هه‌ولێر بیر له نوێكردنه‌وه‌ى پاسه‌كانى ده‌كاته‌وه
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
له هه‌ولێر جیا له هێڵى پاسى گه‌ڕه‌كه‌كان، چه‌ند هێڵێكى بازنه‌ییش هه‌ن له‌وانه هێڵى 30 مه‌تریى و 40 مه‌تریى و 60 مه‌تریى و 100 مه‌تریى. وه‌ك هاووڵاتیانى شاره‌كه باسى ده‌كه‌ن هاتوچۆى ئه‌و هێڵانه به شێوه‌یه‌كى رێك‌وپێك نییه و جیا له‌وه‌یش هه‌ندێك له پاسه‌كان زۆر كۆن و فه‌رامۆشكراون.
قایمقامى هه‌ولێر:
به‌هۆى قه‌یرانى ئابوورى فشارى جددیمان نه‌كردووه
تا پاسى نوێ بكڕن
نوچه‌نێت له به‌دواداچوونێكدا چه‌ند به‌رپرسێكى په‌یوه‌ندیدارى دواند، له‌وانه نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى هه‌ولێر له لێدوانێكى بۆ "نوچه‌نێت" باسى له‌وه كرد به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا چاودێرى كێشه‌ى پاسه‌كان ده‌كه‌ن و ورده‌كارییه‌كان ده‌زانن.
سه‌باره‌ت به بوونى پاسى كۆن له‌ناو هێڵه‌كانى گواستنه‌وه، قایمقامى هه‌ولێر گوتى، "ئێمه تاكو ئێستا فشارى جددیمان نه‌كردووه، له‌سه‌ر شوفێرانى پاس تاكو پاسه‌كانیان بگۆڕن، به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ى كه هه‌یه و كاریان كه‌م بووه، به‌ڵام به‌پێى رێنماییه‌كان ده‌بێت هه‌موو پاسه‌كان نوێ بێت به تایبه‌تى له هێڵه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شار".
سه‌باره‌ت به كاتى كاركردنى پاسه‌كان و دواكه‌وتنیان، قایمقامى هه‌ولێر گوتى، "ئەو قەرەباڵغیەی لەسەر شەقام بوونی هەیە، رەنگە هۆکارێك بێت بۆ دواکەوتنی هاتنی پاسەکان چونکە تاکو ئێستا رێرەوی تایبەت بە پاسەکانمان نییه، ئەمانە هەموو هۆکارە بۆ ئەوەی پاساکان دوا بکەون. لەگەڵ ئەوەش شوێنی وەستانی سەرنشینمان نییە، سەرنشین لەهەر کوێیەک بوەستێ پاسەکە لەوێ دەوەستێ".
له‌كۆتایى قسه‌كانى نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید باسى له‌وه كرد كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌وا ئه‌م بواره پێویستى به رێكخستنه‌وه هه‌یه.
هێڵى شه‌ست مه‌ترى كه ماوه‌یه‌ك بوو ته‌واو لاواز ببوو، ئەندازیار عەبدولخالق عەلی، بەڕێوبەری گواستنەوەی پارێزگای هەولێر له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ئاشكراى كرد، به ته‌واوى ئه‌و هێڵه وه‌ستاوه، "چونكه هەموو هێڵەکانی تر دێنەوە شەست مەتری".
سێ مانگ ده‌رفه‌ت به خاوه‌ن پاسه‌كان دراوه
تا پاسه‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه
سه‌باره‌ت به هێڵى 30 مه‌تریى، به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى هه‌ولێر باسى له‌وه كرد نیوه‌ى پاسه‌كانیان مۆدیل كۆنن، بۆئه‌مه‌یش داوای نوێكردنه‌وه‌یان لێكراوه، عه‌بدولخالق عه‌لى گوتى، "ئێستا ئاگادارمان کردوونەتەوە کە لە ماوەی سێ مانگی داهاتوو دەبێت پاسەکانیان بگۆڕن و بکەنە مۆدێل نوێ ئەگەرنا هێڵەکانیان لێ وەردەگیرێتەوە. شوێنی تایبەتیان هەیە بەڵام زیاتر ئێمە لەسەر داواکاری خەڵك وەستاوین چونکە هاووڵاتی لای ناخۆشە کە لە هەندێ شوێنی دوور لەو شوێنەی خۆی بوەستێ، لەو شوێنانەی کە راوەستان لێی قەدەغە نییە بە شوفێرەکانمان گووتەوە رایگرن".
له‌باره‌ى نه‌بوونى هێڵى شه‌وانیش به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى هه‌ولێر باسى له‌وه كرد چه‌ند جارێك ئه‌وان تاقیكردنه‌وه‌یان كردووه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه عه‌بدولخالق عه‌لى گوتى، "پێشووتریش شەفتی شەوانیشمان دابین کردبوو بەڵام بەهۆی ئەوەی خواستی کەمی لەسەر بوو راگیرا. زۆر جار هەبوو پاسەکان بە بەتاڵی دەگەڕانەوە بۆیە ئیتر وەستا".
رزگار عیسا، جێگری سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن كردووه و تاوتوێى چه‌ندان بابه‌تیان كردووه، كه تایبه‌تن به ئاسانى گواستنه‌وه‌ى هاووڵاتیان له‌ناو شاره‌كاندا.
رزگا عیسا گوتى، "ئێمە لەگەڵ وەزیری گواستنەوە دانیشتنمان کردووە لەسەر چەندین بابەت یەکەم کەمکردنەوەی ئەو جەنجاڵیەی کە لەسەر شەقامەکان بوونی هەیە بە گشتی رێکخستنی تاکسی و پاسەکان. بیریش لەوە بکرێتەوە میترۆ و شه‌مه‌نده‌فه‌ر بەدیلی تەکسی و پاسەکان بێت. وەزارەتی گواستنەوە خۆی بەرنامەی هەیە بۆ پاس بە شێوەیەکی گشتی بەڵام تا چەند چۆتە بواری جێبەجێکردن ئه‌مه بابه‌تێكى تره".
سه‌باره‌ت به پاسه‌كان ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه كرد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه له‌سه‌ر سێ خاڵ قسه‌یان كردووه، كه ده‌بێت رێكخستنه‌وه‌یان بۆ بكرێت، له‌وانه ده‌بێت گه‌رمكه‌ره‌وه و ساردكه‌ره‌وه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كان هه‌بێت، دووه‌م شوێنى چاوه‌ڕوانكردن هه‌بێت، سێیه‌م كاتى هاتنى پاسه‌كان دیارى بكرێت.
رزگار عیسا له‌كۆتایى قسه‌كانى دووپاتى كرده‌وه له‌دواى هه‌ڵبژاردن به‌دواداچوونى زیاتر بۆ ئه‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment