ڤلادمیر پوتین: ئەمریکا بەرپرسیارە لە کورتهێنانی ڕێژەی ٪40ــی بودجەی کۆمەڵەی G20 ئابووری جیهان

نوچەنێت

پوتین ئەمریکا بە بەرپرسیاری سەرەکی زیادبوونی ڕێژەی کورتهێنانی بوودجەی کۆمەڵەی G20 دادەنێت و دەڵێت ئابووری جیهان پشت بە ئابووری ئەمریکا دەبەستێت، بۆیە کورتهێنانی زیاتر لە بوودجەی ئەمریکا ڕێژەی هەڵئاوسان بە بەرزی دەهێڵێتەوە و گەشەی ئابووری جیهانی پەک دەخات

سەرۆکی ڕووسیا لە رێگەی پێوەندی ڤیدیۆییەوە بەشداری کۆبوونەوەی G20ـی کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.

لە وتارەکەیدا، ڤلادمیر پوتین تیشکی خستە سەر کاریگەریەکانی کورتهێنانی بوودجەی وڵاتان و بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵئاوسان.

لەوبارەیەوە پوتین وتی" هەڵكشانی ڕێژەی هەڵئاوسان لە وڵاتانی جیهاندا، دەبیتە هۆی دروستبوونی مەترسی زیاتر بۆسەر ئابووری  و گەشەی ئابووری جیهانی"

هەورەها وتیشی" بەرزبوونەوەی ئاستی کورتهێنانی بوودجەی وڵاتان، ڕێژەی هەڵئاوسان زێدەتر دەکات"

سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەو بەرزبوونەوەی ڕێژەی کورتهێنانی بوودجە و هەڵئاوسان، ڤلادمیر پوتین وتی" گرتنەبەری ڕێکارەکانی داخستنی بازارەکان، بوونە هۆی زیاد بوونی نرخی پەڕاوە داراییەکان و هاوکات بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا، خۆراک و وزە. هۆکاری سەرەکی پشت ئەم دیاریدەیە، بەرزبوونەوەی ئاستی کورتهێنانی بوودجەی وڵاتانی پێشکەوتوو بوون"

پوتین ئەوەیشی ئاشکرا کرد، لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2019، ڕێژەی کورتهێنانی بوودجەی کۆمەڵەی G20، تەنیا ٪3.8 داهاتی تاکە کەسی پێکدەهێنا، بەڵام لە 2020ــدا ئەو رێژەیە بۆ زیاتر لە ٪11.2 بەرزبۆتەوە. سەرۆکی رووسیا دەشڵێت" هەرچەندە ئەو وڵاتانە بەهای سووی بانکیان بەرزکردەوە، بەڵام ڕێژەکە هێشتا بە ٪8.7 ماوەتەوە"

سەرۆکی رووسیا لە درێژەی قسەکانیدا، ئاشکرای کرد" دەمەوێت پیان بڵێم، کورتهێنانی بوودجەی ئەمریکا، بەرپرسیارە لە ڕێژەی ٪40ــی کورتهێنانی بوودجەی کۆمەڵەی G20 بۆ ساڵی 2020  -2021، چونکە ئابووری جیهان بە تەواوی پشت بە ئابووری ئەمریکا دەبەستێت".

 بە بڕوای ڤلادمیر پوتین، لە ساڵی 2020 بۆ 2021، رووسیا توانیویەتی لە رێگەی سیاسەتێکی دروستی درا و بازارەکان، زێدە داهاتی بوودجەی ساڵانە زیاد  بکات و هاوکات  داوا لە وڵاتانی کۆمەڵەی G20 دەکات،  هەنگاوی خێرا بگرنە بەر  بۆ باشترکردنی سیاسەتی دراوی کاش و دەستنیشانکردنی بنەمایە سەرەکییەکانی گەشەی ئابووری و چارسەرکردنی گرفتی نایەکسانی نێوان تاکەکان و نەهێشتنی هەژاری.

.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین