هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت شیکاری ئابوری

نوچەنێت

نرخەکانی نەوت دوای ڕووداوەکانی 2018 بۆ بەرزترین ئاست 78 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبوونەوە، هۆکارەکانی پشت بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بڕیارەکانی ئۆپێک پلەسە بۆ زیادنەکردنی ئاستی بەرهەمهێنان و کەمبوونەوەی نەوتە لە کۆگایە عەمبارکراوەکان. پێشبینی دەکرێت نرخەکانی نەوت بەردەوام بن لە بەرزبوونەوە، تا شەش مانگی یەکەمی 2022، نرخی هەربەمیلێک نەوت لە نێوان 80 بۆ 100 دۆلا بەرز ببێتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بۆ یەکەمجار نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو 78 دۆلاری تۆمار کرد. هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو، گڕیبەستە نەوتیەکانی تەکساسی ئەمریکی بڕی 73 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تۆمار کرد. ئەم بەرزبوونەوەیە بەراورد بە ڕووداوەکانی  دوو ساڵی ڕابردوو بەرزتری هەڵکشانی نرخی نەوتە لە ساڵی 2018ــەوە.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە چارەگی دووەمی ساڵی 2021، بووە هۆی نزمبوونەوەی ڕێژەی نرخی نەوت، ، بەلام گۆرانی کەش و هەوا زریانەکانی ئەمریکا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان کەمکردەوە، بە مەیش نرخەکانی نەوت بەرزبوونەوە.

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکانی نەوت، پێشبینی کراو بوون، بە تایبەت دوای ئەوەی ئەندامانی ئۆپێک پلەس ڕێککەوتن کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە شێوەیەکی رێژەی زیاد بکەن و  بە سەرکردایەتی ڕووسیا، داواکاریەکەی ئەمریکا بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت پشتگوێ خرا.

زریانە پڕ زیانەکانی ئەمریکا بوونە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و وەستانی بەشێک لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنان، ئەم رووداوانە، هۆکارێکی سەرەکین لە کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت داتەپینی خستنە ڕووی نەوت بۆ بازارەکان، کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەهێنانی نەوتی ئەمریکی فاکتەرێکی سەرەکییە لە دۆزینەوە و پشتبەستنی بازارەکانی ئەمریکا بە  نەوتی جێگرەوە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ناوەندی رۆیتەرز، ئەمریکا بۆ جێگرتنەوەی نەوتی بازارەکانی و کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەی بەهۆی زریانە بەردەوامەکان، پەنا دەباتە بەر هاوردەکردنی زیاتری نەوتی عێراق و کەندا، هەروەک چۆن بازارەکانی ئاسیا پشت بە هاوردەکردنی نەوتی رووسیا و  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبەستێت. 

بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەو هەوڵەی ئەمریکا بۆ نەوتی عێراق لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو، وەزیری نەوتی عێراق خواستی عێراقی بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت،  ئاڕاستەی ئۆپێک پلەس کردووە، و رایگەیاند" بازارەکان سەقامگیرن و دەتوانین ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکەین".

هۆکارێکی تر پشت بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کەمبوونەوەی ئاستی نەوتی عەمبارکراوە لە کۆگایە جیهانیەکان، بە جۆرێک ، زریانەکانی ئەمریکا، بوونە هۆی بەکاربردنی نەوتی عەمبارکراو بە رێژەی بەرز، کە بەراورد بە سێ ساڵی ڕابردوو، زۆرترین نەوتی کۆگایە عەمبارکاروەکان خرانە بازارەکانەوە، ئەمەیش بووە هۆی نزمبوونەوەی ئاستی نەوتی عەمبارکراو  بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

داهاتووی نرخەکانی نەوت

لە هەفتەی ڕابردوودا، ناوەندە و بانکە جیهانیەکان پێشهاتەکانیان بۆ داهاتووی نرخی نەوت خستە روو. 

بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی، گۆڵدن ساکس،  لە دوای ڕاپۆرتیدا، پێشبینی کرد نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک بگات بە 85 دۆلار.

هەروەها بە گوێرەی پێشبینیەکانی بانکی ئەمریکا Bank Of America، زستانی ساردی 2021 ، ئەگەرەکان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 100 دۆلار تا شەش مانگی یەکەمی 2022 بەهێزتر دەکەن و ئەمەیش بە واتای بەرزبوونەوەی خواستی نەوت دێت بە بڕی زیاتر لە  دووملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە .

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین