سه‌ركه‌وتنى ئیبراهیم ره‌ئیسى له به‌رژوه‌ندى عێراق ده‌بێت یان له دژیه‌تى؟
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20 ى حوزه‌یران رۆژێك دواى سه‌ركه‌وتنى ئیبراهیم ره‌ئیسى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئێران، چه‌ندان ماڵپه‌ڕى عێراقى وعه‌ره‌بى راپۆرتیان له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانى ئیبراهیم ره‌ئیسى له‌سه‌ر عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه. له‌وانه كه‌ناڵى غه‌د له راپۆرتێكدا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه پێشبینى ده‌كرێت گرژییه‌كانى عێراق بۆ ده‌ركردنى ئه‌مریكییه‌كان له‌و وڵاته زیاتر بێت، چونكه ئیبراهیم ره‌ئیسى په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ سوپاى پاسداران و عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌یه.
له مانگى شوباتى رابردوودا ئه‌و كاته‌ى ره‌ئیسى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئێران بوو، سه‌ردانى به‌غداى كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته كۆبووه‌ته‌وه، له وتارێكدا كه پێشكه‌شى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى كردووه، په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و ئێرانى به په‌یوه‌ندى "براى خوێن" وه‌سف كردووه. گوایه عێراق و ئێران هه‌رگیز له‌یه‌كتر جیا نابنه‌وه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تى، سه‌ركه‌وتنى ره‌ئیسى مه‌ترسى له‌لایه‌ن ئه‌و ناوه‌ندانه دروست كردووه كه بایه‌خ به كاروبارى عێراق ده‌ده‌ن، چونكه ره‌ئیسى سه‌ربه ره‌وتى توندڕه‌وى ئێرانه و له‌گه‌ڵ فراوانكردنى ده‌سه‌ڵاتى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێرانه له وڵاتانى عه‌ره‌بى.
به پێچه‌وانه‌ى ئه‌م بۆچوونه هه‌ندێك له چاودێرانى سیاسى پێیانوایه، بوونى ره‌ئیسى كه نزیكه له خامنه‌یى و پاسداران له سه‌رۆكایه‌تى ئێران خاڵێكى ئه‌رێنییه، چونكه عێراق ده‌توانێت راسته‌وخۆ گفتوگۆى له‌گه‌ڵ بكات، به پێچه‌وانه‌ى سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى رۆحانى كه دۆسیه‌ى میلیشیاكانى له‌ده‌ست نه‌بوو، به‌ڵكو به ده‌ست سوپاى پاسداران بوو، بۆیه رۆحانى زۆرجار له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه بێ ده‌سه‌ڵات بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment