ئیسرائیل: ئێران لە كەربەلا مەشقی بەكارهێنانی درۆن بە میلیشیاكان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپەڕێكی ئیسرائیلی تایبەت بە كاروباری سەربازی ئاشكرای كردووە، لە چەند مانگی رابردوودا سوپای پاسدارانی ئێران سەربازگەیەكی بۆ مەشق و راهێنانی بەكارهێنانی درۆن بۆ میلیشیاكانی لە بیابانی كەربەلا كردووەتەوە، ئەمەیش عێراقییەكانی نیگەران كردووە و دەترسن لەوەی كەربەلایش لەلایەن ئیسرائیلەوە بكرێتە ئامانج.

ماڵپەڕی كەناڵی جەزیرە لە راپۆرتێكدا كە دوێنێ‌ چوارشەممە چواری ئاب بڵاوی كردووەتەوە، باس لەوە دەکات ماڵپەڕێكی ئیسرائیلی تایبەت بە كاروباری سەربازی بە ناوی نازیف دۆت نێت، ئاشكرای كردووە چەند مانگێك دەبێت سەربازگەیەكی ئێرانی بۆ میلیشیاكان لە بیابانی كەربەلا دانراوە، كاریان تایبەتە بە مەشق و راهێنان و چاككردنەوەی درۆن "فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان" جیا لەوەی چەند وێنەیەكی شوێنەكە بڵاوكراوەتەوە، دووپاتیش لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە سوپای پاسداران و كەتائیبی حزبوڵا سەرپەرشتی ئەو شوێنە دەكات.
بەگوتەی كەناڵی جەزیرە ئەمەیش نیگەرانی بۆ بەرپرسانی عێراق دروست كردووە، چونكە لەوە دەترسن كەربەلا و نەجەفیش كە دوو شوێنی پیرۆزن لەلای شیعەكانی دنیا بكەونە بازنی ململانێیەكان و  لەلایەن ئیسرائیل بكرێنە ئامانج
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین