توێژینەوەیەک: ژیانی دوو ملیار کەس لەژێر هەرەشەدایە شیکاری ئابوری

نوچەنێت

دوو توێژینەوەی جیهانی مەترسی و هەرەشە بۆسەر 2 ملیار دانیشتوی جیهان ئاشکرا دەکەن و ئەگەر گرفتەکان چارەسەر نەکرێن و دادپەروەری تەندورستی پێرەو نەکرێت، ئەوا ئابووری جیهان بە ڕێژەی ٪10 دادەبەزێت و رێژەی مردوو لەسەر گۆی زەوی زیاددەکات،

ناوەندی Futurity کە تایبەتە بە توێژینەوە زانستیەکان و گۆرانی کەشوهەوا، توێژینەوەیەکی تایبەت بە کاریگەری لێکەوتەکانی گۆڕانی کەش و هەوا بۆسەر ژینگە و مرۆڤایەتی بڵاوکردۆتەوە، هەروەها کۆربەندی ئابووری جیهانی the World Economic Forum توێژینەوەیەکی تری لەو بوارە بڵاوکردۆتەوە و لێکەوتە ئابووریەکانی پرسەکەی دەستنیشانکردوون. 

دەزگای نوچە سەردێرە سەرەکییەکانی توێژینەوەکە  و کاریگەریە ئابووریەکانی شرۆڤە دەکات و پوختەی توێژینەوەکە دەخاتەروو.

بە گوێرەی توێژینەوەی ناوەندی Futurityــی بێت،  لە ماوەی هەشتایەکانی سەددەی بیستەم تا کۆتاییەکانی سێپتێمبەری 2021، رێژەی پلەکانی گەرما ٪200 بەرزبوونەتەوە. زۆرترین کەسانی زیانلێکەوتوو لەو گۆڕانکارییە، خەلکی هەژارو کەمدەرامەتن. هەروەها پلەی گەرمای سەخت و بەردەوامی گۆرانی کەشوهەوا و پیسبوونی ژینگە، هۆکارە لە دروستبوونی هەرشە و مەترسی مردنی زیاتر لە دوو ملیار کەسی گۆی زەوی.

توێژەران" بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ 30 پلەی سیلیزی (86 فهرنهایت) بە پێوەری گەرمبوون پلەکانی گەرمای گۆی زەوی ئەژمار دەکرێن"

 

لەهەمانکاتدا، ئەو بەرزبوونەوەیەی پلەکانی گەرما، لە سێ دەیەی داهاتوودا 13 هەزار ناوچەی تری دەگرێتەوە، بە تایبەت ناوچە شار نشینەکان.

بەرکەوتەکانی پلەی گەرمای بەرز

کاسکاد توهولسکی، زانای توێژینەوەکانی تایبەت بە گۆی زەوی لە زانکۆی کۆلۆمبیا،  یەکێک لە ئامادەکەرانی توێژینەوەکە دەڵێت" گەیشتووین بەو ئەنجامەی لە 34 ساڵی ڕابردوودا، ناوچە شارنشینەکانی گۆی زەوی، بە ڕێژەی ٪200 ئاستی پلەکانی گەرمایان بەرزبۆتەوە، ئەمە جگە لەوەی ژمارەی دانیشتوان لەو ماوەیەدا سێ یەکی سالانی رابردوو زیادیان کردووە".

هەروەها دەڵێت" زیادبوونی پلەکانی گەرمای ئەو ناوچانە، نیوەی دانیشتوانی گۆی زەوی گرتۆتەوە، هەڵکشانی ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی یەکێکی ترە لە لە هۆکارەکانی زیادبوونی مەترسیەکان، بۆیە دەبێت بە وریای بیر لەو گرفتەی زێدەبوونی ژمارەی دانیشتوان و مەترسیەکانی گۆرانی کەشوهەوا بکرێتەوە"

ئەنجامێکی تری توێژینەوەکە، ئاستی مەترسیەکان بووە بۆ سەر ژیان وبژێوی خەلکی ئەو ناوچە گەرمانە. بە جۆرێک ئەنجامەکان وا دەردەخەن، کە ئەو کەسانەی ژیانیان لە مەترسی دایە، باری گوزەرانی ئابووریان خراپە و بەرگەی ئەو شەپۆڵە گەرمایە ناگرن و کەرەستەی پێویستیان نیە بۆ خۆ پاراستن لە لێکەوتە و مەترسیەکان".

ناوچە مەترسیدارەکان

توێژەران لە ئەنجامی توێژینەوەکەی تایبەت بە گۆرانی کەشوهەوا بەو ئەنجامە گەیشتوون کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کاریگەرییەکانی لە ناوچەکەیەوە بۆ ناوچەیەکی تر جودایە، بەجۆرێک چارەکی ناوچەکانی گۆی زەوی کە تووشی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هاتوون، لە 25 ناوچە و شارین، 4 لەو ناوچانە، شاری دەکای بەنگلادش و نیودلهی و کولکاتای هیندستان و بانکۆکی تایلەندن".

ئەمە مانای ئەوەی نییە شارە گەورەکانی تر تووشی ئەو گرفتە نەبوون، بەڵکو 6 هەزار شاری تری ناوچە جوداییەکانی گۆی زەوی پلەکانی گەرما سەرووی 30 پلەی سیلیزین، بەڵام بەرزبوونەوی پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان کاریگەری زۆرترە، چونکە ژینگەی ئەو ناوچانە پێشتر گەرمبوونی لەو چەشنەیان بەخۆ وە نەدیووە، بە نموونە. ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای زەریای ئارام.

مەترسیە مرۆیی و ئابووریەکان

ئەنجامی کۆتاییەکانی توێژینەوەکەی ناوەندی Futurityـ لە ژێر ناونیشانی Global urban population exposure to extreme heat، ئاماژە بەوە دەدەن، ساڵانە 100 هەزار کەس لەسەر گۆی زەوی بە هۆی پیسبوونی ژینگە وگۆرانی کەشوهەوا وە دەمرن و زۆربەی ئەو خەڵکانەش ڕێژەی ٪30 بۆ ٪35 دانیشتووی وڵاتانی ئەمریکا، ئوسترالیا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئیسپانیان.

هەروەها لەئەگەری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ 1.5 پلەی زیاتر، ڕێژەی مردوان لە ئەمریکا بە 1601 حالەتی تر زیاد دەکات و ئەمەیش ڕێژەی ٪0.7 کۆی حالەتەکانی مردنی ئەمریکا لە ساڵی 2017 پێکدەهێنێت.

پرسە ئابووریەکان و کاریگەریە نەرێنیەکان بە وردی لە توێژینەوەی کۆربەندی ئابووری جیهانی the World Economic Forum بە ناونیشانی This is how climate change could impact the global economy دەستنیشانکراون.

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبنە هۆی لەدەستدانی ریژەی ٪18ــی کۆی داهاتی تاکە کەس لە جیهان تا ساڵی 2050، بەلام ئەگەر رێژەی پلەکانی گەرما لە 1.5 بۆ 3.2 بەرز ببنەوە، ئەوا ئاستی داهاتی تاکە کەس زیاتر دادەبەزێت.

هاوکات جگە لە کەمبوونەوەی ئاستی داهاتی تاکە کەس، ئابووری جیهان تا ساڵی 2050 بە رێژەی ٪10 گەشەی خۆی لەدەست دەدات و تووشی دارمان دەبێت، وڵاتانی ئاسیا یەکێکن لەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت و ولاتانی تریش بەم شێوەیە دەبن . بە جۆرێک :

  • ئاستی داهاتی تاکی وڵاتانی ئاسیا بە رێژەی ٪5.5 دادەبەزێت
  • ئەگەر پلەکانی گەرما بۆ زیاتر لە 3.2 پلە بەرزببنەوە، ئەوا ئاستی داهاتی ناوخۆیی بە رێژەی ٪15 تووشی داڕمان دەبێت.
  • وڵاتی چین بە تەنیا ٪24ــی داهاتی تاکی ولاتەکەی لەدەست دەدات.
  • وڵاتانی ئەمریکا و کەنەدا و بەریتانیا، رێژەی ٪10 ــی داهاتی تاکە کەسیان لەدەست دەدەن
  • وڵاتانی ئەورووپا ڕێژەی ٪11ــی داهاتی هاونیشتمانی خۆیان لەدەست دەدەن
  • وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقیا رێژەی ٪4.7 داهاتەکانیان لەدەست دەدەن و ئابووریان دادەتەپێت.

 

چارەسەرەکان 

ئەنجامی هەردوو توێژینەوەکان ئەم چارەسەرانەی خوارەوەیان خستە بەردەم سیاسەتدارێژەرانی جیهان:

  • دروستکردنی دادەپەروەری تەندورستی و کۆمەڵایەتی لە ناو جەرگەی ناوچەکانی گۆرانی کەشوهەوا.
  • هاوسەنگی تەندروستی بۆ دانیشتوانی جیهان
  • زیادکردنی سەرمایەی پرۆژەکانی تەندروستی 
  • کەمکردنەوەی پرۆژەکانی وزەی کاربۆنی و وازهێنان لە بەرهەمهێنانی خەڵووز

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین