بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی نرخی گاز، دووپلانی ئاشکرا کرد ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخەکانی وزە، حکوومەتی بەریتانیای ناچارکرد زیاتر لە 3 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار باج بەسەر ئەو کۆمپانیایانە بسەپێنێت کە قازانج لە بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت وگاز دەکەن. هەروەها بەریتانیا لە بودجەی مانگی پایز، هاوکاری مادی بۆ 780 هەزار خانەوادەی بەریتانی بۆ دەربازبوون لە کاریگەریەکانی نرخی گازی سروشتی تەرخان دەکات.

بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە بە گشتی و گازی سروشتی بە تایبەتی، بووە هۆی گرتنەبەری رێکاری تازە لە پێناو کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی بەرزبوونەوەی نرخەکان. بەریتانیا یەکێکە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو، بەرزبوونەوەی نرخەکانی گازی سروشتی، کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر بازارەکانی دروستکردووە. لەو بارەیەوە کواسی کوارتینگ، وەزیری کاری بەریتانیا، دوو پلانی ولاتەکەی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری نرخەکانی گاز ئاشکرا کرد.

کواسی کوارتینگ وتی" ئەو کۆمپانیایانەی کە قازنجێکی مەزن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان بەدەست دەهێنن، لەوانەیە رووبەرووی وەرگرتنی باجێکی چاوەڕواننەکراو ببنەوە"

هەروەها وتیشی" ئامانجی سەرەکی لە زیادکردنی باج بۆسەر کۆمپانییەکان، کەمکردنەوەی ڕێژەی تێچووەکانی پسوولەی کارەبایە بۆ سەر ماڵەکان و کەمکردنەوەی ڕێژەی دووم ئۆکسیدی کاربۆنە"

وەزیری کاری بەریتانیا لە کاتی ئامادەبوونی لە پەرلەمانی بەریتانیا، خواستی ولاتەکی بۆ جێبەجێکردنی پلانی ئیسپانیا ئاشکرا کرد و وتی" حکوومەتی بەریتانیا بە بڕی زیاتر لە 3  ملیار و 500 هەزار دۆلار باج بەسەر کۆمپانییەکانی وزە دەسەپێنێت"

ئامانجی سەرەکی لە پشت پلانەکە، دامەزراندنی سندوقی وەبەرهێنانە بۆ پاڵپشتیکردنی ماڵان لە پێدانی پارەی کارەبا و گازی ماڵەکانیان، لەبەرامبەردا بڕی ئەو پارەیە لە وەرگرتنی باجی کۆمپانیایەکان دەبێتە هۆی دابینکردنی پارەی ئەو سندوقەی وەبەرهێنان.

وەزیری کاری بەریتانیا سەبارەت بە پێشهاتەکانی دوای ئەو پلانەی وڵاتەکەی وتی" هەرچەندە ئەم بڕیارە بە شیوەیەکی چاوەڕوانکراوە بۆ کۆمپانیاکانمان، بەڵام پاراستنی ئاسایشی بەکار بۆ ئێمە لە پێشترینە"

پلانی زیدکردنی باج لەسەر کۆمپانیایەکانی وزەی بەریتانیا لە کاتێکدایە، ماوەی مابگێکە نرخەکانی گازی سروشتی چوار هێندە بەرزبوونەتەوە، ئەم هەلکشانە لە مێژووی بازارەکانی بەریتانیا بەرزترین ئاستە.

پلانی دووەمی حکوومەتی لەندەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی، پاڵپشتیکردنی بەکاربەرانی وڵاتەکەیەتی. 

بەریتانیا دەیەوێت لە ڕێگەی پێدانی هاوکاری بە خانەوادەکان، کاریگەریە نەرێنیەکان بۆسەر هاوڵاتی بەریتانی کەمبکاتەوە. پێشبینی دەکرێت مانگی داهاتوو، حکوومەت هاوکاری 780 هەزار خانەوادە بکات، و هاوکات بودجەی مانگی پایز بۆ جێجێکردنی ئەو پلانە زیاد بکرێت.

ئاشکرا کردنی پلانەکانی بەریتانیا بۆ رزگاربوون لە قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە، لە کاتێکدایە، کە هاتنی زستانی سارد و زیادبوونی خواستی بازارەکانی بۆ وزە هەروەها کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی گازی  سروشتی لە لایەن رووسیاوە، نرخەکانی نەوت وگازی بەشیوەیەکی بەرچاو بەرزکردۆتەوە و پێشبینی دەکرێت تا 6 مانگی داهاتوو نرخەکان بەردەوام بن لە بەرزبوونەوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین