داهاتی حەوت خوشکەکەی جیهان  ٪45 زیادیانکردووە ئابووری جیهان

نوچەنێت

وێڕای زیان و لێکەوتە نێگەتیڤەکانی پەتای کۆرۆنا بۆسەر کەرتی وزە، بەڵام، حەوت کۆمپانیای زلهێزی جیهانی نەوت، ناسراو بە (حەوت خوشکی نوێی جیهان)ـــی، داهاتەکانیان زیادی کردووە، نوچەنێت بە وەرگرتنی داتایە فەرمیەکان ئەو کۆمپانیایانە، بەراوردی سەرجەمی داهاتەکان لە نیوەی دووەمی 2020 و نیوەی دووەمی 2021 دەکات.

دووبارە بوژانەوەی بازاڕەکان و هەڵكشانی خواستی جیهانی بۆ نەوت، بوونە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت لە نیوەی دوومی 2021ــدا، ئەم بەرزبوونەوەیش هۆکار بوو لە زیادبوونی داهاتی کۆمپانییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت، بە تایبەت حەوت کۆمپانیاییە زلهێزەکان.

کۆمپانیای Royal Dutch Shell 

کۆمپانیای Royal Dutch Shell، کۆمپانیایەکی هۆڵەندیە و لە ساڵی 1907 بونیاتراوە و لەو کاتەوە کاری بەرهەمهێنانی وزە دەکات، بە گوێرەی ئامارەکانی ئەو کۆمپانیایە لە 2020ــدا، کۆمپانیایە هۆڵەندیەکە زیاتر لە 70 وڵات کار کردووە و خاوەن 87000 کارمەندە.

کۆمپانای Royal Dutch Shell ڕۆژانە زیاتر لە 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و هاوکات لە 2020ــدا، بڕی 69.67 ملیۆن تۆن گازی LNG ــی فرۆشتووە.

لە 29/7/2021، کۆمپانیای Royal Dutch Shell، دواین راپۆرتی تایبەت بە کۆمپانیاکەی سەبارەت بە کاری بەرهەمهێنان و داهاتەکانی لە نیوەی دووەمی 2021ــدا بڵاوکردەوە، لە ڕاپۆرتەکدا هاتووە، سەرجەمی داهاتەکانی کۆمپانیای  Royal Dutch Shell لەو ماوەیەدا زێدەتر لە 5.53 ملیار دۆلارە، ئەم رێژەیە بەراورد بە هەمان کات لە 2020ــدا، تەنیا 638 ملیۆن دۆلار بووە.

 

کۆمپانیای Equinor

کۆمپانیای Equinor، کۆمپانیایەکی نەرویجیە، لە ساڵی 1972 بونیاتراوە، زیاتر لە 30 وڵات بە هاوکاری 21000 کارمەند کار دەکات، ڕۆژانە ، زێدەتر لە 2.07 ملیۆن بەرمیل نەوی بەرهەمدەهێنیت. کارە سەرەکییەکانی ئەم کۆمپانیایە لە باکوور و باشووری ئەمریکاو، ئەفریقا، ئەورووپا، و ئۆقیانوسەکان و نەرویجە.

 لە رێکەوتی 28/7/2021، کۆمپانیای Equinor، ڕاپۆرتی بەرهەمهێنان و داهاتەکانی کۆمپانیای Equinor بڵاوکرانەوە. بە گوێڕەی ڕاپۆرتەکە، کۆی داهاتەکانی لە نیوەی دووەمی 2020، تەنیا 666 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت بوونە هۆی بەرزبوونەوەی داهاتەکانی بۆ زیاتر لە 1.6 ملیار دۆلار لە نیوەی دووەمی 2021ــدا. 

کۆمپانیای Chevron

کۆمپانیای Chevron، سێیەم گەورەترین کۆمپانیای وزەیە لە وڵاتی ئەمریکا و لە ساڵی 1879 بونیاتنراوە، بە دەستی کاری 47،837 کارمەند لە 180وڵات کاری بەرهەمهێنان و دۆزینەوەی وزە دەکات و بە حەوتەمین کۆمپانیا لەسەر ئاستی جیهان لە ڕووی بەرهەمهێنانی گازەوە پێناس دەکرێت.

لە نیوەی دووەمی 2021ــدا، کۆمپانیای Chevron، تاکە کۆمپانیای جیهانییە، کە داهاتەکانی بە بەرزی مانەوە، جگە لەوەی بەراورد بە نیوەی دوومەی 2020، سەرجەمی داهاتەکانی لە 2.92 ملیار دۆلار بۆ 3.27 ملیار دۆلار بەرزبوونەتەوە، ئەمەیش لە کۆتا ڕاپۆرتی بڵاوکراوەی کۆمپانیای Chevron، شیکراونەتەوە.

کۆمپانیای Eni

کۆمپانیای Eni، کۆمپانیایەکی زلهێزی جیهانی بواری وزەیە و ئیتالیە، و لە 68 وڵاتی جیهانی کاری بەرهەمهێنان و دۆزینەوە دەکات،لە ماوەی 100 ساڵە کار لە سێکتەری وزە دەکات و خاوەن 30.775 کارمەندە و ڕۆاژنە زێدەتر لە 1.07 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت. 

داهاتەکانی کۆمپانیایە ئیتاڵیتەکە لە نیوەی دووەمی 2021ـدا، بۆ زێدەتر لە 1.1 ملیار دۆلار بەرزبوونەتەوە، ئەم رێژەیە لە هەمان ماوەی 2020ـــدا، تەنیا 848.8 ملیۆن دۆلار بووە.

 

کۆمپانیای ExxonMobil

زیاتر لە 135 ساڵی کۆمپانیای ئەمریکی ExxonMobil، لە بواری وزەدا لە ناوچەکانی (رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکای باکوور، باشوور، ئاسیای ئارام، ئەورووپا) کاری بەرهەمهێنان دەکات. زیاتر لە 72 هەزار کەس کار بۆ ئەو کۆمپانیایە دەکەن و ڕۆژانە 2.35 ملیۆن بەرمیل بەرهەمدەهێنێت.

سەبارەت بە داهاتەکانی ئەو کۆمپانیایە ئەمریکە لە دوای مانگی حوزەیرانی 2021، بۆ زیاتر لە 4.69 ملیار دۆلار بەرزبوونەتەوە، ئەمە لە کاتێدایە کە لە هەمان ساتی 2020ــدا، داهاتەکانی  ExxonMobil، تەنیا 1.08 ملیار دۆلار بوون.

کۆمپانیای TotalEnergies

یەکێک لە کۆمپانیایەکانی تری جیهان، کۆمپانیای TotalEnergiesــی فەرەنسایە، و لە 1924 دامەزراوە و 100هەزار کارمەندی هەیە و لە 130 وڵاتی جیهان کاردەکات، سەرجەمی نەوتی بەرهەمهێنراو لە ڕۆژێکدا لەلایان کۆمپانییە فەڕەنسیەکە 3 ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا. هاوکات کۆی داهاتی ئەو بڕە نەوتە لە 2021ــدا، زیاتر لە 3.46 ملیار دۆلار بووە، ئەم ڕێژەیە لە پار ساڵدا، تەنیا 126 ملیۆن دۆلار بووە.

 

کۆمپانیای BP

کۆمپانیای BP، کۆمپانیایەکی بەریتانیە، مێژووی یەکەم کاری بەرهەمهێنانی ئەو کۆمپانییە لە ساڵی 1901بووە، و 63 هەزار کارمەند لە 70 وڵاتی جودا کار بۆ کۆمپانیایە بەریتانییەکە دەکەن و ڕۆاژنە 1.99 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنیت.

بەراورد بە شە ش خوشکەکەی، کۆمپانیای  BP، تەنیا کۆمپانیاییە کە داهاتەکانی بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردوون، لە 2021ــدا، کۆی داهاتەکانی بە 2.79 ملیار دۆلار بووە، بەڵام لە پارساڵدا، زێدەتر لە 6.68 ملیار دۆلار بووە.

 

فاکتەری هەرە سەرەکی لە بەرزبوونەوەی داهاتی ئەو کۆمپانیایانە، زیادبوونی خواست و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە، بە جۆرێک لە کۆتای مانگی  نیسان تا کۆتاییەکانی حوزەیران، تێکرای نرخی نەوت لە 51.8 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بۆ زیاتر لە 75 دۆلار بەرزبوویەوە، ئەمەیش بووە هۆی بەرزبوونەوەی داهاتەکان بە ڕێژەی ٪45.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین