رووسیا له‌ گرنگى دیداره‌كه‌ى پوتین و بایدن كه‌مده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت، ئەوان پێشبینی ناکەن کۆبوونەوەکەی بایدن و پوتین بڕیاری مێژوویی لێبکەوێتەوە.

سێرگی لاڤرۆڤ ئەو وتانەی لەکاتی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی وت کە سێشەممە یەکی حوزەیران لە مۆسکۆ سازکرا.

لاڤرۆڤ هەروەها وتی"خەو و خەیاڵ ناکەین و نامانەوێ وێنایەکی وا بدەین کە گوایە لەو کۆبوونەوەیەدا کرانەوەی گەورە ڕوودەدات و بڕیاری چارەنووسساز دەردەچن".

سێرگی لاڤرۆڤ پێشبینی کردووە هەردوو سەرۆک بیروڕا ئاڵوگۆڕبکەن لەبارەی ئەو بابەتانەی هەریەکەیان لای خۆیەوە بە هەڕەشەی دەبینێ لە چواردەوری خۆی و لە گۆڕەپانی جیهانیدا بەشێوەیەکی گشتی.

بڕیارە ١٦ی ئەم مانگە هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و رووسیا لە جنێڤ کۆببنەوە، بەڵام بەر لە کۆبوونەوەکە کەشێکی ناساز لەنێوان هەردوولادا دروستبووە و هەریەکەیان ناڕاستەوخۆ پەیامی نەرێنی دەنێرێت بۆ لایەنی بەرامبەر.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین