فڕۆکە جەنگییەکەی عێراق بە مووشەک خراوەتە خوارەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى هه‌لیكۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌كه‌ى عێراق له‌ سه‌ڵاحه‌دین ئاشكراى كردووه‌، فڕۆكه‌كه‌ به‌ مووشه‌ك خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه‌ كه‌ له‌پشت هێرشه‌كه‌ وه‌ستاوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كى ئاب، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى هه‌لیكۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌كه‌ى عێراق بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئاشكراى كردووه‌، فڕۆكه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامى هێرشێك كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێ، "لیژنه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ هێرش بووه‌ به‌ رۆكێت یان مووشه‌ك"

له‌ 29ى ته‌مووز فڕۆكه‌یه‌كى هه‌لیكۆپته‌رى جه‌نگى له‌ ناوچه‌ى ئامرلى له‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینى عێراق كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا پێنج كه‌س له‌ تیمى فڕۆكه‌وانی گیانیان له‌ده‌ست دا كه‌ یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ر بوو.

فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق ئه‌و كات ئاشكراى كرد، تێكشكانى فڕۆكه‌كه‌ له‌ حاڵه‌تى جه‌نگدا بووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین