هاتنی وەرزی زستان نرخی نەوت بۆ 100 دۆلار بەرزدەکاتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی رێژەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا، پێشبینی جودا لەلایان ناوەندە جیهانیەکان ئاشکرا دەکات، بە جۆرێک بانکی ئەمریکا پێشبینی دەکات بەهۆی زیادبوونی خواست، نرخی نەوت بۆ 100 دۆلار بەرزببیتەوە، بەڵام ئۆپێک پێشبینیەکانی بۆ زیادبوونی خواست تا کۆتای ساڵ نزمکردەوە و ساڵی 2022 بە ساڵی گەرانەوەی بازارەکانی نەوت بۆ بارودۆخی ئاسایی دەستنیشان دەکەن

بانکی ئەمریکا Bank Of America، پێشبینیەکانی بۆ نرخی نەوت لە شەش مانگی 2022ـدا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند “ئەگەری هەیە زستانی ئەمساڵ زۆر سەخت بێت و بەوهۆیەوە نرخەکانی نەوت بۆ 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزببنەوە”.

هەروەها ئاشکراشی کرد" بە هۆی زستانی ساردەوە  بەرزبوونەوەی خواست، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی خواستی نەوت زیاتر لە دووملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرامبەر بەڕێژەی خستنەڕوو زیاد بکات، ئەمەیش نرخەکانی نەوت بەرز دەکەنەوە".

دوای کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریکا و داخستنی بەشێک لە بازارەکانی چین بە هۆی کۆرۆناوە، نرخەکانی نەوت ئەمرۆ دوای شەشە هەفتە بۆ 73 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبوویەوە. هەروەها ڕێکخراوی ئۆپێک لە دوای ڕاپۆرتیدا، پێشبینیەکانی بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی خواستی جیهان بۆ نەوت بە بڕی 110 هەزار بەرمیل کەمکردەوە و ڕایگەیاند" لە کۆتا وەرزی 2021ـدا، خواستی جیهان بۆ نەوت بە تێكڕایی 99.70 ملیۆن بەرمیل نەوت دەبێت لە ڕۆژێکدا".

بەڵام بە گوێرەی پێشبینیەکانی ڕێکخراوی ئۆپێک، لە ساڵی داهاتوودا، ئاستی خواستی جیهان بۆ نەوت دەگەرێتەوە سەردەمی پێش کۆرۆنا و تێکرای خواست زیاتر لە 100.83 ملیۆن بەرمیل دەبێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین