمسەری باکوور و توانەوەی بەستەلەکەکان زەنگی مەترسیدارن بۆ تەواوی جیهان لە گوێنەدان بە پرسی ئاسایشی  گشتی و لە بەرامبەردا پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین