قازانجی کانزا گرانبەهاکانی جیهان ئاشکرا دەکرێن ئابووری جیهان

نوچەنێت

دوای بواژنەوەی بازارەکانی جیهان، لە سەردەمی چری کۆرۆنادا، کۆمپانیاییەکانی بەرهەمهێنانی کانزای گرانبەها، سوودمەنترین کەرتی پیشەسازی جیهان بوون، کە داهاتەکانی سێ هیندە زیادیکردووە

کۆمپانیای Price water house Coopers زانیاریی دەربارەی قازانجی 40 کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کانزای گرانبەها بڵاو کردەوە و رایگەیاند، لە ساڵی 2021ــدا، پێشبینی دەکرێت داهاتی ئەو کۆمپانیایانە 118 ملیار دۆلاری ئەمریکی تێپەڕێنێت، ئەم رێژیە بەراورد بە ساڵی 2020، بە شیوەیەکی فراوان بەرزبۆتەوە، بە جۆرێک داهاتی ئەو کانزاییە گرانبەهایانە لەو ساڵەدا، تەنیا 70 ملیار و لە 2019 ــدا بڕی 61 ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە.

هەروەها ناوندی Bloomberg، کەرتی پیشەسازی کانزای گرانبەها، دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بە سوودمەندترین کەرتی پیشەسازی ئەژمار دەکات

بواژانەوەی بازارەکانی جیهان دوای لێکەوتە دژوارەکانی کۆرۆنا، بووە هۆی هەڵکشانی خواستی جیهانی بۆ کانزاییەکانی مس، ستیل، ئاسن و ئەلەمنیۆم، ئەمەیش نرخی ئەو کانزایانەی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە و بووە هۆی ئەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان جوڵەیەکی خێرا بۆ کێرڤی گەشەی ئابووری دروست بکات.

پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی کورتدا، کۆمپانیاییەکانی بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە کانزاییە، داهاتەکانیان لە ساڵی 2021ــدا ئاشکرا بکەن و کۆی سیولەی بەرهەمهاتوو لەو کانزایانە بخڕێنەڕوو. لەو بارەیەوە شرۆڤەکارانی ئابووری پێشبینی دەکەن، 5 کۆمپانیای ڕۆژئاوایی بە تەنیا بڕی 85 ملیار دۆلاریان لە نیوەی یەکەمی 2021ــدا قازانج کردبیت، ئەم قازانجە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، هەڵکشانیەتی بەزیاتر لە دووهێندەی داهاتەکان لەو بوارەدا.

گروپی کۆمپانییەکانی Rio Tinto Groupــی ئوستورالی، یەکێکە لەو گروپە کۆمپانییە جیهانیانەی رۆژئاوا، لە راپۆرتێکیدا، سەرجەمی قازانجەکانی لە 2020ــدا بڵاو کردەوە و رایگەیاند"لە 6 مانگی یەکەمی 2020ـدا، کۆی قازانجەکانمان بڕی 22 ملیار دۆلاری تێپەراندووە". ئەم ڕێژیەی کۆمپانیایەکە ٪60 کۆی داهاتە زێدەبووەکان پێک دەهێنێت. چاوەروان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا، هەریەکە لە کۆمپانیایەکانی The Anglo-Swiss "Glencore", the British "Anglo American" ,  the Brazilian "Ville SA", along with "Rio Tinto" و the "BHP" group, کۆی داهاتەکانیان لە بواری کانزای گرانبەها بڵاو بکەنەوە.

وێڕای بەرزبوونەوەی داهاتی ئەو کۆمپانیایانە، بەڵام بەشێک لە کۆماپانیای وڵاتان بەدەست بەرزبوونەوەی نرخەکان دەناڵێن و کارمەندی کارکەریان بۆ رایکردنی کارەکان دەستناکەوێت، بە نموونە وڵاتی ئوسترالیا. ئەمەیش نرخی کرێ ی کرێکاری زێدەتر کردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین