عێراق دووەمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە ژمارەی مردووان بە کۆرۆنادا عێراق ناوچەکە و جیهان
عێراق پلەی دووەمی هەیە لەناو ئەو وڵاتانەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست کە زۆرترین زیانیان بەهۆی پەتای کۆرۆنا پێگه‌یشتووه‌، بەوەی کۆی ژمارەی مردووانی ١٣ هەزار و ١١ کەسیان تێپەڕاند و ڕێژەی مردنیش سەرووی ٢٪ دەبێت، ئەوەش بەپێی زانیارییەکانی فرانس پرێس.

نوچه‌نێت

بەپێی ئەو داتایانەی ئاژانسی فرانس پریس بڵاویکردوونەتەوە و پشتیان بە زانیارییە تۆمارکراوە فەرمییەکان بەستووە تاوەکوو حەوتی ئەم مانگە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدل کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕیزبەندی یەکەمی قوربانییانی کۆرۆنادایە، بەوەی ژمارەی مردووانی گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٨ هەزار کەس و تووشبووانیشی ملیۆنێک و ٤٦٦ هەزار کەسن و ڕێژەی مردنیشی بە کۆرۆنا گەیشتووەتە نزیکەی ٤٪.

قه‌ته‌ڕ كه‌مترین مردنى به‌ كۆرۆنا 
تێدا تۆماركراوه‌ 
 

بەپێی هەمان داتا، لەسەر ئاستی کۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیکەی ١٣٠ هەزار کەس بە کۆرۆنا مردوون و نزیکەی شەش ملیۆن حالەت تۆمارکراون و ڕێژەی مردنیش سەرووی ٢٪ دەبێت.

وەکوو ڕێژەی مردنیش یەمەن لە ڕیزبەندی یەکەمدایە بەوەی ڕێژەی مردن لەناو تووشبووە تۆمارکراوەکانیدا ٢٨.٩٪ بووە، لە میسر ٥.٦٨٪ و سووریاش ٣.٧٥٪.

قەتەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمترین ژمارەی مردووی هەبووە کە تەنیا ٢٥٠ کەس بوون و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویشی ٢٥٣ هەزار کەس بووە و ڕێژەی مردن ٠.١٦٪ بووە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین