نێچیرڤان بارزانى: پێشوازی له‌ ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عیراق - ئەمه‌ریکا ده‌که‌م عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەسەر گفتوگۆی ستراتیژیی عێراق و ئەمریکا، لە پەیامێکدا دەڵێت، پێشوازی لە ئەنجامی دیالۆگەکە دەکات، " پێشوازی له‌ ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عیراق - ئەمه‌ریکا ده‌که‌م که‌ هه‌نگاوێکی گرنگه‌ به‌ره‌و بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەن."

لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر، نێچیرڤان بارزانى لە پەیامەکەیدا نووسیوویەتى، "دیالۆگی ستراتیژیی عیراق - ئەمه‌ریکا ده‌که‌م که‌ هه‌نگاوێکی گرنگه‌ به‌ره‌و بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەن لەسەر پرسه‌ سەرەکییەکانی وه‌ک سه‌قامگیریی ناوچەکە، هاریکاریی ئابوری و کولتوری." 

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەبارەى چوونى شاندى عێراقى بۆ واشنتن دەشڵێت، " ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکوه‌زیر کازمی و تیمی عیراق ده‌که‌م."

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە،  (26) تەممووزى (2021)، شاندى عێراقى بەسەرۆکایەتیى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەگەڵ جۆ بایدن لە کۆشکى سپى کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق و چەند پرسێکى تر.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین