نرخی مس دوو هێندە بەرز بوویەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

گۆڕان لە سیاسەت و پیشەسازی وزە، نرخەکانی کانزای مسیان بۆ دووهێندە بەرزکردۆتەوە و پێشبینی دەکرێت بەهۆی خواستی وڵاتان بۆ بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە، هاوشیوەی نرخی نەوت و گاز نرخی مس بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە

کەمبوونەوەی ڕێژەی گرێبەستە پێوانەییەکانی مس لە بۆرسە جیهانیەکان و هاوکات دابەزینی ئاستی عەمبارکردنی مس لە کۆگاکاندا نرخەکانی مسی بۆ دوو هێندە بەرزکردەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی تۆنێک مس بۆ 1100 دۆلار، بە واتایی دووهێندە بوونی نرخەکانی مس دێت بەراورد بە نرخی ئەم کانزایە لە ساڵانی 1987.

شرۆڤەکارانی بواری بۆرسەو دراوەکان ، پێشبینی دەکەن نرخی مس زیاتر بەرز ببێتەوە، ئەگەر کار بۆ پرۆژەکانی بەرهمهێنانی کانزایەکە نەکەن بە تایبەت لە بۆرسەکانی لەندەن.

خواستی سەر مس دوای سیاسەتی سفر کاربۆنی و هەنگاونان بەرەو وزەی جێگرەوە لە هەڵکشانی بەردەوامدایە و تا ئاستێک پسپۆرانی ئابووری پێشنیار دەکەن، کانزاییە گرانبەهایەکان بۆ کۆنترۆلکردنی خواست خستنەروویان پێویستیان بە ڕێکخراوێکی هاوشێوەی ئۆپێک پلەس هەیە، بۆ ئەوەی بازارەکانی نرخیان هاوسەنگ بکەن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین