پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ به‌ كازمى درایه‌وه عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌یان پێداوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ داڕێژراوه‌ته‌وه‌.

لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتى شوبات له‌ رایه‌گه‌ندراوێكدا ئاشكراى كردووه‌، دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و چه‌ندان وه‌زیرى تر، كۆپییه‌كى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌یان راده‌ستى حكومه‌ت كردووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش كراوه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاڵۆگۆڕى بیروڕاى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و جێبه‌جێكردن كراوه‌، بۆئه‌وه‌ى تێڕوانینێكى هاوبه‌ش هه‌بێت و لیژنه‌ی داراییش ده‌یه‌وێ 
سه‌رپه‌رشتى جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه‌ بكات.

له‌به‌شێكى ترى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان هاتووه‌، تا ئێستا له‌ لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ پێشوازى له‌ 302 به‌رپرسى فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت كراوه‌ بۆ تاوتوێكردنى بودجه‌.

تا ئێستا واده‌ى ده‌نگدان به‌ یاساى بودجه‌ى گشتى 2021 ى عێراق دیار نییه‌ و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و یاسایه‌ به‌رده‌وامه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین