به هه‌وڵى تیرۆركردنى كازمى ساتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شد نزیك بووه‌ته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌شتى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" زۆرترین شیكاریى بۆ هه‌وڵه شكستخواردووه‌كه‌ى تیرۆركردنى كازمى بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌وانه رۆژنامه‌ى عه‌ره‌به كه پێیوایه به‌و رووداوه ساتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى نزیك ده‌بێته‌وه.
راپۆرته‌كه دووپاتى كردووه‌ته‌وه، كه كه‌سانى نزیك له كازمى گوتوویانه درۆنه‌كان ئێرانى بوون، میلیشیاكانى ئێران هه‌ڵیانداوه، به بڕیارى ئێرانیش هێرشه‌كه جێبه‌جێ كراوه، كه‌چى سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه ئێران سه‌ركۆنه‌ى رووداوه‌كه ده‌كات.
رۆژنامه‌كه له ناونیشانى سه‌ره‌كى راپۆرته‌كه‌ى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌ركۆنه‌كردن گومانه‌كان ناڕه‌وێنێته‌وه كه ئێران له‌پشت هێرشه‌كه‌وه بووه.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات میلیشیاكان خۆیان ئاماده كردبوو، دواى كوژرانى كازمى به‌یاننامه‌ى ماته‌مینى بۆ كازمى بنووسن و وه‌ك پاڵه‌وانێكى نیشتیمانى وه‌سفى بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه سه‌رى نه‌گرت.
چاودێرانى سیاسى پێیانوایه هه‌وڵه‌كه سنوورێك بۆ مانه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى داده‌نێت، جیا له‌مه‌یش به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌منی باسى له‌وه كردووه، هه‌وڵى تیرۆركردنى كازمى دوایین سه‌ركێشى میلیشیاكان بوو. جیا له‌وه‌یش ئه‌م به‌رپرسه دووپاتى ده‌كاته‌وه میلیشیاكان ده‌كه‌ونه دووڕیانێكه‌وه یان ئه‌وه‌تا له حكومه‌تى نوێ به‌شدار ده‌بن یانیش كۆمه‌ڵێك سیناریۆى تر‌ى ئاماده‌كراو ده‌خه‌نه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، كه یه‌كێكیان هاوشێوه‌ى میلیشياى حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن ده‌بێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ده‌سه‌ڵات.
به‌ڵام باس له‌وه‌یش كراوه ده‌زگاى دژه‌تیرۆرى عێراق خراوه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى هه‌ر ئه‌گه‌رێك ببێته‌وه كه پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق بخاته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment