تاڵيبان چۆن ئەمەريكاى هەڵخەڵەتاند و ئەفغانستانى كۆنتڕۆڵ كرد؟
نوچەنێت:
ياروسلاف تروفيموف _ نووسەر لە رۆژنامەى وۆڵ ستريت جۆرناڵ
لە كانوونى يەكەم رێگە درا نوێنەرانى بزووتنەوەى تاڵيبان و حكومەتى ئەفغانستان لە شوێنێكى نهێنى لە باكوورى پاريس كۆبووبنەوە، بەو ئامانجەى بگەنە رێككەوتنى ئاشتى و سنوورێك بۆ جەنگى ئەفغانستان دابنێن.
لە ئێوارە خوانێكى فەڕەنسى خاڵى لە گۆشتى بەراز نوێنەرانى تاڵيبان دانيشتن، كە هەمان ئەو مێزە بوو فەرماندەكانى جەنگى ئەفغانستان و كۆمەڵگەى مەدەنى و پەرلەمانتارە ئافرەتەكان لەسەرى دانيشتبوون، ئەوەش دواى زيادبوونى ژمارەى شكستەكانى سەربازانى ئەمەريكا، كە ئەو كاتە باڕاك ئۆماباى سەرۆكايەتى ئەمەريكاى دەكرد.
لەو دانيشتنە فەرمييە نوێنەرانى تاڵيبان نامەيەكى دەستنووسى مەلا محەمەد عومەر سەرۆكى بزووتنەوەى تاڵيبانيان بە شاندى ئەفغانى دا.
لەو نامەيە مەلا محەمەد جەختى لەسەر ئەوە كردبۆوە، "تاڵيبان نايەوێت بە تەنيا دەسەڵات بگرێتە دەست، ئامانجمان ئەوەيە دەستوورێكى نوێ بۆ ئەفغانستان بنووسرێتەوە، رێگە خۆش بكات بۆ دابەشكردنى دەسەڵاتەكان لە حكومەتى نوێ." كاتێك نوێنەرانى حكومەتى ئەفغانستان گەڕانەوە زۆر بەگەرمى باسيان لە گۆڕانى ريشەيى بزووتنەوەى تاڵيبان دەكرد، كە بيركردنەوەيان بۆ دەسەڵات پێچەوانەى نەوەدەكانە.
بە درێژايى نۆ ساڵى دواتر بزووتنەوەى تاڵيبان لە رێگەى پەيامى ئاشتەوايى بەردەوام بوو لە دڵنياييدان بە كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى، لەپاڵ هەوڵە ديپلۆماسييەكانيش بەردەوام بوو لە شەڕە خوێناوييەكانى، ئامانجى سەرەكى تاڵيبان لەو دوو ئاڕاستەيەى كاركردن بوو بۆ كشانەوەى هێزەكانى ئەمەريكا لە ئەفغانستان.
ئەمەريکیيەكان تا ئێستا لەوە دڵنيانين مەلا برادەر فێڵى لێكردوون.
سوهەيل شاهين، كە بۆ باڵيۆزى تاڵيبان لە نەتەوە يەكگرتووەكان دياريكرابوو، شەش هەفتە پێش كۆنتڕۆڵكردنەوەى كابول لە ديارێكى رۆژنامەى (وۆڵ ستريت جۆرناڵ) رايگەياند، "قۆرغكردنى دەسەڵات ئاڕاستەيەكى شكستخواردووە، بۆيە دەمانەوێت لە بەڕێوەبردنى وڵات بەشداربين، ئەزموونەكانى پێشوو شكستى ئەو جۆرە دەسەڵاتەيان دەرخستووە، چونكە ناتوانێت ئاشتى هەميشەيى بەچەسپێنێت."
بە درێژايى مێژوو ئەفغانستان رێگەى نەداوە هەوڵە دەرەكييەكان بۆ دووبارە بنياتنانەوەى ئەو وڵاتە سەر بگرێت، لە سەدەى (19) ئيمپڕاتۆرى بەريتانى هەوڵى دا رێكى بخاتەوە، بەڵام شكستى هێنا، لە هەشتاكانى سەدەى رابردوو يەكێتى سۆڤيەت داگيرى كرد، ئەويش شكستى هێنا، تا گەيشتە ئەزموونى ئەمەريكا، كە حكومەتێكى شكستخواردووى دروستكرد، بەڵام ئەوە چارەنووسەكەى بوو.
سەبارەت شكستى هەوڵەكانى ئاشتى ئيدارەكانى ئەمەريكا و پاشەكشەى جۆبايدن و هەژموونى ئەمەريكا لەسەر ئاستى جيهان، لێكۆڵينەوەيەك جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "لێهاتوويى تاڵيبان لە يارى ديپلۆماسى هۆكارى سەرەكى هەموو ئەو شكست و پاشەكشانە بوو."
لە لايەكى ترەوە ئەمەريكا چيتر بەرگەى ئەو شەڕە درێژەى لە دەرەوەى سنوورەكانى خۆى نەدەگرت، بۆيە پەناى بۆ گفتوگۆ برد، هەر ئەوەش بوو وايكرد تاڵيبان لەسەر داخوازييەكانى سوورتر بێت و هەموو سازشێك رەت بكاتەوە.
زاڵماى خەليلزاد كە يەكێك بوو لە گەورە دانوستاندكارانى ئەمەريكا لە هەردوو ئيدارەى جۆ بايدن و دۆناڵد ترامپ ئاماژە بەوە دەكات، "كارى لەپێشينە ئەوە بوو لەو وڵاتە پاشەكشە بكەين، نەك بگەين بە چارەسەرى سياسى، هەر ئەوەش بوو هەژموونى تاڵيبانى بەهێز كردبوو."
لەپێناو گەڕان بەدواى دەرچەيەك، بەرپرسانى ئەمەريكاش ئەوەيان بە گونجاو دەزانى وێنەى تاڵيبان جوان بكەن و زيادەڕەويش لە بەهێزى حكومەتى ئەفغانستان بكەن، لەپاڵ ئەو هەوڵانە سەركردەكانى تاڵيبان نيەتى راستەقينەى خۆيان لە رێگەى بەكارهێنانى زمانى ديپلۆماسى و دڵنياييدان بە دانووستاندكارە بيانييەكان شاردەوە.
پرسيار ئەوەيە، هێزە رۆژئاواييەكان چ وانەيەك لە شاردنەوەى هەوڵەكانى ئەو بزووتنەوە ئيسلامييە فێربوون بۆ ئەوەى سياسەتێكى ميانڕەوانەتر پەيڕەو بكەن، ئەزموونەكانى پێشوو پێمان دەڵێت، "تاڵيبان ئەوەندە بە ئاسانى پاشەكشە لەو دابوونەريتە ناكات، كە ماوەيەكى زۆرە دوورە لە پاڵپشتى دارايى رۆژئاوا و پێگەى لەناو كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى."
تا ئێستا هەندێك لە بەرپرسانى ئەمەريكا و پێشووى ئەفغانستان پێيانوايە، "بزووتنەوەى تاڵيبان تا ئەندازەيەك بزووتنەوەيەكى پراگماتييە، لەكاتى دانوستاندەكان هەندێك راستگۆييان هەبوو، بۆيە دەكرێت لە رێگەى گفتوگۆ پارێزگارى لە هەندێك لەو دەستكەوتانە بكەن كە لە ماوەى (20) ساڵى رابردوو كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لەو وڵاتە بەدەستى هێناوە، ئەو بەرپرسانە تا ئێستا گەنگەشەى گوێپێنەدانەكانى ئەشرەف غەنى دەكەن، كە لەكۆتايى بووە هاتنەوەى تاڵيبان و توندتكردنى ئەندامانى تاڵيبان.
لەگەڵ پاشەكشەى ئەمەريكا بێتوانايى هێزە چەكدارەكانى ئەفغانستان بۆ شەڕكردن دەركەوت، هۆكارى ئەوە بوو رێگەخۆش بكات تاڵيبان زۆربەى پايتەختى ناوچەكانى ئەو وڵاتە كۆنتڕۆڵ بكات، لەماوەى هەفتەيەك بگاتە دەوروبەرى كابول و حكومەتى ئەو وڵاتە بڕوخێنێت و لە (15) ئاب ئەشرەف غەنى وڵات بەجێبهێڵت و لە گفتوگۆى پاڵپشتى ئەمەريكا وە بيگۆڕێت بۆ رادەستكردنى ئاشتيانەى دەسەڵات.
لە مانگى ئەيلوول حكومەتى نوێى ئەفغانستان كە لە پياوە ئايينيەكانى بزووتنەوەى تاڵيبان پێبهێندرێت، دەسەڵاتى نوێ تا ئێستا رێگرە لە ميواندارى گرووپە تيرۆرستەكان كە بە ئاشكرا و نهێنى كردەى ئابڕوبەرەيانەيان ئەنجام دەدا، بەڵام لە هەمانكاتيش مافەكانى ئافرەت و خوێندنى ئافرەتان لە زۆربەى ناوچەكان لەژێر هەڕەشەدايە، ئەو ناوچانەشى بەشێك نين لە پشتۆن پەراوێزخراون.
لە رێگەى بەردەوامى گفتوگۆكان لەگەڵ ئەمەريكا لە دەوحەى پايتەختى قەتەر حكومەتى تاڵيبان هەوڵدەدات كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دانى پێدا بنێت و ئەمەريكاش سزاكانى لەسەر هەڵگرێت، ئەو نۆ مليار دۆلارەى لە بانكى ناوەندى ئەفغانستان لە درەوە بلۆك كراوە بۆيان بگێردرێتەوە.
يەكێك لە مەرجە سەرەكييەكانى ئەمەريكا دروستكردنى حكومەتێكى فراوانترە لە كابول و رێز لە مافەكانى مرۆڤ بگرێت، ئەو بەڵێنانەى لە كۆشكى دى چانتيە لە فەڕەنسا دايان پێوەى پابەند بن.
تۆماس ويست، نێردەى تايبەتى ئەمەريكا بۆ ئەفغانستان كە سەرۆكايەتى شاندى گفتوگۆكانى كرد، دەڵێت، "پێويستە دەسەڵاتى تاڵيبان پێشئەوەى هەوڵ بدات شەرعيەتى نێودەوڵەتى بەدەست بهێنێت، پێويستە هەوڵبدات شەرعيەتى ناوەخۆى بەدەست بهێنێت."
رێگەكە بەرەو دەوحەيە
لە (2001) دواى رووخاندنى حكومەتەكەى بزووتنەوەى تاڵيبان هەوڵى دا لەگەڵ ئەمەريكا و حكومەتى ئەفغانستان گفتوگۆ بكات، حاميد كارزايى، سەرۆكى ئەفغانستان كە ئەمەريكا ئەو كاتە دياريكرد بوو، ويستى تاڵيبان لە كۆنگرەى بەون بەشدارى پێبكات، بەڵام ئەوكاتە ئەمەريكا هێشتا لەژێر شۆكى هێرشەكانى (11)ى سێپتێمبەر بوو، كە ئوسامە بن لادن پيلانداڕێژەرى بوو، ئەو كاتە ڤيتۆى دژ بەو بەشدارييەى تاڵيبان بەكارهێنا، پاشان هەوڵى دا لەگەڵ دەستگيركراوەكانى تاڵيبان لە گوانتامۆ دەست بە گفتوگۆ بكات.
هەڵوێستى واشنتن و هاوپەيمانەكانى بەرانبەر پرسى بەشدارى تاڵيبان لە دەسەڵات گۆڕا، لە (2009) جارێكى تر چەكدارانى تاڵيبان بەشێكى زۆرى ناوچەكانى دەوروبەرى ئەفغانستانيان كۆنتڕۆڵ كرد. باراك ئۆباما، سەرۆكى ئەو كاتەى ئەمەريكا بۆ پارێزگارى لە ئەفغانستان ژمارەى سەربازانى وڵاتەكەى كردە زياتر لە (100) هەزار سەرباز، ئەوەش لەو كاتە بوو بەڵێنى دابوو دواى (18) مانگ سەرجەم هێزەكانى بكشێنێتەوە.
ئەوكاتەى واشنتن ئامادە بوو دانوستاندن لەگەل تاڵيبان بكات، سەركردەكانى تاڵيبان رەتيانكردەوە لەگەڵ ئيدارەى كارزايى گفتوگۆ بكەن، بە بووكەڵەى دەستى ئەمەريكا ناويان دەبرد، كە پێويستى بە سەربەخۆيى و شەرعييەتە، لە لايەكى تريشەوە كارزايى رەخنەى لەوە هەبوو ئەمەريكا لە گفتوگۆكان بەشداربێت، ئيدارەى ئۆبۆما رەزامەندى لەسەر ئەوە دەربڕى بەبێ رەزامەندى حكومەتى ئەفغانستان دەستوەرناداتە گفتوگۆكانى داهاتووى ئەو وڵاتە، بەڵام پاڵپشتى دروستكردنى نێردەى سياسى بۆ گفتوگۆ لەگەڵ تاڵيبان لە دەرەوە دەربڕى، ئەوەش بۆ ئاسانكارى دەستپێكردنى گفتوگۆى ديپلۆماسى بوو.
دواى ئەوە متمانە لاى ئەمەريكا و تاڵيبان لە چوارچێوەى گفتوگۆكان دروستبوو، ئەمەريكا پێنج سەركردەى باڵاى لە گوانتانامۆ ئازاد كرد، لە بەرانبەردا تاڵيبان باو بەرگدال، چاودێر لە سوپاى ئەمەريكا ى ئازاد كرد، لە (2013) بە فەرمى نووسينگەى سياسى نوێنەرايەتى تاڵيبان لە دەوحە كرايەوە.
ئەوكاتە تاڵيبان رەتى دەكردەوە گفتوگۆى راستەوخۆ لەگەڵ حكومەتى كابول بكات، بەڵام نوێنەرانى سياسى تاڵيبان لە دەوحە لەگەڵ نوێنەرانى حكومەتى ئەفغانستان دەستيان بە گفتوگۆ كرد، دواى ئەوە گفتوگۆى هاوشێوە لە ئەوروپا و رووسيا و چين دەستيپێكرد.
بە درێژايى ئەو ساڵانە ئەندامانى نووسينگەى تاڵيبان لە دەوحە رێگەپێدراوبوون بۆ ئەوەى پەيوەندى بە هەموو وڵاتانى جيهان بكەن، بەوەش توانيان شەرعييەتى سياسى زياتر بەدەستبهێنن.
رەحيمەڵا مەحمود، فەرماندەى تاڵيبان و فەرمانڕەواى نوێى ويلايەتى وەردەك، رايگەياند، "سەركردەكانى تاڵيبان توانيان بڕوا بە جيهان بهێنن، ئەوان بەو جۆرە نين كە ئەمەريكا بە خەڵكى ناساندوون."
لە (2018) دۆناڵد ترامپ ئەو مەرجەى لادا كە ئەمەريكا بەشدارى گفتوگۆكانى نێوان ئەفغانستان و تاڵيبان ناكات، دواى ئەوە زاڵماى خەليلزادى بە نوێنەر دياريكرد و بۆ هەر رێككەوتنێك ئازادى كرد.
خەليلزاد لە (1951) لە ئەفغانستان لە دايك بووە، لەگەڵ ئەشرەف غەنى پێكەوە بۆ خوێندن چوون بۆ ئەمەريكا، هەردووكيان لە زانكۆى ئەمريكى لە بەيروت خوێندويانە، پاشان بۆ دكتۆرا گەڕانەوە بۆ ئەمەريكا ، خەليلزاد لە زانكۆى شيكاگۆ وەرگيرا، غەنى لە زانكۆى كۆڵۆمبيا.
خەليلزاد لە نەوەدەكان پەيوەندى لەگەڵ تاڵيبان دروست دەكات، ئەو كاتە راوێژكارى كۆمپانياى يۆنۆكاڵى بوارى نەوتى بوو، كە هەوڵى دروستكردنى راكێشانى بۆڕى نەوتى لە رێگەى ئەفغانستان دەدا.
بەرپرسێكى باڵاى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا كە بەشداربوو لە دياريكردنى زاڵماى خەليلزاد، رايگەياند، "سەرپشككردنى خەليلزاد بۆ هاوكارى ئێمە بوو بۆ ئەوەى رێگەيەكمان بۆ بدۆزێتەوە زۆر بە خێرايى بەبێ بەكارهێنانى هێز بچينە دەرەوە، بۆ ئەوەى وا بزانين ئێمە سەركەوتووين."
لە (2014) ئەشرەف غەنى پۆستى سەرۆكايەتى ئەفغانستانى وەرگرت، دەستبەردارى رەگەزنامەى ئەمەريكى بوو.
غەنى يەكێك بوو لە ئەكاديمييە بەناوبەنگەكان، لە ناوەندە ستراتيژيەكانى واشنتن كارى دەكرد، نووسەرى كتێبى (چاكسازى وڵاتە شكستخواردووەكان) بوو، كە لەبەردەم بەرپرسانى ترى وڵاتەكەى شانازى پێوە دەكرد، كە لە سياسەتى ئەمەريكا تێگەيشتووە، بەڵام نەيزانى ئەو هەڵە لە ئەمەريكا تێگەيشتووە، دەستى بەو وەهمە گرتبوو كە ئەمەريكا دەستبەردارى وڵاتەكەى نابێت.
ئەمەريكا ماوەى (10) ساڵ بوو دەيويست ئەفغانستان جێبهێڵێت، نادر نادرى، بەرپرسى باڵاى دانوستانكارى ئەفغانستان دەڵێت، "پێگەى جوگرافى ئەفغانستان وايكردووە هەميشە جێى بايەخى هێزە جيهانييەكان بێت، بۆيە تا مانگەكانى كۆتايى بەرپرسانى وڵاتەكەم پێيانوابوو، ئەمەريكا هەرگيز ئەفغانستان جێناهێڵێت."
خەليلزاد لەگەڵ ئەو بۆچوونەى سەرەوە هاوڕابوو، دەيگوت، "حكومەتى كابول لە خەياڵ دەژى." ئەوەش هەڵسەنگاندنێكى زۆر هەڵەى حكومەتى ئەفغانستان بوو.
لە بەشێكى ترى قسەكانى خەليلزاد رايگەياند، "ئەو بۆچوونە زۆر هەڵەبوو كە پێيوايە دەزاگاى ئاسايشى نەتەوەيى رێگە بە ترامپ، ياخود بايدن نادات دەستبەردارى ئەفغانستان بێت، ئەوەش پەيوەست كرابۆوە بە هەڵەيەكى ستراتيژى، كە بەرپرسانى ئەفغانستان پشتيان بە سوپاى وڵاتەكەيان بەستبوو، بەشێوەيەكى دروست هەڵسەنگاندنيان بۆ نەكردبوو، چونكە هيچ كەس پێشبينى ئەوەى نەدەكرد، هێزەكانيان بەو خێراييە شكست دەهێنێنن."
ئەو دوو هەڵە بووە هۆى ئەوەى گفتوگۆكانى ئاشتى نێوان حكومەتەكەى غەنى و تاڵيبان زۆر بە سستى بچێتە پێشەوە، كە ئامانج لێى گەيشتن بوو لە رێككەوتنى دابەشكردنەوەى دەسەڵاتى ئەو وڵاتە، كە ئەوەش دەبووە هۆى ئەوەى غەنى پۆستەكەى لە دەست بدات. روونيش نەبوو تاڵيبان تا چەند سازش دەكات، بەڵام كاتێك تاڵيبان سەركەوتنى سەربازى بەدەستهێنا هاوكێشەكانيش گۆڕان.
ئەو چەند مانگەى سەركردەكانى تاڵيبان لە دەوحە بوون تەوەرەى گفتوگۆكانيان باسكردن بوو لە دابەشكردنى دەسەڵات و بيركردنەوە لە حكومەتى بنكە فراوان، كە تاڵيبان ئەفغانستانى كۆنتڕۆڵ كرد، باسكردنى دروستكردنى حكومەت بەگوێرەى مەرجەكانى تاڵيبان بوو.
حەبيبە سەڕابى، ئەندامى تيمى دانوستاندن لە حكومەتى ئەفغانستان لەگەڵ شاندى تاڵيبان رايگەياند، "غەنى نەرم نەبوو، بۆيە ئێمە كەتينە ئەو تونێلە تاريكە، چونكە دەيويست تاڵيبان بێتە ناو حوكمەتێك خۆى سەرۆكايەتى بكات، بەڵام يەكلاكردنەوەى ئەو پرسە لە دانوستاندنەكانى ئاشتى ئەستەم بوو، ئەوەش بەهۆى دەستگرتنى بوو بە وەهمى هێزە و دەسەڵات."
سەڕابى كە ئێستا لە دەرەوە دەژيت، بەشێك لە هەڵەكان دەخاتە ئەستۆى خەليل زاد، چونكە هەميشە جەختى لەسەر ئەوە دەكردەوە، "تاڵيبان دانوستانكارى ميناڕەون، دەيانەوێت بەشێوەى ئاشتيانە دەسەڵات بگوازرێتەوە"، بەڵام دەركەوت ئەو تێروانينەى خەليلزاد تراويلكەيە.
خەليل زاد ئاماژە بەوە دەكات، "بەرپرسانى كابول لە جيهانى خەياڵ دەژيان، بەڵام باجى خراپ خوێندەوەى دۆخەيان دا."
زاڵماى خەليلزاد لە (1996) لە بابەتێكى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "تاڵيبان نمونەيەكى راديكاڵى دژ بە ئەمەريكا پەيڕەو ناكەن"، بڕواى بە راستگۆى دانوستانكارانى تاڵيبان هەيە، كارێكى هەڵەيە ئۆباڵى رێكنەكەوتن تەنيا بخرێتە ئەستۆى لايەنێك.
پاشەكشە، ياخود ئاشتى؟
لەسەرەتاى دەستپێكردنى گفتوگۆ جددييەكان، خەليلزاد پێويستى بە بەرپرسێكى باڵاى تاڵيبان هەبوو، بۆ ئەوەش مەلا عەبدولغەنى برادەرى هەڵبژارد.
مەلا برادەر يەكێك بوو لە دامەزرێنەرانى تاڵيبان، لە حكومەتى پێشووى تاڵيبان جێگرى وەزيرى بەرگرى بوو، دواى شەڕى ئەمەريكا بزووتنەوەى تاڵيبانى رێكخستەوە، كەسێكى پراگماتييە.
لە (2001) هەوڵى دا دەرگاى گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەريكا بكاتەوە، لە (2010) بە نهێنى پەيوەندى بە حكومەتى كارزايى كرد.
يەكێكە لەو كەسانەى لەناو بزووتنەوەى تاڵيبان سەر بەهۆزى بۆبۆلزيە، كە هۆزێكى ئەرستۆكراتييە، حەميد كارزايى سەر بەو هۆزەيە.
لە (2010) شارى كاراچى لەلايەن ئەمەريكا و پاكستان دەستگيركرا، تا ماوەيەك لە گرتوخانەيەكى پاكستان مايەوە.
لە مانگى ئەيلوولى (2018) مايك پۆمپيۆ، وەزيرى پێشووى ئەمەريكا سەردانى ئيسلام ئابادى كرد و بۆ دەستپێكردنى كارى هاوبەش و داواى ئازادكردنى مەلا برادەرى كرد، پاكستان رەزامەندى لەسەر ئازادكردنى مەلا برادەر دەربڕى، دواى چەند هەفتەيەك برادەر چووە دەوحە و سەرۆكايەتى مەكتەبى سياسى تاڵيبانى وەرگرت، مەلا هيبەتوڵا ئاخوندزادە، سەرۆكى تاڵيبان دەسەڵاتى دانوستاندنەكانى بە مەلا برادەر دا.
لەسەرەتا هەندێك بەربەست لەبەردەم گفتوگۆكان هەبوو، بەتايبەت شاندى ئەمەريكى ترسى لە كشانەوەى خێراى ترامپ هەبوو..
لەگەڵ دەستپێكردنى گفتوگۆى نوێنەرانى ئەمەريكا و تاڵيبان لە دەوحە، جۆن باس، باڵيۆزى ئەمەريكا لە كابول چەند مانگێك لەگەڵ ئەشرەف غەنى هەوڵى دا تيمى دانوستاندنەكانى وڵاتەكەى بۆ گفتوگۆ لەگەڵ تاڵيبان فراوانتر بكات، بەڵام غەنى بە پاساوى دۆخەكە لەژێر كۆنتڕۆڵى خۆييەتى ئەو داوايەى رەت دەكردەوە.
خەليلزاد دەڵێت، "ئەو دانوستاندنەى غەنى پێشنيازى كرد بووە هۆى رووخاندنى حكومەتەكەى، چونكە دەبوو راستەوخۆ لەگەڵ مەلا هيبەتوڵا ئاخوندزادە گفتوگۆ بكات، بەڵام ئەوەش هەر لەسەرەتاوە كارێكى ئەستەم بوو."
لە هاوينى (2019) تيمەكەى خەليلزاد توانيان هێڵە سەرەكييەكانى رێككەوتنى لەگەڵ مەلا برادەر لە قەتەر ديارى كرد، بەڵام لەناكاو تاڵيبان لەو هێڵانە لايدا و داواى ئازادكردنى گيراوەكانى كرد، ئەوەش پێويستى بە سازشێكى گەورە هەبوو، بۆ ئەوەى ئەو رێككەوتنەى ئەمەريكا واژۆى لەسەر كرد بوو بخرێتە بوارى جێبەجێكردن، بۆيە واشنتن داواى لە كابول كرد نزيكەى پێنج هەزار زيندانى تاڵيبان ئازاد بكات، ئەمەريكا رێگەى دا ئەشرەف غەنى تەنيا رەشنووسەكە بخوێنێتەوە، بەبێ ئەوەى كۆپييەكى لاى خۆى هەڵبگرێت، رێگەشيان لەوە گرت بە نهێنى كۆپى ئەو رێككەوتنەى دەست بگات.
لە يادى (11)ى سێپتێبەر، لايەنەكان سەرقاڵى ئامادەسازى بوون بۆ ميواندارى ترامپ و ئاهەنگێكى گەورە بۆ واژۆكردنى ئەو رێككەوتنە بگێڕێن، لە ناكاو سەيارەيەكى بۆمبڕێژكراو لە نزيك باڵيۆزخانەى ئەمەريكا و بارەگاى هێزە ئەمنييەكانى ئەفغانستان لە كابول تەقييەوە، بووە كوژرانى (11) هاووڵاتى سيڤيل و سەربازێكى ئەمريكى، بزووتنەوەى تاڵيبان بەرپرسيارێتى خۆى لەو تەقينەوە راگەياند، دواى ئەوە دۆناڵد ترامپ لە تويتەر رايگەياند، "سەرجەم گفتوگۆكانمان لەگەڵ تاڵيبان هەڵوەشاندەوە." پلانى كۆبوونەوەى سەكردەكانى تاڵيبان و ئەشرەف غەنى لە كام ديڤيدى رەتكردەوە.
ئەو هەنگاوەى دۆناڵد ترامپ هيوايەكى لاى غەنى دروستكرد، كە ئەمەريكا پێداچوونەوە بە پرسى كشانەوەى هێزەكانى بكات، كە ترامپ بۆ جێبەجێكردنى بڕيارى كشانەوە زۆر بە پەلەبوو.
حەميدوڵا موحيب، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى نيگەرانى خۆى دەربڕى و رايگەياند، "ئەمەريكا رووى تاڵيبان سپى دەكاتەوە، چونكە لە شەڕ بێهيوا بووە." داواشى كرد پێداچوونەوە بە رێككەوتنەكە بكات. لاى خۆشيەوە نادر نادرى گەشبين نەبوو، لە مانگى ئەيلوول سەيرى ديمەنى شكستى هێزەكانى ئەمەريكاى لە ڤێتنام كردبوو، تێبينى ئەوەى كردبوو هەمان ديمەن لە كابول دووبارە دەبێتەوە، لەكۆتايى ئەمەريكا دەكەوێتە پەراوێزەوە.لەسەر ئاستى واشنتن جۆن بۆڵتون، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى ئەو كاتەى ئيدارەى ترامپ بۆچوونێكى هاوشێوەى هەبوو.
زاڵماى خەليل زاد لە (1996)وە تاڵيبان بەوە ناو دەبات دژى ئەمەريكا نين
بۆڵتون بەهۆى ناكۆكييەكانى لەسەر سياسەتى ترامپ بەرانبەر ئەفغانستان دەستى لە كار كێشاوە، دواى دەستلەكاركێشانەوەى رايگەياند، "ئێمە ئەو حكومەتە دەفرۆشين، ئەوەش لێكچوونێكى دروستە بە ڤێتنام، لە هەردوو دۆخەكەدا هەردوولا بۆيەكتر گرنگن، بەڵام ئامانجى سەرەكى ئەمەريكا كشانەوەيە لە ئەفغانستان."
هەڵپەساردنى گفتوگۆكان لە نێوان هەردوولا ماوەيەكى زۆرى پێنەچوو، ترامپ دەيويست پێش هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ئەمەريكا بكشێتەوە، دواى چەند هەفتەيەك ديپلۆماتكارانى ئەمەريكا دەستيان بەگفتوگۆكان كردەوە، بۆ ئاڵوگۆڕى دوو مامۆستاى زانكۆى ئەمريكى كە وەك بارمتە لەلاى تاڵيبان بوون بەرانبەر ئەنەس حەقانى، برا بچووكى سيراجەدينى جێگرى سەرۆكى تاڵيبان، كە لەلايەن حكومەتى ئەفغانستانەوە دەستگيركرا بوو، كە لە (2012) ئەمەريكا بە تۆمەتى پەيوەندى بە قاعيدە حەقانى درايە ئەمەريكا.
لە مانگى شوباتى (2020) تاڵيبان بۆ ماوەيەكى كورت شەڕى راگرت، وەك دەرخستنى نيەتباشى، بەمەش ترامپ رەزامەندى دەربڕى لەسەر واژۆكردنى رێككەوتنى ئاشتى لە ئەفغانستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو رێككەوتنە تاڵيبانى پابەند نەكردبوو بە وەستانى هێرشى سەربازى دژ بە حكومەتى ئەفغانى و هێزە ئەمنييەكانى ئەو وڵاتە.
لە دەقى رێككەوتنەكە هاتووە، ئەمەريكا پابەند دەبێت بە كشانەوەى هێزەكانى لە مانگى ئايارى (2021) لەبەرانبەردا تاڵيبان پابەند بێت بە رێگرى لە گرووپە تيرۆرستەكان لە بەكارهێنانى خاكى ئەفغانستان دژ بە وڵاتانى تر، تاڵيبان رەزامەندى لەسەر دەستپێكردنەوەى گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتى غەنى دەربڕى، لە هەمانكات كشانەوەى هێزەكانى ئەمەريكا پەيوەست نەكرابوو بە سەركەوتنى دانوستاندنەكان، ئەوەش بۆ ئەوەبوو واشنتن پاساو نەداتە حكومەتى كابول تاوەكو لە گفتوگۆكان سست بێت.
لە مانگى شوباتى (2020) مايك پۆمپيۆ، وەزيرى پێشووى دەرەوەى ئەمەريكا سەردانى دەوحەى كرد بۆ واژۆكردنى رێككەوتنى تاڵيبان، چەند خولەكێك پێش گەيشتنى بۆ قەتەر تاڵيبان ئاڵاى سپى ئيمارەتەكەى هەڵكرد و سەركەوتنى رايگەياند، ئەوەش بووە مايەى مەترسى ميوانانى قەتەر، مەترسى هەڵوەشانەوەى ئەو رێككەوتنە هەبوو، بەڵام قەتەرييەكان رێگەيان نەدا تاڵيبان بەو ئاڵايانە بچنە ئەو هوتێلە، هانيان دا ئاڵاكان لە ئۆتۆمبێلەكانيان بهێننە خوارەوە.
دواى ئەوەى تيمەكەى پۆمپيۆ شكستى هێنا، كە ويستيان لە ژوورى سەركردەكانى بزووتنەوەى تاڵيبان جياى بكەنەوە، بەڵام مايك پۆمپيۆ لەگەڵ برادەر تەوقەيان كرد، خەليلزاد لە برى ئەمەريكا واژۆى لەسەر رێككەوتنەكە كرد، دواتر لە ژوورێكى تر وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا لەبەردەم رۆژنامەنووسان وتارێكى خوێندەوە، تيمەكەى خەليلزاد هەستيان بە ئاسوودەيى دەكرد، چونكە ماوەيەك بوو بەبێ روودانى هيچ كێشەيەك لە دەرەوە مابوونەوە، لە هەمانكات رێككەوتنەكەيان ئەنجام دا.
لەسەرەتادا غەنى دژى پابەندى بوو بەو رێككەوتنەى دەوحە، كە بەبێ رەزامەندى خۆى بەسەرى سەپێندرابوو، چونكە يەكێك لە بەندەكان بووە هۆى ئەوەى هەزاران ئەندامى تاڵيبان ئازاد بكات، هەروەها ئەمەريكا بەردەوام بوو لە فشارەكانى بۆ ئەوەى تيمى ئەفغانستان نەيارە سياسييەكانى وەك وەك كارزايى و ركابەرەكانى تر لە ململانێكانى ساڵى (2019) و عەبدوڵا عەبدوڵا بەشداربن، دەبوو رێككەوتنێك لەگەڵ گرووپە ياخيبووەكان بكرێت دابەشكردنى دەسەڵات و ئاشتكردنەوەى ياخيبووەكان مەرجى ئەوەى تێدا بوو غەنى واز لە دەسەڵات بهێنێت، ئەشرەف غەنيش بەردەوام بەو هيوايەوە مامەڵەى دەكرد واشنتن لە بڕيارى كشانەوە پاشگەزبێتەوە، بەتايبەت ئەگەر ترامپ لە خولى دووەم شكستى هێنا، ئەوكات بايدن پاشگەز دەبێتەوە.
كاتێك پرسيار لە گەورەترين هەڵەى حكومەتى ئەفغانستان كرا، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى رايگەياند، "حكومەتى ئەفغانى پێويستە لەناو دێرەكان بيخوێنينەوە، ئەوەى كرا پاشەكشە بوو نەك رێككەوتنى ئاشتى، بەها ديموكراسيەكان و دەستكەوتەكانى (20) ساڵى رابردوو لە پێشينەى كارەكان نەبوو."
بەڵێنەكانى مەلا بردارە لە كۆبوونەوەكان بەڵێنى زارەكى بوون، نەك نووسراو
سەركردەكانى باڵى سەربازى تاڵيبان لەسەرەتاى دەستپێكردنى رێككەوتنى دەوحە بێهيوا بوون، مەلا محەمەد فازيڵ، دانوستانكارى تاڵيبان كە لە دەستگيركراوانى گوانتانامۆ بوو دواتر ئازاد كرا، سەردانى هەموو لايەكانى ئەفغانى بەشدار لە كۆبوونەوەى كرد بۆ روونكردنەوەى مەرجەكانيان.
هەندێك لە سەركردەكانى تاڵيبان ريشداربوون و مێزەرى رەشيان بەسەرەوە بوو، ئەو رێككەوتنەيان بەشتێكى سادە دەزانى، چۆن دەكرێت متمانە بە ئەمەريكا بكرێت، كە لە ساڵى داهاتوو ئەفغانستان جێدەهێڵێت؟ بۆچى پێويستە هێرش بۆ سەر ئەمەريكيەكان رابگرين ئەوان مافيان هەبێت هێرشمان بكەنە سەر؟.
رەحيموڵا، فەرماندەى سەربازى تاڵيبان كە بەشدارى كۆبوونەوەى شارى موساى لە ويلايەتى هەڵمەند كرد بوو، رايگەياند، "لەكاتى گفتوگۆكان زۆربەى ئەندامانى تاڵيبان پێيانوابوو ئەمەريكا فێڵمان لێ دەكات، ئەوەشى كە دەگوزەرێت تەڵەيە بۆمان داندرايتەوە، بۆيە زۆربەى بەرپرسە سەربازييەكانمان دەيانويست هێرش بۆ سەر ئەمريكييەكان دەست پێبكەينەوە، ئەوانەى بۆ كردەى خۆكوژى خۆيان ئامادەكرد بوو زۆر نيگەران بوو، دەگريان چونكە شەهيد نەبوون."
لەبەشێكى ترى قسەكانى ئەو فەرماندە سەربازييەى تاڵيبان ئاماژە بەوە دەكات، "سەركردە سياسيەكانى تاڵيبان پاساويان ئەوە بوو ئەمەريكا پابەند دەبێت بەو بەڵێنانەى لە دەوحە داويەتى، لە كۆتايى لە ئەفغانستان دەكشێتەوە، ئەو نامەى بۆ هێزەكانى رەوانەكردووە، بەڵێنى سەركەوتنە."
تاڵيبان لە (2020) لە ساڵنامەى كۆچى لۆگەكەى دەستێك ئەمەريكا بوو، دەستێك تاڵيبان
دواى ماوەيەكى كورت فەرمانگەى راگەياندنى تاڵيبان ساڵنامەى (1442) كۆچى بڵاوكردەوە، لە مانگى ئابى (2020) دەستێكى ئەمەريكى و دەستێكى تاڵيبان رێككەوتنى دەوحە واژۆ دەكەن، بە كۆتايى هاتنى شەڕ و ئازادكردنى ئەفغانستان لە كۆتوبەندى بێگانە وەسف كرابوو، هەروەها ئەو گوتەى مەلا هيبەتوڵا ئاخوندزادەشى تێدا بوو، كە دەڵێت، "نامانەوێت دەسەڵات قۆرغ بكەين."
پاشەكشە
لەگەڵ نەچوونە پێشەوەى دۆخى ئەفغانستان پێش هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى ئەمەريكا ، ئارامى لاى ترامپ نەهێشت بوو، بۆيە لە مانگى حوزەيران، بەبێ ئەوەى تاڵيبان هيچ سازشێك بكات، بڕيارى دا چوار هەزار و (500) سەربازى وڵاتەكەى بكشێنێتەوە.
لەو قۆناغە تاڵيبان پابەندى هيچ بەڵێنێكى سەرەكى نەبوو، تەنيا هێرشەكانى دژ بە هێزەكانى ئەمەريكا راگرتبوو، لەگەڵ ئەوەش ديدارى لەگەڵ شاندى حكومەتى ئەفغانى رەتكردەوە، بۆ كۆتاييهێنان بەو چەقبەستووييە، مەلا برادەر بە زارەكى بە ئەمەرييكەيانى گوت، "ئەگەر ئەو پێنج هەزار زيندانەى تاڵيبان ئازاد بكرێت توندوتيژى كەم دەبێتەوە."
زاڵماى خەليلزدا بروسكەيەكى بۆ واشنتن كرد و ئاماژە بەوە دەكات، "مەلا برادەر ئاگربەستى نيمچە تەواوى راگەياندوە، رۆس ويڵسۆن كە ئەوكاتە گەورەترين ديپلۆماتكارى ئەمەريكا بوو لە ئەفغانستان نامەكە دەگەيێنتە ئەشەرەف غەنى، ويڵسۆن دەڵێت، "شەڕ راگيراوە كە بەشێك بوو لە بڕيارە قورسەكە." غەنى رەزامەندى دەردەبڕێت و بە چەند قۆناغێك زيندانيانى تاڵيبان ئازاد دەكات، لە بەرانبەردا تاڵيبان هەزار فەرمانبەرى حكومەتى ئازاد كرد.
دواى كۆتاييهاتنى پرۆسەى ئازادكردنى گيراوەكان لە مانگى ئەيلوول شاندى تاڵيبان و حكومەتى ئەفغانستان كۆبوونەوە، بۆ ئەوەى پڕۆسەى ئاشتى بكەوێتە سەر رێڕەوى خۆى، لەو كاتەدا دەنگى مۆسيقا لەو نزيك ئەو شوێنە دێت كە تێيدا كۆبووينەوە، شاندى تاڵيبان داوا لە شاندى حكومەت دەكەن، شوێنى كۆبوونەوە بگۆڕن.
دواى ئەوە هەردوو شاند لە دوو شوێنى جياواز رۆژ دەشكێنن، بەڵام سەركردەكانى تاڵيبان زۆر كەم دەردەكەوتن.
لەو كاتەدا شاندى ئەفغانى لەگەڵ تاڵيبان سەرقاڵى كۆبوونەوە بوون، تيمێكى سەربازى ئەمەريكى راپۆرتێكيان لەسەر رێژەى توندتيژى لە ئەفغانستان تۆمار دەكرد، بۆ ئەوەى لەرێى ئەو راپۆرتە پابەندى تاڵيبان بە بەڵێنەكانى مەلا برادەر هەڵسەنگێنن، لەو راپۆرتە دەركەوت هێرشەكان زياتر بووە، جەنەڕاڵ برادلى موسيس، جێگرى فەرماندەى سەربازى ئەمەريكا لە ئەفغانستان ئاگادارى جەنەرڵ سكۆت ميللەر لە كۆشكى سپى و وەزارەتى دەرەوە و ئاژانسى هەواڵگرى ناوەندى و ئاژانسەكانى ترى ئەمەريكا دەكات، داتاكان دەربارەى توندوتيژى مايەى نيگەرانين.
ئەو فەرماندەيە راگەياند، "هێرشەكان كەم نەبۆتەوە، كاتێكش ئەو لێكەوتانە رووبەڕووى بەرپرسانى تاڵيبان كرايەوە، ئاماژەيان بەوەكرد، ئەو هێرشانە لەلايەن كەسانێكى تاوانبار و تێكدەر كراوە."
لە هەمانكات حكومەتى ئەفغانى رێمايى بۆ ئەو هێزە نارد كە لە بنكە و شوێنە لاچەپەكانن، لەكاتى دانوستاندن هێرەشكانيان رابگرن و تەنيا ئەگەر هێرشيان كرايە سەر بەرگرى لەخۆيان بكەن، جەنەڕاڵ نزار بەهبود، فەرماندەى هێزەكانى قەندەهار لە سوپاى ئەفغانى راگەياند، "ئەو دەستپێشخەرييە توانايەكى زۆرى بەخشيە ياخيبووەكان، ئەوەش واتا: تۆ راوەستە چاوەڕوان بكە هەرچييەك روودەدات، تا تاڵيبان هێرش دەكات، كەواتە تەنيا چاوەڕوانميان لەسەرە، بەوەش زيانى زۆرمان پێگەيشت، هێزەكانمان ماندوبوون، حكومەتى كابوليش هيچ پاڵپشتييەكى نەكردين، تا وايلێهات هێزەكانمان متمانەيان بە حكومەتى ناوەندى لە دەستدا."
لە مانگى تشرينى تاڵيبان هێزێكى زۆرى لە باشوور كۆكردەوە هێرشێكى فراوانى كردە سەر لەشكرجەى پايتەختى هەرێمى هەڵمەند، ئەمەريكا بەچەند هێرشێكى ئاسمانى بەشداريكرد بۆ ئەوەى ئەو شارە لە كەوتن بپارێزێت، دواى چەند هەفتەيە تاڵيبان هێرشى كردە سەر قەندەهار، دەستى بەسەر بەشى ئەرغانداب داگرت كە دووەم شارى گەورەى ئەو وڵاتە بوو، دواى ئەو ئەمەريكا هێرشە ئاسمانييەكانى راگرت، تاڵيبان زۆر بە خێرايى بەرەو پێشەوە چوون، هەردوولاش يەكتريان بە پێشێلكردنى رێككەوتنى دەوحە تۆمەتبار دەكرد.
ئەوكاتە تاڵيبان تەنيا پابەندى ئەو بەڵێنانەى بوو هيچ هێرشێك ناكاتە سەر ئەمريكييەكان، ئەوەش تواناى كۆنتڕۆڵكردنى هێزەكانى خۆيانى بۆ دەرخستن كە پابەندن بەهێرش نەكردنە سەر هێزەكانى ئەمريكا، هەرچەندە هێرشە ئاسمانييەكان زيانێكى زۆرى پێگەياندن، بەڵام تاڵيبان دەيانزانى بەرژەوەنديان لەوەيە بێدەنگ بن، بۆئەوەى پاشەكشەى هێزەكانى ئەمەريكا پەك نەخەن.
فارووق محەمەد ئەنساڕى، ئەندامى ليژنەى سەربازى تاڵيبان كە (50) فەرماندەى باڵاى سەربازى لە هەموو ئەفغانستان لەخۆى گرتبوو، راگەياند، "توانيمان چەكدارەكانى خۆمان رازى بكەين، كە لەكاتى گفتوگۆكان يەك فيشەك بەڕووى سەربازانى ئەمەريكا نەتەقێنن، توانيمان پابەندى بەڵێنەكانمان بين، دواتر ئەوەمان بۆ پشتڕاستكردنەوە كە بەهۆى ئەو پابەندييە سەركەوتين، كاتێكيش ئەمريكييەكان دەستيان بە داخستنى بنەكانى خۆيان كرد، زانيمان ئەو وڵاتە زوو بێت، يا درەنگ بۆ ئێمەيە."
تائێستاش بەرپرسانى ئەمەريكا ئەو پرسيارە رووبەڕووى يەكتر دەكەنەوە، ئەرێ مەلا بردادەر ئێمەى بەكارنەهێنا؟ ياخود ئەوە خودى شاندى دانوستانكارى باڵاى تاڵيبانيشە لەلايەن سەركردايەتى راستەقينەى تاڵيبان بەكارهێندراوە بۆ ئاساييكردنەوەى دۆخەكە لەگەڵ ئەمەريكا.
كارتەر ملكاسيان، نوێنەرى دەستەى هاوبەش بوو لە تيمى خەليلزاد دەڵێت، "هەميشە قوورس بوو بزاندرێت تاڵيبان جددىييە لە چارەسەرى سياسى ياخود نا، بەڵام بەڵگەى بەهێز ئەوەيە ئەوان هەرگيز مەبەستيان بەكارهێنانمان نەبوو، چونكە دەيانگوت، حەزدەكەين گوێمان لە بۆچوونەكانى خەليلزاد بێت، ئێمە ئەوەمان دەزانى دەكشێينەوە، وەك پێشتر لەكاتى دانوستاندن لەگەڵ ڤێتانميەكان دەمانزانى ئاڕاستەكە چۆن دەڕوات، بۆيە هەرگيز نييەتى سازشكردنيان نەبوو."
لە مانگى تشرينى دووەم هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى لە ئەمەريكا بەڕێوە چوو، ترامپ شكستى هێنا، هەرچەندە زۆرى هەوڵدا ئەنجامەكان بگۆڕێت، بەڵام لەوە شكستى هێنا، دواتر بنتاگۆن فەرمانێكى دەكرد ئەو هێزانەى لە ئەفغانستان ماون پاشەكشە بكەن، كريس ميللەرى كردە وەزيرى بەرگرى كە يەكێك بوو لەوانەى گومانى لەو شەڕە هەبوو، بۆ جێبەجێكردنى پلانى كشانەوەش سەرپشكى كرد، ميللەر راوێژكارەكانى ترى رازيكرد، سەرۆك بايدن سەرەتا بۆچوونى وابوو هێزێكى دوو هەزار و (500) سەربازى لە ئەفغانستان بمێنێتەوە بۆ ئەوەى لە كەوتن بيپارێزێت، بەڵام ئەوەش لە هەڵبژاردنى داهاتوو ترامپ دەيكردە كارت لە دژمان بەكارى دەهێنا
لەو كاتە خەليلزاد پێشنيازەكانى بۆ دروستكردنى حكومەتى راگوزەر بڵاوكردەوە، كە تاڵيبان و تيمى حكومەتى غەنى پێكەوە ئەو حكومەتە راگوزەرە دروست بكەن، بەڵام ئەوەى روون نەكردبۆوە كێ سەرۆكايەتى ئەو حكومەتە دەكات.
هەروەها مليلەر رايگەياند، ناتواندرێت بەهێزێكى بچووك لە كابول پارێزگارى ئەفغانستان بكەين، لەكۆتايى دەبێت غەنى ناچار بكرێت رازى بێت دەسەڵاتەكان دابەشبكرێنەوە، با ئێمە راستگۆبين لەوانەيە تاڵيبان (14) كورسى ئەنجومەنى وەزيرانى بەركەوێت، ئەشرەف غەنى چوار كورسى، بۆيە ئەستەمە غەنى بكرێتەوە سەرۆك."
سەرۆكى ئەفغانستان بەو هيوايە بوو دواى شكستى دۆناڵد ترامپ ئەمەريكا لە بيرۆكەى كشانەوەى هێزەكانى ئەفغانستان پاشەكشە بكات، ئيدارەى نوێى بايدن بەردەوامى بە رێككەوتنى دەوحە نەدات، بۆيەش كاتێك خەليلزاد لە مانگى كانوونى دووەم سەردانى كابولى كرد، ئامادە نەبوو پێشوازى لێ بكات، پێشتريش غەنى پێشنيازەكەى خەليلزادى بۆ دابەشكردنى دەسەڵاتەكان رەتكردبۆوە، دواتر ئەوەش دزەى كردە ناو راگەياندنەكان سەرۆكى ئەفغانستان رەتى كردۆتەوە بەشدارى گفتوگۆكانى دەوحە بكات.
فاتيمە گەيلانى، ئەندامى شاندى دانوستاندنكارى حكومەت جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "بزووتنەوەى تاڵيبان زۆر نەرمتر يوون، ئەوان سازشيان هەبوو دەستكەوتيشيان هەبوو، تاوەكو بگەنە چارەسەرێك لاى هەموو لايەك قبووڵكراو بێت، بەڵام ئێمە ئەوەمان نەكرد، بەڵكو گرەومان لەسەر بەدەستهێنانى كاتى زياتر دەكرد، تاوەكو جۆبايدن دەگاتە سەر كورسى سەرۆكايەتى، من نازانم بۆچى لەو بڕوايە دابوون بايدن موعجيزە دروست دەكات؟."
خەليلزدا پێشنيازەكانى دايە دەست مەلا برادەر، ئەويش رەزامەندى نيشاندا چاوى پێدا بخشێنێتەوە، بەڵام دواتر هيچ وەڵامێكى فەرمى نەدايەوە.
لەو كاتەدا سەركردەكانى تاڵيبان سەركەوتنە سەربازييەكان و نزيكى كشانەوەى ئەمەريكا هاندەريان بوو بەردەوامى بەو دۆخە بدەن، بۆيەش حەزيان نەدەكرد دەسەڵات لەگەڵ دوژمنەكانيان دابەش نەكەن، ئەنسارى ئەندامى ليژنەى سەربازى تاڵيبان دەڵێت، "داگيركەر كاتێك ناچار دەكرێت لە وڵاتى داگيركراو بكشێتەوە، هەوڵدەدات وڵاتەكە بۆ بەكرێگيراوەكانى بەجێبهێڵێت، بۆ ئەوەى هەژموونى خۆى لەدەست نەدات، ئەمەريكيەكان دەيانويست ئەو كەسانەى نزيكن لەخۆيان لە حكومەت بمێننەوە، بۆ ئەوەى لەگەڵ تاڵيبان و ئەوانەى تر يەكسان بن، ئێمە هەر لەسەرەتاوە بەوە رازى نەبووين، گوتمان ئێمە فەرمانڕەواى ئەو وڵاتەين، ئەوە نيشتيمانى خۆمانە، فەرمانڕاوەيەكى دوولايەنە لەو وڵاتە قبوڵ ناكەين."
دواى چەند مانگێك لە هاتنە سەر دەسەڵاتى بايدن بەرپرسانى ئاژانسە سەرەكييەكانى ئەمريكا چەندين كۆبوونەوەيان ئەنجام دا، بۆ ئەوەى مەترسييەكانى ئەو پاشەكشە كەم بكەنەوە، بەگوێرەى هەڵسەنگاندنى كۆشكى سپى دەستبەرداربوون لە رێككەوتنى دەوحە تاڵيبان ناچار دەكات هێرشەكانى دژ بە ئەمەريكا دەستپێ بكاتەوە، ئەوەش پێويست دەكات هێزەكانمان زياد بكەينەوە، لە كاتێكدا دياريش نييە ململانێكان كەى كۆتاييان دێت. لەگەڵ دەستپێكردنى گفتوگۆكانى ئاشتى كە خەليلزاد لە دەوحە سەرپەرشتى دەكرد، كۆشكى سپى پێى وابوو دەرفەتى گەيشتن بە چارەسەر زۆر كەمە، بۆيە هيچ پاساوێك نييە كشانەوەى هێزەكانمان دوابخەين.
بەرپرسێكى ئيدارەى بايدنيش راگەياند، "بەگوێرەى دانيشتنەكانى دەوحە هيچ بەڵگەيەك نييە ئەو دوولايەنە نييەتيان بەرانبەر يەكتر باش بێت."
لە مانگى نيسان ئەمەريكا هەوڵى دا بە لە توركيا بە چاودێرى نەتەوە يەكگرتووەكان گۆنگرەى ئاشتى ببەستێت، تاڵيبان لەترسى ئەوەى ناچارى بكەن سازش بكات، بەشدارى لەو كۆنگرە رەتكردەوە.
دواى دوو رۆژ بايدن رايگەياند، "تاڵيبان و حكەمەتى ئەفغانستان بگەنە رێككەونى سياسى، ياخود رێكنەكەون لە (11) ئەيلوول هەموو هێزەكان لە ئەفغانستان دەكشێنينەوە، ئەو بڕيارە پشتگوێخستنێكى روونى ئەو مەرجانە بوو كە لە (2020) لە دەوحە لەسەرى رێككەوتبوون.
ئەو كاتەى بايدن لە ژووى پەيماننامەكانى كۆشكى سپى بوو، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "لە كشانەوەى ئەفغانستان پەلە ناكەين بەڵام بە بەرپرسياريەتى و ئاسايشەوە دەكشێينەوە، نە زيادكردنى و هێز نە پارێزگارى بەردەواميش لە حكومەتى ئەفغانستان گونجاوە."
بۆ رۆژى دوايى ئەشرەف غەنى بەرپرسانى ئەمنى وڵاتەكەى بانگێشت كرد، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو هەواڵە ناخۆشە، لەو كۆبوونەوە غەنى پرسيارى لە سەرۆك ئەركانى سوپاى وڵاتەكەى كرد لەسەر چۆنييەتى بەردەوامى سوپاى ئەفغانى بۆ بەكارهێنانى فڕۆكەكان دواى كشانەوەى راوێژكاران و راهێنەرە ئەمەرييكيەكان، يەكێك لە بەشدارانى ئەو كۆبوونەوە راگەياند، "غەنى زۆر لەسەرەخۆ بوو، كارى لەسەر دابينكردنى پاڵپشتى بەردەوامى ئەمەريكا دەكرد."
ئەمڕوڵا ساڵح، جێگرى سەرۆكى ئەفغانستان و بەرپرسى هەواڵگرى كارى لەسەر راكێشانى ئاژانسەكانى هەواڵگرى دەكرد، بەڵام راگەياندنى بايدن بۆ كشانەوەى هێزەكانيان ئەو هەوڵەى ئەمڕوڵاى شكست پێهێنا، دواى ئەوە گفتوگۆ لەسەر ئەوە كرا، ئەو راگەياندنەى بايدن تاكتيكە بۆ فشارخستنە سەر كابول بۆ ئەوەى حكومەتى ئەفغانستان ناچار بێت بەگوێرەى رێككەوتنى دەوحە سازش بۆ تاڵيبان بكات.
لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەوانان سەرۆكى هەواڵگرى پێشووى ئەفغانستان رايگەياند، "يەكێك لەو تەوەرانەى تا كۆتايى ئەمەريكيەكان جەختيان لەسەر دەكردەوە، ئەمەريكا دەستبەردارى حكومەتى ئەفغانستان نابێت، دواى كەوتنى كابول لە چەند بۆنەيەك پرسيارم لە ديپلۆماتكار و بەرپرسانى هەواڵگرى و جەنەڕاڵەكانى ئەمەريكا لە ئەفغانستان كرد، ئايا ئەمەريكا بڕيارى ئەوەى هەبوو ئەفغانستان رادەستى تاڵيبان بكات، وەڵامەكانيان نەخێر بوو، تەنانەت روونكردنەوە و جياوازييە وردەكانى دواتريش هەر بە واتاى نەخێر بوو."
لە كاتێدا ئەندامانى بازنەى غەنى دەستيان بە وەهمەكانەوە گرتبوو، سەركردە مەيدانييەكانى سوپا و پۆليس گەيشتبوونە ئەنجامى پێچەوانە، كە كۆتايى دەسەڵاتەكەيان نزيك بۆتەوە، واتا رێككەوتنى تايبەت لەگەڵ تاڵيبان، لەو كاتەدا خۆيان بۆ بۆ خراپترين داهاتوو ئامادەكرد، دەستيان كرد بە فرۆشتنى پێداويستى سەربازى و خواردن و سووتەمەنى لە بازاڕى ڕەش.
لە مانگى ئايار چەكدارەكەكانى تاڵيبان دەستيان بە كۆنتڕۆڵكردنى ناوچەكان كرد، ناوچە لەدواى ناوچە كۆنتڕۆڵيان دەكرد، لە زۆربەى شوێنەكان هيچ شەڕێكيان نەكرد، هێزەكانى حكومەت بەبێ شەڕ پاشەكشەيان دەكرد، لەبەرانبەر هەندێك پارەش چەكەكانيان رادەستى تاڵيبان دەكرد و دەگەڕانەوە ماڵەوە، لەبەرانبەر ئەو پابەندييە زارەكييەى دابوويانە خەليلزاد ياخيبووەكان نەدەچوونە هيچ پايتەختێكى هەرێمەكان، كە ژمارەيان (34) هەرێم بوو، لە دەوحە محەمەد نەبى عومەرى، كە سەر بە تۆڕى حەقانى بوو، پێشنيارى حكومەتى راگوزەرى دايە شاندى تاڵيبان لەگەڵ بازنەيەكى زۆر بچووكى حكومەتى ئەفغانى.
بەگوێرەى رێككەوتنى پێشنياركراو مەلا هيبەتوڵا، رێبەرى باڵاى تاڵيبان ببێتە سەرۆكى ئەفغانستان، وڵات بگۆڕێ بۆ پادشايەتى دەستوورى، بەگوێرەى دەستوورى (1964) كە لەلايەن زاهير شا نووسرابوو، پەرلەمانێكى هەڵبژێردراو هەبێت، فاتيمە گەيلانى، ئەندامى شاندى حكومەت بە سوعبەتەوە دەڵێت، "مەلا هيبەتوڵا چەندين ساڵە دەرنەكەوتووە ــ دەبێت ئێستا لە ژيان نەمابێت ــ ئەوە سەرۆكێكى گريمانەييە بۆ دەوڵەت." بەڵام يەكێك لە شاندى دانوستانكارى تاڵيبان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "بەڵێ هيبەتوڵا لە ژيان ماوە"، هەردوولا رازى دەبن ئەو رێككەوتنە بەنهێنى بمێنێتەوە.
گەيلانى باس لەوە دەكات، "تاڵيبان زۆر ئاسان خۆيان نەدەدا دەست، هەندێك شت هەبوو هەرگيزيش سازشيان لێى نەكرد، كۆمارى ئەفغانستانى ئيسلامييان قبوڵ نەبوو، هەرگيز بەو دەستوورەى ئێمە رازى نەبوون، بەڵام ئێمە دەمانتوانى لاى كەمى كار بۆ دەربازكردنى لە (60%) دەستكەوتەكانمان بكەين."
محەمەد مەعسووم ستانيكزاى، سەرۆكى تيمى دانوستاندنكارى ئەفغانى لە دەوحە و وەزيرى پێشووى بەرگرى و سەرۆكى هەواڵگرى ئەفغانى كە غەنى لە گفتوگۆكان ئاگادار دەكردەوە، ئاماژە بەوە دەكات، "ئەو پلانەى عومەرى پێشكەشى كردين، پلانێكى بەهێزى پاڵپشتيكراو نەبوو لەلايەن هەموو سەركردەكانى تاڵيبان"
لەكۆتايى مانگى حوزەيران غەنى سەردانى واشنتنى كرد و دوايين هەوڵى بوو، بۆ ئەوەى ئەمەريكا رازى بكات لە پاڵپشتى حكومەتى ئەفغانستان بەردەوام بێت، بايدن رەزامەندى نيشاندا لە كۆشكى سپى پێشوازى لێ بكات، بەڵام بە مەرجێك لەگەڵ دكتۆر عەبدوڵا بێت، كە هەڵگرى ناسناوى سەرۆكى ئەنجومەنى باڵاى بەرژەوەندييە نيشتيمانييەكانى ئەفغانستان بوو، بايدن پێى راگەياند، "هاوكارت دەبين، هەموو هەوڵەكانمان بۆ دابينكردنى ميانزمە پێويستييەكان لەپێناو پاراستنى دەستكەوتەكان دەخەينەگەڕ."
غەنى رايگەياند، "ئەو بڕيارەى سەرۆكى ئەمەريكا لە مانگى نيسان داويەتى وايكردووە هەموومان پێداچوونەوە بە حيساباتى خۆمان بكەين، گەلى ئەفغانى هەوڵدەدات پارێزگارى لە كۆمارەكەى بكات، ئەوەشى بە سەرۆك لينكۆڵن شوبهاد كە لەو كاتەى لە (1861) كرا بە سەرۆك، ئەو بەهاكانى هەڵبژارد، رەتى كردەوە پێشنيازى بەهاى سيستێمى ديكتاتۆرى ياخود دەسەڵاتێكى گشتگير بكات.
لەو سەردانەى ئەمەريكا فاتيمە گەيلانى چاوى بە غەنى دەكەوێت، ئەو پێشنيازەى عومەرى و شاندنى تاڵيبانى پێ دەڵێت، غەنى هانى دەدات بەردەوام بن لەسەر گفتوگۆكان، ئەويش بيرى دەخاتەوە، كە "لەو بڕوايە دام بڕيارى غەنى وەك دى كليرك دەبێت بۆ ئەفغانستان، نەك وەك سەدام يا قەزافى، چونكە ئەوە روونە كە كۆتاييەكەى بەو جۆرەيە، بەڵام دەكرێت كۆتاييەكى شايستە بێت، لاى كەمى دەزگا و سوپا و پۆليس دانەڕوخێن."
بەڵام لە هەفتەكانى دواتر غەنى دەست دەكات بە ياريكردن بۆ ئەوەى كات بەدەست بهێنێت، گەيلانى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە "غەنى هەوڵى دەدا دەست بە پۆستەكەيەوە بگرێت، ئەوەش كارەكانى زۆر قورستر كردبوو."
لە مانگى تەمووز نێردەيەكى باڵاى بيانى لە كابول سەردانى غەنى كرد، "غەنى رۆحى بەرەنگاربوونەوەى بەهێز بوو، شانازى بەهێزەكانى حكومەت دەكرد، ئاماژەى بەوە كردبوو، ئەگەر تاڵيبان هێرش بكاتە سەر كابول (50) هەزار چەكدارى لەدەست دەدات."
جەنەڕاڵ كينيس ماكنز، فەرمانەى هێزە سەرەكييەكانى ئەمەريكا دواتر سەردانى كابولى كرد، لە ديدارى لەگەڵ غەنى بە ئاشكرا بەڵێنى پێدا كە لە رێگەى بۆردومانى ئاسمانى پاڵپشتى هێزەكانى ئەفغانستان دەكەن، راشيگەياند، "هەرگيز تاڵيبان سەرناكەوێت."ماكنيزى بە تەنيا بە غەنى دەڵێت، "بایدن تاوەکو ئێستا سەرقاڵى بژاردەى بەردەواميدانە بە پاڵپشتى وڵاتەكەتان لە رێگەى هێزە ئاسمانيەكانمان لە کەنداوى عەرەبى."
ڕووخانى كۆمارى ئەفغانستان
لەسەرەتاى مانگى ئاب مەلا محەمەد عەبدولقەيوم، سەرۆكى ليژنەى سەربازى تاڵيبان لەگەڵ ئەيوب زازى، بەرپرسى سەربازى گرووپە ياخيبووەكان لە ويلايەتى بەكتياى رۆژهەڵات كۆبۆوە، دواى ئەوە رايگەياند، "ئێستا كاتى كۆنتڕۆڵكردنى ناوچەكانە، بەڵام پێويستە تاڵيبان كات بەدەستبهێنێت و پەلە نەكات."
حاجى قارى عوسمان ئيبراهيمى، ئەندامى ليژنەى سەربازى تاڵيبان كە لەو كۆبوونەوە ئامادە بوو، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "بڕياردراوە بە هەستيارييەوە بچينە ناو شارەكان، چوونمان بۆ ناشارەكان ئاسانە، بەڵام فەرمانمان پێكراوە نەچينە كابول، چونكە ئێمە بۆ ئەوە بەڵێنمان بە ئەمەريكا داوە."
دواتر دەركەوت هەموو شارەكان نێچيرێكى دەستەمۆن لەبەردەستى چەكدارانى تاڵيبان، چونكە تەنيا دواى هەفتەيەك چەكدارانى تاڵيبان گەيشتنە دەوروبەرى كابول، دكتۆر عەبدوڵا لە گەڕێكى ترى كۆبوونەوەكانى دەوحە گەڕايەوە ئەفغانستان بۆ ئەوەى دوايين زانيارى لەسەر كۆبوونەوە سياسيەكان بەغەنى بدات تاوەكو دەست بە رێكخستنى قۆناغى راگوزەر بكەن، كە بەوەش كە دەتواندرا هەندێك دامەزراوەى ئەو وڵاتەى پێ دەرباز بكەن، تا ئەو كاتە پاڵنەرەكانى تاڵيبان بۆ هەماهەنگى بەهێز بوو، چونكە ئەمەريكا دڵنيايى دابووە ياخييبووەكان ئەو حكومەتە راگوزەرە دەتوانێت دانپێدانانى نێودەوڵەتى بەدەستبهێنێت، تاڵيبان ئەو كاتەش پاڵنەرى هەماهەنگى بەهێزبوو، چونكە دەبووە هۆى ئەوەى ئەو حكومەتە لە ئاستى نێودەوڵەتى دانى پێدا بنرێت، مليارەها دۆلارى بانكى ناوەندى ئەفغانى هاوكارييە بەردەوامەكانى دەرەوەى بخرێتە ژێر دەست.
خۆكوژەكان نيگەران بوون لەو ئاگربەستە، چونكە نەياندەتوانى خۆيان بتەقێننەوە
د.عەبدوڵا و كارزايى قەلەبەدين حيكمەتيار و چەند سەركردەيەكى ترى ئەفغانى لەبەرنامەيان دابوو بچنە دەوحە بۆ واژۆكردنى ئەو رێككەوتنە، يەكەم شت پێويستيان بەوە بوو ئەشرەف غەنى پابەند بێت بە دەستلەكاركێشانەوە، بەڵام غەنى بەردەوام يارى دەكرد بۆ ئەوەى كات بەدەست بهێنێت، تەنيا رەزامەندى لەسەر ئەوە نيشاندا موحيبەدينى ياريدەرى بەشدار بێت، بڕيار بوو رۆژى (16)ى ئاب شاندەكە بچێتە دەوحە.
هەر لەو هەفتە ئەمين كەريم، ئەندامى باڵاى پارتەكەى حيكمەتيار و راوێژكارى پێشووى غەنى چووە كۆشكى سەرۆكايەتى بە غەنى گوت، "يارييەكە كۆتايى هاتووە"، غەنى كۆبوونەوەكەى بە ئينگليزى بەرێوەبرد و شڵەژاوى پێوە ديار بوو، كەريمى بەداڕوخاو وەسف كرد، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "كابول ئارامە، دەيان هەزار هێزى تايبەت لە هەموو وڵات ئامادەن پارێزگارى لە كابول بكەن."
لە (14)ى ئاب ويڵسۆن، نێردەى ئەمەريكا لەگەڵ غەنى كۆبوە، لەو كاتەش شارە سەرەكييەكانى وەك قەندەهار و هيڕات و غەززنە كەوتبوونە دەستى تاڵيبان.
نێردەى ئەمەريكى باس لەوە دەكات، سەرۆكى ئەفغانستان پێوەى ديار بوو تووشى شۆك بووە، داواى لە پەيامنێرەكان كرد رووماڵى ئەو كۆبوونەوە بكەن، سەركردەكانى تاڵيبان لە چياكانى دەوربەرى ئەفغانستان بيريان لاى ئەوە نەبوو دواى چەند كاتژمێرێكى كەم پايتەختى ئەفغانستان كۆنتڕۆڵ دەكەن.
محەمەد سالم سەعد، فەرماندەى باڵا لە كەتيبەى بەدرى سەر بە تۆڕى حەقانى، كە سەرپەرشتى ئۆپراسيۆنەكانى ناو پايتەختى دەكرد، رايگەياند، "ئێمە دڵنيابوون ناوچەكان بەبێ بەرگريكردن كۆنتڕۆڵ دەكرێن، بەڵام بەرانبەر كابول دوودڵ بووين، زۆر هەستيار بووين بەرانبەر فێڵى حكومەت، چونكە پێمان وابوو بەرگرى بەهێز دەكەن، لەوە دەترسيان ئەو شەڕە كابول وێران بكات."
بەرەبەيانى (15) ئاب ئەو چەكدارانەى لەگەڵ تاڵيبان هاوسۆز بوون لە ناو كابول دەركەوت، بەڵام لەبەر پابەندى بە رێككەوتنى دەوحە تاڵيبان راگەيێندراوێكى بڵاوكردەوە، داواى كرد چەكدارانى نەچنە ناو شار، لە دەرەوەى كابول بمێننەوە، ويڵسۆن فەرمانى بە سەرجەم كارمەندەكانى ناوچەى سەوز كرد بچنە فڕۆكەخانەى كابول، كە دواتر لە ژێر كۆنتڕۆڵى سوپاى ئەمەريكا بوو.
هەروەها داواشى لێكردن سەرجەم كەلوپەلە تايبەتەكانيان جێبهێڵن جگە لە يەك جانتا نەبێت، خودى ويڵسۆن جلوبەرگ و پێڵاوەكانى بەجێهێشتبوو، تەنيا شتە پێويستييەكانى لەگەڵ خۆى بردبوو، تەنانەت ئەو كتێبەشى جێهێشت بوو لە رێگەى ماڵپەڕى ئەمازۆن بەدەستى گەيشتبوو.
ئەوكاتەى سوارى كۆپتەربوو بەرەو فڕۆكەخانە بەڕێكەوت، فڕۆكەوانەكان پێيانگوت، "ئەشرەف غەنى نيو كاتژمێر پێش ئێستا بە كۆمپتەر بەرەو دەرەوەى ئەفغانستان رايكرد."
ويڵسۆن باس لەوە دەكات، غەنى هيچ ئاماژەيەكى بەوە نەكرد، "كە وڵات جێدەهێڵێت، دواى چەند هەفتەيەك رايگەياند، ئێستا لە ئيمارات دەژيت، رۆيشتنى كارێكى چاوەڕواننەكرابوو، ئەوەش تاكە رێگە بوو بۆ ئەوەى رێگە نەدات شەڕ ببێت و فڕۆكەخانەى كابول لە وێرانكارى بپارێزێت."
بەرپرسانى باڵاى تاڵيبان لە قاتى (21)ى وەزارەتى دەرەوەى قەتەر لە دەوحە، لەگەڵ نێردەى تايبەتى قەتەر بۆ كاروبارى ئەفغانستان لە كۆبوونەوە دابوون، موڵەق قەتحانى رايگەياند لەكوێ سەيرى هەواڵى هەڵاتى غەنى دەكەن، دواى ئەوە كەوتنە پرسياركردن، "كە تا چەند سوپاى ئەمەريكا دەيەوێت بۆ ماوەى دوو هەفتە فڕۆكەخانەى كابول بەرێوە ببات، بۆ ئەوەى پڕۆسەى گواستنەوە بە رێكى بەرەو پێش بچێت."
دواى نيوەڕۆى ئەو رۆژە خەليلزاد و ماكنيزى و بەرپرسانى تر لە دەوحە چاويان بە مەلا بدرادەر كەوت، خەليلزاد رايگەياند، "دۆخى سياسى داهاتوو زۆر ئاڵۆز دەبێت، لە دواى هەڵاتنى غەنى ياسا و سيستەم لە كابول داڕوخاوە، هەموو وەزيرەكانى ئەفغانستان بە وەزيرى بەرگريشەوە بۆ فڕۆكەخانەى كابول رايانكردووە."
ئيدارەى بايدن گرنگى بە هەڵگرتنى بەرپرسيارێتى نادات، كە چى لە پايتەختى ئەفغانستان روودەدات، تائێستا چارەنووسى پێنج مليۆن كەس ناديارە، جەنەڕاڵ ماكنيزى لەسەر پێشنيازێكى تاڵيبان دەداتەوە وەڵام دەداتەوە و دەڵێت، "ئەوە كارى من نييە، كارى من كشانەوەى هێزەكانمانە بە پارێزراوى، ئەگەر رووبەڕووى هێرش بينەوە بەرگرى لەخۆمان دەكەين."
لە كاتژمێر هەشتى ئێوارە گروپەكانى تاڵيبان كە سەر بە تۆڕى حەقانى بوون بەرەو كابول دەستيان بە جووڵە كرد، ريزى يەكەمى ئەندامە نهێنييەكانيان شوێنە ستراتيژيەكانى ئەو شارەيان كۆنتڕۆڵ كردبوو.
بەڵام كە تاڵيبان كۆنتڕۆڵى كابولى كرد لەبرى دانوستان لەسەر گواستنەوەى دەسەڵات و بەدەستهێنانى دانپێدانانى نێودەوڵەتى لەگەڵ ئەمەريكا بكات، كە هاتە ناوشارەكان دەبێت حكومەتێك بەرێوە دەبات گەنجينەكانى بەتاڵن، سزاكانى ئەمەريكاى بەسەر سەپێندراوە، ناتوانێت كورسى لە نەتەوە يەكگرتووەكان بەدەستبهێنێت.
سەبارەت بە مەلا برادەر لەسەر زۆربەى ئاستە فراوانەكان پێشبينى ئەوە دەكرا، كە سەرۆكى نوێى حكومەت بێت، بەڵام پەراوێزخرا بۆ ئەوەى ببێتە يەكێك لە سێ جێگرە سەرەكييەكەى سەرۆك وەزيران، دواى ئەوە بۆ چەند هەفتەيەك لە راگەياندنەكان دووركەوتەوە، بەبێ ئەوەى پابەندى هيچ يەكێك لەو بەڵێنە زارەكيانە بێت كە بە دانوستاندكارە ئەمريكى و نێودەوڵەتييەكانى دابوو، كە پابەند دەبن بە رێگەدان بەخوێندنى ئافرەتان و سيستەمى نوێى وڵات، لەبرى ئەوە ئەندامەكانى تۆڕى حەقانى و سەركردە سەربازييەكانى باشوور بە سەركردايەتى محەمەد يەعقوب كوڕى مەلا محەمەد عومەر بوونە دەسەڵاتدارى راستەقينەى كابول.
لەيەكەم هەنگاوى پاشگەزبوونەوەيان، ناوەندى راگەياندنى تاڵيبان ساڵنامەى نوێى لە مانگى ئابى (2021) ساڵنامەى نوێى تاڵيبانيان بڵاوكردەوە، بەڵام ئەو بەڵێنەى مەلا هيبەتوڵاى لەسەر نەبوو، كە پێشتر دەيگوت، "ئێمە بۆ قۆرغكردنى دەسەڵات هەوڵنادەين"، بەڵكو ئەمجارە دەسەڵاتێكى ئيسلامى تەواو پەيڕەو دەكەين."
ئەمەريكييەكان دواى خۆيان چەندين تانك و زيپۆش و فڕۆكەى جۆرى شينۆكيان بەهێشتبوو، كە بە ئاڵاى دڕاو دەفڕين، بۆ ئەوەى ئەمەش ببێتە پەيامێكى روون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment