چیتر رادارى ئه‌مریكى چه‌كى چینى و رووسى ئاشكرا ناكات ! وەرگێڕان

نوچه‌نێت

فەرماندەی فەرماندەیی ستراتیژیی ئەمریکا دەڵێت، ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکان بە ڕێڕەوی نەناسراوی ئاویدا دەریاوانی دەکات و لەژێر مەترسیی لەمپەری گەورەتردایە لەسایەی زیادبوونی خێرای هەڕەشەکانی رووسیا و چین.

چارلز ریچارد ئەدمیراڵی هێزی دەریایی ئەمریکا باس لەو هەڕەشانە دەکات و چارەسەرەکانیش دەخاتەڕوو لەرێگەی ئامادەسازی بۆ بەرپەرچدانەوەی رێکخراوەوە لە هەردوو کەرتی ئەتۆمی و کلاسیکی و لە هەموو بەشەکانی سوپاوە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشانی ئەمریکا.

هەڕەشەکانی چین

ئەدمیراڵەکە دەڵێت، "ئێمە شاهێدی پێشکەوتنێکی ستراتیژی چینین، ئەو گەشە و مۆدێرنەکردنەی چەکە کلاسیکی و ئەتۆمییەکانی بە بینینی من سەرسوڕهێنەرن، دەتوانم بڵێم وشەی سەرسوڕهێنەر بەس نییە بۆ وەسفکردنی ئەو پێشکەوتنەی چین".

ئەمریکا: رووسیا و چین بوونەتە ئاڵنگاری لەبەردەم هاوپەیمانانمان

چین بە خێرایی توانا ئەتۆمییەکانی پێش دەخات، گەشەسەندن و پێشکەوتنی هەیە لە هێزی مووشەکیدا، وەک پێکانی جیاجیای ئۆتۆمۆبێلە بە ئامانجکراوەکان. لە نموونەی ئەمانەش مووشەکی بالیستیی مەودا مامناوەند، مووشەکی بالیستیی کیشوەربڕ و مووشەکی بالیستی و ئەتۆمیی هاوێژراو لەژێر دەریاوە.

پەکین هەروەها سەرقاڵی پەرەپێدانی چەکە پێشکەوتووەکانی خێراتر لە شەپۆلی دەنگە.

ئەدمیراڵەکە دەڵێت، “سیستمی راداری ئێستای ئەمریکا رەنگە چیتر بەس نابێت بۆ ئاشکراکردن و شوێن پێ هەڵگرتنی ئەو مووشەکانەی لە شەپۆلی دەنگ خێراترن”.

وەکو فەرماندە باڵاکەی ئەمریکا دەڵێت، ساڵی 2019 چین بە تەنیا خۆی زیاتر لە هەموو وڵاتانی جیهان مووشەکی بالیستی تاقیکردووەتەوە. هەروەها پەکین سیستمی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی تەکنۆلۆجیای ناوکیی پەرەپێداوە و خەریکی مۆدێرنەکردنی هێزە نائەتۆمییەکانیشیەتی لە هەموو بەشەکانی کەشتیی سەربازی، ژێردەریایی سەربازی و فڕۆکەوانی.

ئەدمیراڵ ڕیچارد هەروەها دەڵێت، "کە چین گەورەترین هێزی دەریایی هەیە و سێیەم گەورەترین هیزی ئاسمانی هەیە لەسەر ئاستی جیهان".

هەڕەشەکانی رووسیا

رووسیاش دەستی داوەتە هەندێک کردەوە کە لە سەرووی توانای بەرگەگرتنی دۆخەکەن، وەکو هێرشی ئەلیکترۆنی و خواستی خۆ چەسپاندن وەکو لایەنی زلهێز.

رووسیا هەروەها لە خەمی مۆدێرنەکردنی هێزە ئاسایی و ستراتیژییەکانیدایە، لەناویاندا هێزە ئەتۆمییەکەی. هاوشێوەی چین، رووسیاش لە هەوڵی پەرەپێدانی چەکەکانی خێراتر لە شەپۆلی دەنگدایە، جگە لە هەوڵە پەرەپێدانی مووشەکی دیکەی جۆراوجۆر.

بەگژداچوونەوەی چین و رووسیا

بە وتەی بەرپرسە باڵا ئەمریکییەکە، بابەتی لەپێشینە بۆ بەگژداچوونەوەی چین و رووسیا، بریتیە لە مۆدێرنەکردنی هێزیی ئەتۆمیی ئەمریکا.

مۆدێرنەکردنی هێزی ئەتۆمی زۆر تەوەر دەگرێتەوە، وەکو مۆدێرنەکردنی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی سیستمەکە و پاراستنیشی لە هێرشی ئەلیکترۆنی. ریچارد هەروەها جەختدەکاتەوە لە پێشخستنی هێزە کلاسیکییەکان (نائەتۆمییەکان) و بەرگریی مووشەکی و فەرماندەیی و کۆنترۆڵیان. بەرپرسه‌ باڵا ئەمریکییەکە جەختیش دەکاتەوە لە گرنگیی پەرەپێدانی چەکی خێراتر لە شەپۆلی دەنگ و چەکی لەیزەری.

هەروەها دەبێت کار لەگەڵ جڤاتە هزرییەکانی ئەمریکا بکرێت بۆ باشتر تێگەیشتنی هەڕەشەکان لەسەر ئاساییشی نیشتیمانی و چۆنێتی وەڵامدانەوەی ئەو هەڕەشانە. کەرتی پیشەسازیش دەبێت هاوکاری کەرتی بەرگریسازیی ئەمریکا بێت، بە دابینکردنی تەکنۆلۆجیا و سیستمی پێویست لەکاتی پێویست و بە تێچوونی گونجاو.

هەروەها میکانیزمی پێکەوە کارکردنی لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشان گرنگییەکی تایبەتیی هەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین