لەسەر ئەسەد حەشد و وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە دژى یەكتر دەوەستنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لەسەر بانگهێشتكردنى بەشار ئەسەدى سەرۆكى سووریا بۆ بەشداریكردن لە لووتكەى وڵاتانى دراوسێ و ناوچەكە، حەشدى شەعبى و وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە دژى یەكتر دەوەستنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (١٧)ى ئاب رۆژنامەى شەرق ئەوست بڵاویكردەوە، ئاژانسى هەواڵى فەرمى سووریا رایگه‌یاندووه‌، فالح فەیاز سەرۆكى حەشدى شەعبى نامەیەكى مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراقى گەیاندووه‌تە دەست بەشار ئەسەدى سەرۆكى سووریا، بۆ بەشداریكردن لە لووتكەى وڵاتانى دراوسێى عێراق.

لەبەرانبەردا وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە بەیاننامەیەكدا رەتیكردەوە، بە ناوى دەوڵەت و سەرۆك وەزیران بانگهێشتى ئەسەد كرا بێت بۆ بەشداریكردن لەو لووتكەیە.

لەبەشێكى بەیاننامەكەى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ هاتووە، "بانگهێشتنامە فەرمییەكان بە ناوى دەوڵەت و سەرۆك وەزیرانەوە رەوانە دەكرێت، هیچ لایەك مافى ئەوەى نییە بەناوى حكومەتى عێراق بانگێشتنامە بنێرێت".

 فەیاز لە بەیاننامەیه‌كدا رەتیكردەوە لەو كۆبوونەوەیەى نێوان ئه‌سه‌د وفه‌یاز هیچ پەیامێك ئاراستەى سەرۆكى سووریا كرابێت. له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى نووسینگەى فه‌یاز هاتووه‌، "لەو كۆبوونەوەیە ئەوە روونكراوه‌تەوە، داوەتنەكردنى ئەسەد بە واتاى پشتگێوێخستنى سووریا نایەت لە لایەن حكومەتى عێراقەوە، چونكە سووریا پێگەیەكى بەهێزى هەیە" لە بەشێكى ترى بەیاننامەكە سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبی  هاتووە، "ئەو بەیاننامە بەپەلەى وەزارەتى دەرەوە بۆ ئێمە مایەى سەرسوڕمانە".

بڕیارە لووتكەى وڵاتانى دراوسێى عێراق و ناوچەكە لە كۆتایى ئەو مانگە بە بەشدارى چەندین سەرۆك و سەركردەى ناوچەكە و جیهان لە بەغدا ببەسترێت، سەرەتا ئەگەرى ئەوە هەبوو بەشار ئەسەد بانگهێشت بكرێت، بەڵام دواتر حكومەتى عێراقى رەتیكردەوە. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین