ره‌ئیسى به كاندیدكردنى چه‌ند كه‌سێك په‌یامێكى تووند به جیهان ده‌دات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى ئاب رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، لیستى ئه‌و ناوانه‌ى كه ئیبراهیم ره‌ئیسى وه‌ك كابینه‌كه‌ى به په‌رله‌مانى داوه، چه‌ندان كه‌سى تووندڕه‌وى تێدایه. له‌وانه ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان كه پێشتر به‌رپرسیارێتى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆى ره‌فتاره توندڕه‌وییه‌كانى، له‌لایه‌ن محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئێران دوورخراوه‌ته‌وه.
ئێستا عه‌بدوڵاهیان وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كاندید كراوه، عه‌بدوڵاهیان سه‌رۆكى ئه‌و لیژنه‌یه‌یش بووه كه به‌دواداچوونى بۆ كوشتنى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودس ده‌كرد.
به‌بڕواى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت به دانانى عه‌بدوڵاهیان وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌یامێكى تووند به دنیا ده‌درێت. جیا له‌وه‌یش ده‌یسه‌لمێنێ كه "مه‌یدان ده‌ست به‌سه‌ر دیپلۆماسیه‌ت داده‌گرێت". ئه‌مه‌یان له‌و گوته‌یه‌ى زه‌ریفه كاتێك له تۆماره ده‌نگییه دزه‌پێكراوه‌كه‌ى بڵاوكرایه‌وه باسى له‌وه كرد بوو كه سه‌ركرده‌كانى پاسداران “كه به مه‌یدان ناوى ده‌برن” ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر دیپلۆماسایه‌تى ئێران هه‌یه.
جگه‌له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات، ئه‌حمه‌د وه‌حیدى بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ كاندید كراوه، ئه‌ویش یه‌كێكه له ژه‌نه‌ڕاڵه دیاره‌كانى سوپاى پاسداران. شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرته‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات جگه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و ناوخۆ له كۆى 19 ناوه‌كه‌ى كابینه‌ى ئیبراهیم ره‌ئیسى چه‌ندان ژه‌نه‌ڕاڵى تر‌ى سوپاى پاسداران هه‌ن، كه له لیستى سزادراوه‌كانى ئه‌مریكادان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment