سەرۆکی لیژنەی دارایی: واده‌یه‌ك بۆ ناردنى ژمێره‌ى كۆتایى دیارى نه‌كراوه‌ کوردستان- عێراق

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

هەرچەندە لەبری پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ پەرلەمانی کوردستان، داوای ژمێرەی کۆتایی لە حکومەت کردووە، بەڵام زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "واده‌مان بۆى دیارى نه‌كردووه‌ن ئەگەر ئەویش نەگات بارودۆخەکە جیاواز دەبێت".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30ى ئاب زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ئاشكراى كرد، هیچ واده‌یه‌ك بۆ هه‌ناردنى  ژمێره‌ى كۆتایى "حساب ختامى" حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان دیارى نه‌كراوه‌ و دووپاتیشى كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر ره‌وانه‌ بكرێت ئه‌وا لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان تاوتوێى ده‌كات.

له‌ 17 ى ئەم مانگە لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان داواى له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد له‌ برى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2021ى هه‌رێمى كوردستان دوو ژمێره‌ى كۆتایى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات، یه‌كه‌میان بۆ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ بێت و دووه‌میشیان بۆ شه‌ش مانگه‌كه‌ى تر بێت.

له‌ حاڵه‌تى نه‌ناردنى ئه‌و ژمێرانه‌ بۆ په‌رله‌مانى لیژنه‌ى دارایى هه‌ڵوێستى چى ده‌بێت، زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ به‌ نوچه‌نێتى گوتى، "ئه‌و كات بارودۆخه‌كه‌ جیاواز ده‌بێت" بێ ئه‌وه‌ى هیچ شتێكى تر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بڵێ، گوتیشى، "باوه‌ڕ ناكه‌م تازه‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ ره‌وانه‌ بكرێت، بۆیه‌ ئێمه‌ ته‌نیا داوامان كردووه‌ و واده‌كه‌مان دیارى نه‌كردووه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین