ئێران نەوت هەناردەی ئەفگانستان و لوبنان دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

لە پێناو کەمکردنەوەی نرخەکانی بەنزین، لەسەر داوکاری سەرکردەکانی تالیبان و حزبوللە، ئێران وزە و بەنزین هەناردەی بازارەکانی ئەفگانستان و لوبنان دەکات

ئیبراهیم رەئیسی لەبەردەم پەرلەمانی ئێران، پلانی ئێرانی بۆ سێکتەری وزە وڵاتەکەی ئاشکرا کرد و دەزگای نوچە ناوەرۆکی پلانەکی لە راپۆرتیكدا خستەڕوو. لە لێدوانەکەیدا سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند" وێڕای سزایە بەردەوامەکانی ئەمریکا، ئێران دەرفەتی زۆری لەبەرد دەستە بۆ هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی"

ئەمرۆ یەکێتی هەناردەکاری هەناردەکاری نەوت وگازی ئێران Iranian Oil, Gas and Petrochemical Exporters Association، رایگەیاند" لەسەر خواست و داوای بزووتنەوەی تالیبان، ئێران بەنزین و وزەی زەیتی هەناردەی ئەفگانستان کردووە".

ئەم هەناردەکردنەی وزەی ئێران بۆ ئەفگانستان لە کاتێکدایە، وێرای بەردەوامی سزاییە ئابووریەکان ، ئێران بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی سزایە ئابووریەکانی هەوڵی فرەچەشنکردنی داهاتەکانی داوە، لە ماوەی رابردوو هەواڵی هاوردەکردنی گاز وزەی  ئێرانی لە لایان وڵاتانی چین، پاکستان و بەنگلادش، مشتومڕێکی زۆری دروستکرد و ئەو پلانەی ئێرانیان بە ئاستنەنگ دروستکردن لەبەردەم ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ڤیەنا ناوبرد، بەڵای رووبەڕووی ئاڵنگاریەکان دەبێتەوە و وزە هەناردەی ئەفگانستان و لوبنان دەکات.

ناوەندی ئێرانی بۆ توێژینەوە و راوژێکاری Petro View، لە راپۆرتێکیدا، ڕێژەی هەناردەکردنی وزەی ئێران بۆ ئەفگانستان لە ماوەی نێوان ئایاری 2020 بۆ ئایاری 2021 بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکدا هاتووە، ئێران لەو ماوەیەدا 400 هەزار تۆن وزەی هەناردەی بازارەکانی ئەفگانستان کردووە.

بڵاوبوونەوەی ئەم ئامارانە لە کاتێکدان، دوای کەوتنی کابول و گرتنە دەستەڵاتی لە لایان تاڵیبانەوە، نرخەکانی بەنزین بەرزبوونەوە  بۆ 900 دۆلار بۆ هەر تۆنێک، بۆ دابەزاندنی نرخەکانی بەنزین، هێزەکانی تالیبان داوایان لەئێران کردووە بەنزین هەناردەی ئەفگانستان بکەن و سنوورەکان لەبەردەم بازرگانە ئێرانیەکان کراوە دەبن.

سەبارەت بە هەناردەکردنی وزە بۆ لوبنان،و دوای ڕۆژێک لە لێدوانەکەی  حەسەن نەسرولا و راگەیاندنی هاتنی کەشتیە نەوتیەکانی ئێران بۆ لوبنان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەعید خەتیب رایگەیاند" نەوتی وڵاتەکەمان بە گوێرەی سیاسەتەکانمان و داواکاری  هاوبەشەکانمان دەفرۆشین"

هەروەها وتیشی" ئێران ئامادەیە جارێکی تر وزە هەناردەی بازارەکانی لوبنان بکاتەوە".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین