ئۆپۆزسيۆنى توركيا هۆشدارى دەداتە ئەردۆغان لە زياد بوونى نرخى كارەبا تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆكى ئۆپۆزسيۆنى توركيا رايگەياند، "زانياريم هەيە رەجەب تەيب ئەردۆغان رەزامەندى دەربڕيوە لەسەر داواى كۆمپانياكانى بوارى كارەبا بۆ زيادكردنى نرخى كارەبا لەسەر هاووڵاتيان."

ئەمڕۆ شەممە (٢٩)ى ئابى (٢٠٢١)، ماڵپەڕى (زمانى توركى) بڵاويكردەوە، كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە) رايگەياند، زانياريمان لايە ئەردۆغان رەزامەندى دەربڕيووە لەسەر زيادكردنى كرێى كارەبا لەسەر هاووڵاتيان."

لە بەشێكى ترى قسەكانى هۆشدارشی دايە سەرۆك كۆمارى توركيا، کە بير لە كارێكى لەو جۆرە نەكاتەوە، بەڵكو پێويستە لە کەرتى کارەبا حكومەت پاڵپشتى هاونشتيمانيانى بكات."

هەروەها ئەو كارەى حكومەتى توركيايشى بە تاڵانكردن ناوبرد و گوتيشى، "ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر زيادكردنى نرخى كارەبا، بە پشتیوانى هاووڵاتییانى تورکیا رێوشوێنى تايبەت لە دژى ئەو بڕيارە دەگرينەبەر."

دانيشتوانى توركيا رووبەڕووى كەمى غازى ماڵان بووينەتةوە، دەستەى ئامارى توركياش لە سێ ساڵى رابردووە، نرخى كارەبا بەڕێژەى ١٠٠% زياديكردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین