5 دار بچێنە و یەک تۆن گازی دوانەئۆکسید کاربۆن لەناو ببە ئابووری جیهان

نوچەنێت

ناوەندێکی جیهانی توێژینەوەیەکی تایبەت بە پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی کاربۆنی خستۆتەروو، و پێشنیاری چاندنی بڕی داری زیاتری لە وڵاتانی ئاسیا کردووە، بەڵام بەشێک لە وڵاتان پێویست دەکات بۆ راگرتنی باڵانسی ژینگەی وڵاتەکانیان رێژەی چاندنی دار رواندن کەمبکەنەوە

دوای گۆرانکارییە نێگەتیڤەکانی گۆرانی کەشوهەوا لەسەر گۆی زەوی، پرۆژەکانی چاندنی دار، بۆتە جێگەی گرنگیپێدانی  زۆربەی وڵاتانی جیهان، بە تایبەت بۆ بەرنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ئەم هەوڵەی وڵاتان دوای سووتانی 1180 کیلۆمەتری دارستانەکانی ئەمازۆن لە ئایاری 2020ـــدا، گرنگی زیاتری پێدەدرێت، ئەمەیش دوای ئەوەی سووتانی دارو دارستانەکانی ئەمازۆن بوونە هۆی زیاد بەرهە‌مهێنانی ٪41ــی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن.

شرۆڤەکارانی بواری ژینگە پێشنیار دەکەن، بۆ مژینی بڕی کاربۆنی بەرهەمهاتوو، ڕێژەی بەرهەمهێنانی دار زیاد بکرێت، بە گوێرەی دواین توێژینەوەکان بێت، چانددنی 5 دار لە گۆی زەوی، رێژەی دوانەئۆکسیدی کاربۆن بە بڕی یەک ملیۆن تۆن کەمدەکاتەوە.

ناوەندی compare the market، توێژینەوەیەکی تایبەت پەیوەندی نێوان چاندنی دارو کەمکردنەوەی رێژەی کاربۆن بڵاوکردۆتەوە و  ڕێزبەندی ئەو وڵاتانەی دەستنیشان کردووە کە پێویستە بۆ کەمکردنەوەی هەر میلۆنێک تۆن گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن جەند دار بچێنن.

 

لە توێژینەوەکدا هاتووە، وڵاتی ئاسیا لە 10 وڵاتە گەورەکانی ئەو کیشوەرە بەرپرسن بە لە بەرهەمهێنانی219.5 ملیۆن تۆن گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆنی ساڵانە. ئەمەیش وا دەکات هەریەکە لەو وڵاتانە ( پەکین، سەنگافورە، هۆنگ کۆنگ، تۆکیۆ و سیول) ساڵانە زیاتر لە 43 ملیۆن و 901 هەزار و308 ملیۆن داری زیاتر بچینن، بۆ ئەوەی بتوانن ڕێژەی بەرهەمهێنانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن کەمبکەنەوە.

سەبارەت بەو وڵاتانەی کە رێژەی بەرهەمهێنانی گازی دوانە ئۆکسیدیان کەمە، پێویستە سالانە بۆ ڕاگرتنی باڵانسی ژینگە، ڕێژەی چاندنی دار کەمتر بکەنەوە، ئەمەیش هۆکارە لە زیادبوونی بازرگانی فرۆشتنی دار لەو وڵاتانە و لە پێشەنگی وڵاتەکانن، کە داهاتی ساڵانەی حکوومەتیان پشت بە فرۆشتنی دارو پیشەسازی دار دەبەستن.

وڵاتی ئایسەلەند لە پێشەنگی وڵاتە جیهانیەکان دێت، کە کەمترین ڕێژەی گازی کاربۆن بەرهەمدەهێنێت، بۆیە پێویستە دەکات ئەو وڵاتە کەمترین ڕێژەی دار بچێنێت، هاوکات وڵاتی سوید لە ڕیزبەندی دەیەم وڵاتانی جیهانە کە ڕێژەی بەرهەمهێنانی گازی کاربۆنی ساڵانەی تەنیا 1.8 ملیۆن تۆنە، بۆیە بۆ راگرتنی باڵانسی سالانەی ژینگەی وڵاتەکەی پێویستە سالانە 366.8 ملیۆن دار کەمتر بڕوێنێت. وەک لە خشتەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین