ته‌وقه‌یه‌کی سه‌رده‌مییانه، له سه‌رده‌مێکی نوێ‌دا
تایبه‌ت به نوچه‌نێت
"هیچ گۆڕانکارییه‌ک له ڕۆژهه‌ڵڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌بێ به‌ریتانیا سه‌ر ناگرێت"
له دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانییه‌وه، سیسته‌مێکی نوێی جیهانی سه‌ڕێکه‌وت، پاشه‌کشه‌ی به زۆرێک له وڵاتان و ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌که‌یان کرد، ئه‌مریکای وه‌ک سه‌رداری جیهان سه‌پاند، به‌مه‌یش به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتێکی تر، چیتر وه‌ک یه‌کێک له سه‌رداره‌کانی جیهان نه‌مانه‌وه، به‌ڵام به‌لای چاودێرانه‌وه، قبوڵکردنی ئه‌و شکسته له لایه‌ن به‌ریتانیاوه، جۆرێکه له سیاسه‌تی پراگماتیزمییانه، که ئه‌و وڵاته و سه‌رکرده‌کانی په‌یڕه‌وییان کردووه، تا له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا خۆیان بگونجێنن. (1).
به‌ریتانیا به سود وه‌رگرتن له‌و سیاسه‌ته، نه‌یهێشت پاشه‌کشه‌که‌ی ببێته هۆی داڕمانی، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایکردووه، له جیهاندا پێگه‌ی تایبه‌ت و له زۆر ڕووداویشدا، ڕۆڵ و سه‌نگی خۆی هه‌بێت، بڕیار و هه‌ڵوێسته‌کانی کاریگه‌رییان به‌سه‌ر چاره‌نووسی زۆرێک له وڵاتانی جیهانه‌وه هه‌بن، به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵڵاتی ناوه‌ڕاست، چونکه له مێژوودا به‌ریتانیا نه‌خشه‌داڕێژه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری به‌شێکی زۆری وڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه، به‌شێکی زۆری ئه‌و سنوورانه‌ی که له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ڕۆژهه‌ڵڵاتی ناوه‌ڕاست کێشراون، به بڕیاری به‌ریتانیا بوون، بۆیه ئێستایش هه‌م کاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه هه‌یه، هه‌م ده‌یه‌وێت ئه‌و کاریگه‌رییه زیادتر و به‌هێزتر و کاریگه‌رتر بکات و به‌وهۆیه‌یشه‌وه حاکمییه‌تی خۆی، به‌سه‌ر ناوچه‌که‌وه به ده‌ست بهێنێته‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌و هه‌وڵه به ئاسانی ئه‌نجامێکی پۆزه‌تیڤ به ده‌سته‌وه ده‌دات؟
ئه‌گه‌رچی ڕۆژهه‌ڵڵاتی ناوه‌ڕاست، له ژێر هه‌ژموون و حوکمڕانی به‌ریتانیا بووه و دامه‌زراندنی به‌شێک وڵاته‌کانیشی، ده‌ره‌نجامی بڕیار و هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه له مێژوودا، به‌ڵام خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه، یاده‌وه‌رییه‌کی شیرنییان له‌گه‌ڵ حاکمییه‌ته‌که‌یدا نییه، ئاماده‌ییه‌که‌یان له مێژووی ناوچه‌که‌دا، به ئاماده‌ییه‌کی شه‌ڕه‌نگێزانه له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، چونکه وه‌ک ده‌گوترێت، سیاسه‌تی پێشووی به‌ریتانیا، له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شکردن داڕێژراوه، هه‌ر له دابه‌شکردنی نه‌ته‌وه و گروپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه، تا دابه‌شکردنی ئاینیی و مه‌زهه‌بی. (2)، به‌مه‌یش ئاشوبێکی مێژوویی به‌جێهێشتووه، چاره‌سه‌رکردنی ئاسان نییه، به‌ڵام پێده‌چێت به‌ریتانیا به‌هۆی سیاسه‌ته پراگماتیزمییه‌که‌یه‌وه، ئێستا بیه‌وێت کاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌کانی باکگراونده‌که‌ی خۆی، له زه‌ینی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵڵاتی ناوه‌ڕاستدا بسڕێته‌وه و پێگه‌ی خۆی له‌و ناوچه‌یه به ده‌ستبهێنێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سه‌ته‌یش هه‌نگاوه‌کانی ده‌ست پێکردووه، بۆ نموونه:
• هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕژێمه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که، په‌یوه‌ندییه‌کی باش بێت.
• په‌یوه‌ندی هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ گروپه ئیسلامییه‌کانی ناوچه‌که هه‌یه. (3).
• قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان به‌ریتانیا و سعودییه، ساڵانه ده‌گاته حه‌وت ملیار و پێنجسه‌د ملیۆن دۆلار. (4).
• له ساڵی (2017) وه‌زاره‌تی ئابووری ئیمارات ڕایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا ساڵی (2020) قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئیمارات و به‌ریتانیا، بگاته (33) ملیار و حه‌وتسه‌د ملیۆن دۆلار. (5).
• هه‌ر هه‌مان ساڵ، ولیه‌م فۆکه‌س وه‌زیری بازرگانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌ته‌ر کار ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاری هه‌نارده‌ی به‌رده‌ستی نێوانییان، به مه‌به‌ستی پاڵپشتی بازرگانی، بۆ پێنج ملیار و حه‌وتسه‌د ملیۆن دۆلار زیاد بکه‌ن.(6).
• ئه‌مساڵ به‌ریتانیا و عێراق، به مه‌به‌ستی هاوبه‌شییه ستراتیژییه‌کان له که‌رته جۆربه‌جۆره‌کان و له ناویشیاندا له که‌رته‌کانی بازرگانی و فێرکردن و ئابووری، لێکتێگه‌یشتنێکییان واژۆ کرد. (7).
له ناو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵڵاتی ناوه‌ڕاستدا، عێراق پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی له سیاسه‌تی به‌ریتانیادا هه‌یه، چونکه عێراق یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی که درووستکراوی به‌ریتانیایه و تائێستایش به‌ریتانیا خۆی به خاوه‌نی ئه‌و وڵاته ده‌زانێت، بۆیه کاتێک ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆککۆماری فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی لوبنان و عێراقی کرد، ستیڤن هیکی باڵوێزی به‌ریتانیا په‌یامێکی ڤیدێوی به‌زمانی عه‌ره‌بی بڵاو کرده‌وه، به ناڕاسته‌وخۆ خۆی وه‌ک خاوه‌نی عێراق پیشاندا، باسی ڕۆڵی وڵاته‌که‌ی کرد، له پشتیوانی کردنی عێراق، باسی هاوکارییه داراییه‌کانی به‌ڕیتانیای کرد، که له ساڵی (2014) و ده‌ستپێکی شه‌ڕی داعش کرد، که تا ئێستایش به‌رده‌وامن. (8).
ته‌وقه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه، له سه‌رده‌مێکی نوێ‌دا
ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی (17/ئه‌یلول/2021) له تێن داونینگ ستریت، بۆریس جۆنسۆنی سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیا، پێشوازی له سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد و له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا، ته‌وقه‌یه‌کی سه‌رده‌مییانه‌یان کرد.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، که له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆیان بڵاوییان کردووه‌ته‌وه، "سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا دووپاتى کرده‌وه، که به‌ریتانیا به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان و عیراق ده‌ڕوانێت و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى سى ساڵ پێشتر، به دامه‌زراندنى ناوچه‌ى نه‌فڕین له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و به‌ریتانیادا دروست بوون، ده‌مێننه‌وه و داکۆکى له به‌رده‌وامیى پابه‌ندیى به‌ریتانیا، به پشتگیرى و پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کان کرد".
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، جۆنسن جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه، که ده‌رفه‌ت له باره، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌کانی نێوان هه‌ردوو لا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانیشیان په‌ره پێبده‌ن و سه‌ردانی شانده‌کانی هه‌ردوولا زیاتر بکرێن، وه‌ک چۆن خواستی خۆی بۆ سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕیوه، سوپاسی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانیشی کردووه، بۆ هه‌وڵه‌کانی له پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له عێراق، له پێناو سه‌قامگیریی.
له لای خۆیشییه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانیی، سه‌ردانه‌که‌ی و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جۆنسن، به گرنگ و دڵنیاکه‌ره‌وه دانا، به تایبه‌ت له‌و پێشهاته نوێیانه‌دا، که له جیهان و ناوچه‌که هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌ڵام پرسیارێک لێره‌دا دێته پێشه‌وه، ئایا ئه‌و پێشهاته نوێیانه چین، که به‌ریتانیا ده‌توانێت دڵنیایی به هه‌رێمی کوردستان بدات؟
له گوتارێکدا که ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی (16/ئه‌یلول/2021) له ڕۆژنامه‌ی (the times)ی به‌ریتانی بڵاوی کردووه‌ته‌وه، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی باس له‌و پێشهاته نوێیانه ده‌کات، که ڕوویان له جیهان کردووه، وه‌ک پرسی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌فغانستان و پێویستی ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ندێک پرس و هه‌ندێک ناوچه‌ی جیهاندا، بۆ ئه‌مه‌یش ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی به‌ریتانیا و ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا به نموونه ده‌هێنێته‌وه، که له ساڵی (1991) له کوردستان کردیان و به‌مه‌یش بوونه ڕێگر له جینۆسایدی گه‌لی کورد، به ده‌ست هێزه‌کانی سه‌ددام حوسێن، چونکه به ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه، نه‌وای ئارام بۆ کوردستان ڕه‌خسا و زه‌مینه‌ی ده‌وڵه‌تی ڕه‌خساند.(9).
له باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌ریتانیایش، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی نووسیویه‌تی:"ئەمڕۆ گەلی کوردستان و بەریتانیا هاوڕێی بەهێزی یەکدین، هاوبەشی بازرگانی و هاوپەیمانن لە شەڕی دژی تیرۆردا، سەردانم لەم هەفتەیەدا بۆ بەریتانیا، بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو هاوبەشییە بەهێزەیە، کە لە وەبەرهێنانی بەریتانیا لە کوردستاندا ڕەنگی داوەتەوە، لەگەڵ پەرۆشیی گەنجانمان لە کوڕان و کچان بۆ خوێندن لە زانکۆکانی بەریتانیا و بوونی ڕەوەندێکی پێگەیشتووی کوردی، لە سەرانسەری بەریتانیادا".
"کوردستان له‌سه‌ر هێڵی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دایه"
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌و گوتاره‌یدا، که له ڕۆژنامه به‌ریتانییه‌که‌دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه، ڕوو له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات و ئه‌و پێشهاته‌یان بیر ده‌هێنێته‌وه، که ڕووبه‌ڕووی ئه‌فغانستان بووه‌وه.
له‌و باره‌وه ده‌ڵێت:"تا ئێستاش ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە عێراق و سووریا و دەوروبەردا چالاکە. هەروەک چۆن بینیمان تاڵیبان چاوەڕوانی کشانەوەی هێزە دژەکانی لە ئەفغانستان دەکرد، داعش‌یش هیچ پەلەی لە خۆبەدەستەوەدان یان هەڵهاتن نییە".
له باره‌ی ئه‌رکه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیش، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا ده‌ڵێت:"پێشمەرگە لەگەڵ هێزەکانی عێراقی و وڵاتانی خۆرئاوا بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەڕەشەیە، چونکە ئاییندەمان و ئاسایشی هاوپەیمانان کە لەنێو ماڵەکەیاندا کردەی تیرۆریستیی جەرگبڕیان چەشتووە، پشت بەو بەرنگاربوونەوەیە دەبه‌ستن".
سه‌رۆک به تێگه‌یشتنێکی ورده‌وه له باره‌ی به‌ریه‌ککه‌وتنی جیاوازییه ئایدۆلۆژی و هێز و هه‌ژموون و به‌رژه‌وه‌ندییه جیهانییه‌کان و پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌و به‌ریه‌ککه‌وتنانه‌دا ده‌ڵێت:"کوردستان دەکەوێتە سەر نەخشەی ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان ئازادی و خۆسەپاندن، هیوا و تاریکیدا. گرووپە توندڕەو و تیرۆریستیەکان هەڕەشە لە خۆمان و شێوازی ژیانمان دەکەن. بەڵام ئێمە هەر بە نوای ئارام و لوتکەی لێبوردەیی دەمێنینەوە".
ئه‌وه‌یش بیری هه‌موو لایه‌ک ده‌هێنێته‌وه، که پارێزگاریکردن له مانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وا ئارامه، له به‌رژه‌وه‌ندی کورد و جیهان و مرۆڤایه‌تیشدایه، چونکه وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت:"ئێمە پێشوازیمان لە نزیکەی یەک ملیۆن پەناهێندەی سووریا و ئاوارەی عێراقیی هەڵهاتوو لە دەست داعش کردووە، کە ئەگەر دەرگامان بە ڕوویاندا نەکردایەوە، چارەنووسییان یان کوشتن بوو یاخود کۆچی بە کۆمەڵی پەنابەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ئێمە پێشوازی لە هەموو ئایینەکان دەکەین و قبووڵیان دەکەین: کریستیانەکان، ئێزیدیەکان و موسوڵمانان و هەموو ئایین‌زاکانی دیکە".
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له گوتاره‌که‌یدا، ئاوڕ له پرسی کشانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له ئه‌فغانستان و ئه‌و مشتومڕانه ده‌داته‌وه که له‌و باره‌وه هاتوونه‌ته پێشه‌وه، پێیوایه ده‌کرێت له‌و هه‌نگاوه په‌ند وه‌ربگیردرێت، چونکه وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت:"مشت‌ومڕ لە بارەی ئەفغانستانەوە درێژەی دەبێت، بەڵام دەستوەردان لە کوردستاندا سەرکەوتن بوو بۆ بەریتانیا و سەرجەم مرۆڤایەتی. وەک چۆن پێویستە لە هەڵەی کەسێک فێر بین و عیبرەت وەر بگرین، ئاوایش گرنگە سەرکەوتنەکانی کەسێک بەرز بنرخێنین".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment