چین و ڕووسیا داواکاریەک ئاراستەی ئەمریکا و ئەورووپا دەکەن ئابووری جیهان

نوچەنێت

سەرۆکەکانی رووسیا و چین داوا لە ئەمریکا و ئەورووپا دەکەن دان بە ڤاکسینە جودایەکانی دژی کۆرۆنا بنێن و سیاسەتی دادپەروەرانە پێرەو بکەن

کۆبوونەوەی کۆمەڵەی G20 لە رۆمای ئیتاڵیا بە بەشداربوونی سەرکردەی 20 وڵاتە مەزنەکانی جیهان بەڕێوەدەچێت.

لە کۆبوونەوەکەدا،  چەندین پرسی سەرەکی  گفتوگۆی نێوان سەرکردە باڵایەکانی جیهانن، بە ڕووسیا و چینیشەوە، بەڵام بە هۆی  پەتای کۆرۆنا و لێکەوتەکانی، سەرۆکی ڕووسیا و چین لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆڵەوە بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی کۆمەڵەی G20ـــتیان کرد و داواکاریەکایان ئاراستەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا کرد.

سەرۆکی کۆماری چین شی جین بینگ، لە میانەی پێشکەشکردنی وتاری چین لە ڕێگەی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە وتی" کۆمەڵی G20، بە شێوازێکی نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ ڤاکسینەکانی کۆرۆنادا دەکەن"

هەورەها وتیشی" پێویستە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی بە بڕیارەکانی تایبەت بە پێدانی مافی بەرهەمهێنانی ڤاکسیندا بچێتەوە و ئەمریکا و ئەورووپا کە ئەندامی ئەم کۆمەڵەیەن، دان بە ڤاکسینە جۆراوجۆرەکانی دژی کۆرنا بنێن"

سەرۆکی چین ئەوەیشی زیاد کرد" هانی گواستنەوەی تەکنەلۆژیا بۆ وڵاتە تازەپێگەیشتووەکان و دواکەوتووەکان دەدەین"

هەر سەبارەت بە پرسی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا و دانپێدانانی ڤاکسینەکانی چینی و ڕووسی، سەرۆکی رووسیا لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی کە بەهەمانشێوە لە رێگەی پێوەندی ڤیدیۆیەوە بوو، بە ئەندامانی کۆمەڵەی G20ــی ڕاگەیاند" پێویستە پەلە بکرێت لە دانپێدانانی ڤاکسینەکانی دژی کۆرۆنا"

هەروەها ڤلادمیر پوتین بەشێک لە وڵاتانی کۆمەڵەکەی تۆمەتبار کردوون وتی"ڕووسیا یەکەم وڵات بوو لەسەر ئاستی جیهان ڤاکسینی دژی کۆرۆنای بەرهەمهێنا، بەڵام تا وەکو ئێستا ئەو ڤاکسینە لە لایەن ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا پشتی پێ نەبەستراوە"

پوتین وتیشی" ئەمە کێبرکێیەی نادادپەروەرانەیە".

داواکاریەکانی ڕووسیا و چین لەبارەی ڤاکسینەکانی دژی کۆرۆنا لە کاتێکدان، وڵاتە ڕۆژئاواییەکان تا وەکو ئێستا دانیان بە ڤاکسینی ئەم دوو وڵاتە نەناوە و هەر کەسێک ڤاکسنی چینی و رووسی وەگرتبێت ناتوانن گەشت بۆ وڵاتەکانیان بکەن و ڤیزەیان پێ نادەن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین