تالیبان: چین هاوبەشی سەرەکی ئێمەیە و کار بۆ بوژانەوەی ئابوریمان دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفگانستان و کەمبوونەوەی پاڵپشتییە داراییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ کابول، وتەبێژی بزووتنەوەی تالیبان، وڵاتی چینی بە هاوبەشی سەرەکی ناوبرد و دووپاتیکردەوە بۆ گەشە پێدانی ئابووری ئەفگانستان ، پشت بە هاوکارییە داراییەکانی کۆماری چین دەبەستین بە تایبەت لە پیشەسازی کانزاییە گرانبەهاییەکان.

لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ ئاژانسی (La Repubblica)ـــی ئیتاڵی، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان، زەبیح اللە موجاهد لە بارەی پەیوەندیەکانی تالیبان و وڵاتی چین وتی" دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفگانستان، بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە هاوکارییە داراییەکانی چین دەبەستین بۆ پێشخستنی ئابووری ئەفگانستان".

هەروەها وتی" وڵاتی چین هاوبەشی سەرەکی ئێمەیە و دەرفەتێکی سەرەکی و گرنگە بۆ  بۆ دووبارە بونیاتناننەوەی ئابووری ئەفگانستان".

موجاهد ئەوەیشی زیادکرد" هێڵی ئاوریشمی چینی، دەرگایەکە بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری و هاوکات رێگایە بۆ کردنەوەی دەرگاییە بازرگانییەکان و ئەمەیش جێگەی پێزانینی بزووتنەوەی تالیابەن بۆ بوژاندنەوەی ئابوری ئەفگانستان".

وڵاتی ئەفگانستان خاوەن 5 کانزای گرانبەهایە وکە لە ئێستادا ئەو کانزایانە بە کانزاییە سەرەکییەکانی سیاسەتی سفر کاربۆنی و پاراستنی ژینگە و گۆرانەکانی کەشوهەوا دادەنرێن، بە مانایەکی تر، وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا و ئەورووپا بە تایبەتی  لە پلانیاندایە تا ساڵی 2050 دەستەبرداری بەرهەمهێنانی وزەی کاربۆنی(نەوت وگاز) ببن و لە بەرامبەردا وزەی جێگرەوە بەکار ببەن، لە پێکهاتە کیمیاییەکانی وزەی جێگرەوە ئەو کانزایانەی کە لە ئەفگانستان بوونیان هەیە، ئاسانکاری بۆ ئەو وڵاتانە دروست دەکات کە کۆنترۆلی پێگەو ناوچە دەوڵەمەندەکانی ئەو کانزایانە دەکات و زووتر پێرەوی سیاسەتی سفر کاربۆنی دەکات.

لەو بارەیەوە وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان بە ئاژانسە ئیتاڵیەکەی ڕاگەیاند" وڵاتەکەمان خاوەن ڕێژەیەکەی زۆری یەدەگی کانزای مسە، بە هاوکاری چین دەتوانین پرۆژەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی ئەو کانزاییە دەست پێبکەینەوە و ببین بە دەرگاییەک بۆ بازرگانی کانزای مس لە جیهاندا"

ئەم وتانەی بەرپرسانی تالیبان بۆ گرنگی پێگەی ئەفگانستان لە کاتێکدایە، لە ڕووپێوێکی جیۆلۆجی ئەمریکی لە 2020ــدا، وڵاتی ئەفگانستان خاوەن 60 ملیۆن تۆن مس و 2.2 ملیار تۆن ئاسن و 1.4 ملیۆن تۆن کانزای گرانبەهایە، هاوکات لە 2010ــدا، پێگەی نیوروک تایمز  ڕاپۆرتێکی دەربارەی گرنگی ئەفگانستانی لە خاوەنداریەتی کانزای لیسیۆم بڵاو کردەوە و بە “سعوودیەی دووەم”ــی لە بەرهەمهێنانی کانزای لیسیۆمی  لە داهاتوودا ناوزەندی کرد.

بەڵام سەرەرای ئاشکراکردنی ئەو رێژەیەی کانزا، شارەزایانی ئەو بوارە پێشبینی دەکەن، ئەفگانستان خاوەن سێ هێندەی ئەو زانیارییە بڵاوکراوانەیە و ئاشکرا نەکراوە  و لە داهاتوودا دەبێت بە جێگەی سەرنجی وڵاتە زلهێزەکان بۆ بەرهەمهێنانی وزە و جۆرەکانی، جگە لەوەی ‌هێڵی تاپی، یەکێکە لەو هێڵە گرنگانەی هەناردەکردنی وزەی ئاسیای ناوەراست بۆ بازارەکانی ئەورووپا، بەڵام فروانخوازییەکانی چین و رووسیا ڕێگریان لەو پرۆژەیە کردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین