ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لەسەر ژنان هۆشداری بە تاڵیبان دەدات هەواڵ

لاڤین عومەر: نوچەنێت

ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤى سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان کۆبووەوه‌، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئەفغانستان کراوه‌، رێگەپێدراوی ئەنجومەنەکەش هۆشداری بە بزووتنەوەی تاڵیبان دەدات و دەڵێت "دۆسیەی ژنان هێڵی سوورە".

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ ئاب ماڵپه‌ڕى سکای نیوز بڵاوی کردۆتەوە، کە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ کۆبۆتەوە، لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى بارودۆخى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ژێر سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتى تاڵیبان له‌ ئه‌فغانستان كراوه‌.

میشێل باشلیە رێگه‌پێدراوى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌ڵێ، "دەبێت تاڵیبان رێگه‌ بە ژن و کچان بدات، بتوانن بخوێنن و کار بکەن بیروڕای ئازادیان هەبێت، رێز لە مافەکانیان و ئازادیان بگرێت بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان".

میشێل باشلیە هۆشداری بە تاڵیبان دەدات لەوەی دۆسیەی ژنان هێڵی سوورە، نابێت تاڵیبان پێشێلی بکات. له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌ڵێ، "لە رێگه‌ی رێزگرتن لە مافەکانی ژنان، تاڵیبان ئەو بەڵێنانەی دەسەلمێنێت کە بۆ مافی مرۆڤ داوییەتی".

رۆژى 15ى ئاب بزووتنه‌وه‌ى توندڕه‌وى تاڵیبان له‌ ئه‌فغانستان ده‌سه‌ڵاتى دواى 20 ساڵ له‌ نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى گرته‌وه‌ ده‌ست و نیگه‌رانییه‌كى زۆر دروست بووه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه‌ پێشتر تۆمارێكى خراپى له‌ بوارى مافى مرۆڤ هه‌یه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین