هه‌لیكۆپته‌رێكى جه‌نگى عێراق كه‌وته‌خواره‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى ته‌مووز، هه‌لیكۆپته‌رێكى جه‌نگى له ناوچه‌ى ئامرلی له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین كه‌وته‌خواره‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌ى نه‌زانراوه. سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز باسیان له‌وه كردووه، فڕۆكه‌كه له ئه‌ركى جه‌نگدا بووه.باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن پێنج كه‌س له رووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه، كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ر بووه. جۆرى فڕۆكه‌كه‌یش مى 17 بووه.
فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى پێنج قوربانییه‌كه كردووه و هیچ لێدوانێكى تر‌ى فه‌رمى له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه نه‌دراوه.
هه‌رچه‌نده عێراق له كۆتایى 2017 سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش راگه‌یاندووه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و رێكخراوه له شاره‌كانى مووسڵ، كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار، دیاله، له تاوانه‌كانیان به‌رده‌وامن و هێزه عێراقییه‌كان به‌رده‌وام له دژیان ده‌جه‌نگن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment