به بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆیه‌ك.. گومان له‌سه‌ر چاره‌نووسى زەواهیری زیاتر ده‌بێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا باس له ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى تیرۆریست ده‌كات، كه له میانه‌ى ڤیدیۆیه‌ك بووه، له ساڵیادى كاره‌ساتى 11ى سپێته‌مبه‌ر له‌لایه‌ن راگه‌یاندنى رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه، تۆماره ڤیدیۆیه‌كه‌ى زه‌واهیرى نزیكه‌ى كاتژمێرێك ده‌بێت، له‌و ڤیدیۆیه باسى كۆمه‌ڵێك رووداو ده‌كات. به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى ئێندپێندنت شیكردنه‌وه بۆ ئه‌و زانیارییانه كراوه كه ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى باسى كردوون، به‌ڵام هیچیان ئێستا نیین.
ئاژانسى BBC پوخته‌یه‌كى راپۆرته‌كه‌ى ئێندپێندنتى به زمانى عه‌ره‌بى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "ڤیدیۆیه نوێیه‌كه مه‌زنده‌كان له‌باره‌ى چاره‌نووسى زه‌واهیرى زیاتر ده‌كات". كه پێشتر چه‌ند جارێك باس له مردنى كراوه.
گرووپى سایت " site" كه گرووپێكى تایبه‌ت به هه‌واڵگرییه، شیكردنه‌وه‌ى بۆ ڤیدیۆكه كردووه و باسى له‌وه كردووه، به‌گوێره‌ى ئاماژه‌كانى ناو ڤیدیۆكه بێت ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى تا مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ “هەشت مانگ لەمەوبەر” له ژیان ماوه، به‌ڵام دواى ئه‌مه به ڤیدیۆیه‌كه‌یش نازانرێ چاره‌نووسى چییه!
به‌ڵام ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى باسى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكى كردووه؟ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌یش گرووپى سایت ده‌ڵێ بابه‌تى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له مانگى شوباتى 2020 به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنى ده‌وحه باس كراوه نوێ نییه، جیا له‌مه‌یش ئه‌گه‌ر ڤیدیۆكه‌ى زه‌واهیرى نوێ بێت ئه‌وا ده‌بووایه باسى گەڕانه‌وه‌ى تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات بكات.
ریتا كاتز به‌ڕێوه‌به‌رى سایت ده‌ڵێ، "ئه‌م بێئاگاییه به روونى دیاره، له‌میانه‌ى ئاماده‌نه‌بوونى ئه‌و بووه، چونكه له‌و كاته‌یشدا قاعیده به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى تاڵیبان ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ!". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گومان ده‌كات ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى له ژیان مابێ، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، “تا ئێستا ئاژانسه‌كانى هه‌واڵگرى هیچ به‌ڵگه و هه‌ڵسه‌نگاندنێكى به‌هێزیان له‌سه‌ر مردنى زه‌واهیرى نه‌خستووه‌ته‌ڕوو”.
ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى كه به گه‌وره‌ترین تیرۆریست داده‌نرێت، له‌دواى ئوسامه بن لادن، له ساڵى 1951 له میسڕ له‌دایكبووه، سه‌رۆكى رێكخراوى تیرۆریستى جیهادى میسڕى بووه و دواتر له‌ناو رێكخراوى قاعیده كارى كردووه و تا ساڵى 2011 دواى نه‌مانى بن لادن سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه ده‌كات. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پاداشتى 25 ملیۆن دۆلارى بۆ هه‌ر كه‌سێك داناوه، هاوكار بێت له دۆزینه‌وه‌ى زه‌واهیرى.
له مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو 2020 زانیارى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى به نه‌خۆشى مردووه، به‌ڵام تا ئێستا زانیارى دروست له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه نییه. دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆه نوێیه‌كه‌ى دووباره بابه‌تى چاره‌نووسى زه‌واهیرى له میدیاكانى جیهان وروژێنرایه‌وه، هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌كان له‌وانه رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت، ئاژانسى دویچه‌ڤیڵه‌ى ئه‌ڵمانى، ئارتى رووسى باس له‌وه ده‌كه‌ن، قاعیده به بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و ڤیدیۆیه ده‌یه‌وێ بیسه‌لمێنێ كه زه‌واهیرى نه‌مردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كى نوێ له ڤیدیۆیه‌كه‌ى زه‌واهیرى نییه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا به‌ڵگه بۆ نه‌مانى له ژیان نییه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment