نرخی گازی سروشتی هەرەشە لە سەر پلانەکانی ئەورووپا دروست دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

ڕووسیا لە پێناو کەمکردنەوەی ڕێگریەکانی وڵاتانی ئەورووپا بۆ هەناردەکردنی گازی سروشتی لە رێگەی پرۆژەی نۆرد ستێرم 2، ئاستی هەناردەکردنی گازی سروستی بۆ بازارەکانی ئەورووپا نزمکردەوە، بە مەیش ئەورووپا ناچارکرا، بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای ولاتەکانی پشت لە پلانەکانی سفر کاربۆنی بکات وخەڵوو بەکار ببات

 نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و زیادبوونی خواستی بۆ بەکاربردنی گازی زیاتر، نرخەکانی گازی سروشتی بەرزدەکەنەوە، ئەم بەرزبوونەوەیە هەرەشە لەسەر پلانەکانی وڵاتانی ئەورووپا دروست دەکات بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی سفر کاربۆنی و بەکاربردنی وزەی جێگرەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی، وڵاتانی ئەورووپا ناچاردەکات، وزەی زیاتری خەڵووز بەکار ببەن لە بەرهەمهێنانی کارەبادا، هۆکاری ئەو بڕیارە کەمی نرخی خەڵووزە بەرامبەر بە گازی سروشتی، هاوکات قەیرانەکانی ڕووسیا بۆ هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ بازارەکانی ئەووروپا، فاکەترێکی ترە لە مانەوەی نرخەکانی گازی سروشتی بە نرخی بەرزتر لە ساڵانی پێشوو.

على الرغم من امتلاك شركات الكهرباء الأوروبية خططًا للتحول إلى الطاقة المتجددة ومستقبل أكثر اخضرارًا؛ فإنها تسعى إلى حرق المزيد من الفحم على المدى القريب.

ئەم بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی لە کاتێکدایە، نرخی گرێبەستە دوور مەودایەکانی گازی سروشتی لە بۆرسەکانی نیورک بە ڕێژەی ٪93 بەرزبوویەوە

ناوەندی فاینێنشیال تایمس لە راپۆرتێکی شیکاریدا، هەرەشەکانی بەردەم وڵاتانی ئەوروپا و نرخی گازی سروشتی ئاشکرا دەکات و دەڵێت" ڕووسیا هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەکانی نرخی گازە لە جیهاندا و ئەرووپا ناچارە بۆ دابینکردنی گازی کارەبای پێویست پشت لە ئاماناجی سفر کاربۆنی بکات و خەڵووز بەکار ببات".

لە راپۆرتەکەی فاینێشیال تامیز هاتووە “ هەرچەندە ئەورووپا بۆ فشارخستنە سەر ڕووسیا لە پرۆژەی نۆرد ستێرم 2، یاسای سزادانی بەکاربردنی خەڵووزی بەکارهێنا، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی، هۆکاری سەرەکی بوو لە سەرنەگرتنی پلانی ئەورووپا بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاساییەو بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای پێویست خەڵووز بەکار دەهێنێت”

هەروەها دەڵێت" ڕووسیا لە پێناو ڕێگەدان بە هەناردەکردنی گازی سروشتی لە رێگەی نۆرد ستێرم 2، ئاستی هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ بازارەکانی ئەورووپا کەمکردەوە و بەمەیش فشاری نرخی لەسەر بۆرسەکانی ئەو وڵاتە دروست کرد بۆ ئەوەی لە ڕیگریەکانیان پاشگەز ببنەوە".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین