توركیا ده‌یه‌وێ له رێگه‌ى ناتۆوه بێته عێراق
نوچه‌نێت
له‌میانه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى مانۆرێكى سه‌ربازى هاوبه‌شى نیوان سوپاى توركیا و ئازه‌ربایجان له‌ناو خاكى توركیا، ئه‌مڕۆ خڵوسى ئاكار وه‌زیرى به‌رگرى توركیا باسى له تواناى هێزه‌كانى توركیاى كرد له چه‌ند وڵاتێك.
به‌گوێره‌ى ئه‌و لێدوانى ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاكار سه‌باره‌ت به عێراق ده‌ڵێ، "ئێمه ئاماده‌ین پاڵپشتى سوپاى عێراق بكه‌ین و زانیارى ومه‌شقى پێبده‌ین كه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمان ناتۆ وه‌رمانگرتووه".
باسى له‌وه‌یش كرد سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ئاماده‌باشى دایه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك.
ئاكار له‌ماوه‌ى رابردوو سه‌ردانى عێراقى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم و عێراق كۆبووه‌وه و به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئاكار داواى له عێراق كردووه، رێگه به سوپاى توركیا بدات ئۆپراسیۆنێك له‌دژى په‌كه‌كه له چیاى شنگال ئه‌نجام بدات.
هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به "NATO" به گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى به‌رگرى داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان و توركیایش تێیدا ئه‌ندامه. ناتۆ شاندێكى له عێراق هه‌یه بۆ راوێژ و مه‌شقى سه‌ربازى هێزه عێراقییه‌كان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment