هێرشێكى تیرۆریستى له‌ نیوزیله‌ندا پووچه‌ڵ كرایه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌یانى ئه‌مڕۆ كه‌سێكى تیرۆریست له‌ ئۆكلاندى نیوزیله‌ندا له‌ سوپه‌رماركێتێك به‌ چه‌قۆ هێرشى كرده‌ سه‌ر خه‌ڵكى سڤیل و شه‌ش كه‌سى بریندار كرد و ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ كوژرا.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى ئه‌یلوول له‌ شارى ئۆكلاندى نیوزیله‌ندا كه‌سێكى تیرۆریست به‌ چه‌قۆ له‌ناو ماركێتێك هێرشى كرده‌ سه‌ر خه‌ڵك و له‌ ئه‌نجامدا شه‌ش كه‌سى بریندار كرد. پۆلیس ده‌ستبه‌جێ  به‌رپه‌رچیان دایه‌وه‌ و كووشتیان .

جاسیندا ئه‌ردێرن سه‌رۆك وه‌زیرانى نیوزله‌ندا رایگه‌یاند، پۆلیس توانیویانه‌ به‌ 60 چركه‌ وه‌ڵامى تیرۆریسته‌كه‌ بده‌نه‌وه‌، هێرشبه‌ره‌ تیرۆریسته‌كه‌یش خه‌ڵكى سیرلانكایه‌ و له‌ ساڵى 2011 چووه‌ته‌ نیوزیله‌ندا.

له‌ 15ى ئادارى ساڵى 2019 كه‌سێكى ره‌گه‌زپه‌رست له‌ نیوزیله‌ندا هێرشى كرده‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت 51 كه‌سى كوشت. له‌و كاته‌وه‌ حكومه‌تى نیوزیله‌ندا له‌ ئاماده‌باشى دایه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تووندڕه‌ویى. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین