توركیا پێشوازی لە سەرۆكی پێشووی ئەفغانستان دەكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (19/كانوونی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، "لە هاوكارییەكانمان بۆ ئەفغانستان بەردەوام دەبین."
لە بەشێكی تری قسەكانی ئۆغلۆ ئاماژەی بەوە كردووە، بەردەوامی هاوسۆزیمان لەگەڵ گەلی ئەفغانی و پاڵپشتیمان بۆ سەقامگیری ئەم وڵاتەیە.
چاودێرانی سیساسی پێیانوایە، ئەو دیدارەی كارزایی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا دەبێتە هۆی ناڕزایی بزووتنەوەی تاڵیبان كە ئێستا دەستیان بەسەر دەسەڵاتی ئەفغانستان داگرتووە، ئەگەریش هەیە رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و كابوڵ هەبێت.
لە مانگی رابردوو دەزگا راگەیاندنەكانی ئەفغانی بڵاویان كردەوە دەسەڵاتدارانی تاڵیبان مەحمود كارزایی، وەزیری گەشەپێدانیان لە حكومەتی پێشوو و برای حەمید كارزاییان دەستگیركردووە.
حەمید كارزایی یەكەم سەرۆكی دوای كۆتاییهێنان بە حكومی تاڵیبان بوو لە ساڵی (2001) لەدوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو كارزایی لە كابوڵ مایەوە، سەرەتا تاڵیبان داوایان لێكرد بچێتە پاڵ ئەنجوومەنی حكوم بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری ئەو وڵاتە، بەڵام دواتر باس لەوە كرا، كە خراوەتەوە ژێر مانەوەی بە زۆر.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment