ئاژانسی وزەی ئەمریکی: بەکاربردنی گازی سروشتی لە کەرتی پیشەسازی دەگاتە لووتکە ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئاستی بەکاربردنی گازی سروشتی لە کەرتی پیشەسازی ئەمریکا، بەراورد بە 24 ساڵی رابردوو بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا ئەم رێژەیە بۆ 23.8 ملیار پێ سێجا بەرزببێتەوە

ئاژانسی وزەی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ڕۆژی هەینی بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای دەکات، بەراورد بە ساڵی 1997، ئاستی بەرکاربردنی گازی سروشتی لە کەرتی پیشەسازی ئەمریکا بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە. 

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە 2021ــدا، ئاستی بەکاربردنی گازی سروشتی بەراورد بە 24 ساڵی ڕابردوو، بوژانەوەی بازارەکانی دوای پەتای کۆرۆنا، بەرزترین ئاستی  لەکەرتی پیشەسازی تۆمارکردووە.

لە ساڵی 2019 ئاستی بەکاربردنی گازی سروشتی تەنیا 23.1 ملیار پێ سێجا بووە، بەڵام لە 2021ــدا ئەو ڕێژەیە بۆ 23.21 ملیار پێ سێجا بەرزبۆتەوە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا ئەو ڕێژەیە بۆ 23.8 ملیار پێ سێجا بەرزببێتەوە.

بە شێوەیەکی گشتی ئاستی بەکاربردنی گازی سروشتی لە بازارەکانی ئەمریکا بە ڕێژەی  0.9% بەراورد بە ساڵی 2020 دابەزیووە، ئەم دابەزینەش پشکی سەرەکی لە کەرتی بەرهەمهێنانی کارەبادا بووە کە لە 31.74 ملیار پێ سێجا بۆ 29.09 ملیار پێ سێجا دابەزیووە، هۆکاری سەرەکی لە پشت دابەزینەکەش، بەکاربردنی خەڵووز بووە   وەک جێگرەوەیەک بۆ گازی سروشتی، ئەمەیش لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخەکانی گازی سروشتی بوون .

گۆرانی کەش وهەوا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، هۆکاری سەرەکین لە بەرزبوونەوەی ئاستی بەکاربردنی گازی سروشتی لە 9.17 بۆ 13.37 ملیار پێ سیجا و پێشبینی دەکرێت لەو ماوەی شەش مانگی داهاتوودا، ئاستی بەکاربردنی کەرتەکانی  نیشتەجێبوون و بازرگانی لە هەڵكشانی بەردەوامدا بێت و نرخەکانی گازیش بە بەرزی بمێننەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین