ویسام حه‌ردان...له پشتگیريى فه‌ڵه‌ستینه‌وه بۆ دۆستایه‌تى ئیسرائیل
نوچه‌نێت
حه‌ردان یه‌كێكه له شێخه‌كانى هۆزه سوننه‌كانى عێراق، له شارى فه‌لووجه‌ى سه‌ربه پارێزگاى ئه‌نبار له رۆژئاواى عێراق له ساڵى 1956 له‌دایكبووه. سه‌باره‌ت به هۆزه‌كه‌ى ویسام حه‌ردان، ئه‌و سه‌ربه گه‌وره‌ترین هۆزه‌كانى ئه‌نباره كه ئه‌ویش هۆزى دلێمه.
ئێستا ته‌مه‌نى ویسام حه‌ردان 67 ساڵه، په‌یمانگه‌ى پیشه ته‌ندروستییه‌كانى خوێندووه، به‌ڵام ته‌واوى نه‌كردووه، به هۆكارى سیاسى ده‌ركراوه، چونكه په‌یوه‌ندى به بزووتنه‌وه‌ى "عه‌ره‌به قه‌ومییه‌كان" هه‌بووه له حه‌فته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا.
حه‌ردان په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ مالیكى هه‌بوو
حه‌ردان له ساڵى 2005 میلیشیاى "سه‌حوه‌ى عێراق"ى دامه‌زراندووه، تا ئێستا فه‌رمانده‌ى گشتى ئه‌و میلیشیایه‌یه. دامه‌زراندنى سه‌حوه به ئامانجى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده بوو كه به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌بوموسعه‌ب زه‌رقاوى له ئه‌نبار بڵاوببوونه‌وه.
له‌دواى 2013 په‌یوه‌ندییه‌كى سیاسى به‌هێز له‌نێوان نوورى مالیكى و حه‌ردان دروست بوو كه ئه‌و كات نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیران بوو. نزیكبوونه‌وه‌ى مالیكى له حه‌ردان بۆ ئه‌وه بوو رووبه‌ڕووى خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌نبار ببنه‌وه كه له دژى مالیكى، ئه‌حمه‌د ئه‌بوڕیشه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد. مالیكى و حه‌ردان له كۆتاپێهێنانى خۆپیشاندانه‌كان هاوكارى یه‌كتر بوون و هه‌ر ئه‌وانیش به هۆكارى چوونى رێكخراوى تیرۆریستى داعش بۆ ئه‌نبار له هاوینى 2014 تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
حه‌ردان له‌و كاته‌وه كه‌سێكى "په‌سه‌ندكراو" نییه له‌نێو سوننه‌كاندا، بۆیه روو له هه‌ولێر ده‌كات و له‌وێ ده‌ژیت. ویسام حه‌ردان چه‌ندان كتێبى هه‌یه له‌وانه "ساڵانى تووڕه‌یى" و "هه‌واڵده‌ر و دۆلار" "سه‌حوات" "قاعیده".
له داكۆكیكردن له فه‌ڵه‌ستین بۆ په‌یوه‌ندى ئیسرائیل
ویسام حه‌ردان له ساڵى 2020 گفتوگۆیه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى كردووه و ده‌ڵێ، "من له نه‌وه سه‌ره‌تاكه‌ى عه‌ره‌به قه‌ومییه‌كانم، له منداڵیمه‌وه له عاشقانى نه‌ته‌وایه‌تى عه‌ره‌بم، كاریگه‌ر بووم به به‌ره‌ى رزگاریخوازى فه‌ڵه‌ستین و بزووتنه‌وه‌ى فه‌تح و رێكخراوى رزگاریخوازى فه‌ڵه‌ستین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، "له منداڵیمانه‌وه له ساڵانى خوێندن به ته‌واوى قۆناغه‌كانى، خۆپیشاندانمان ده‌كرد و هوتافمان بۆ فه‌ڵه‌ستین و قودس ده‌كێشا، به‌گوێره‌ى تواناى خۆمان له هه‌ڵمه‌ته‌كانى قوتابخانه شتمان ده‌به‌خشى، ئاره‌زوومان هه‌بوو له‌پاڵ خۆبه‌خشه‌كان له‌پێناو فه‌ڵه‌ستین بجه‌نگین، هه‌میش فه‌ڵه‌ستین به خۆشه‌ویست و پیرۆز ده‌مێننه‌وه".
به‌ڵام كه‌متر له ساڵێك دوایى ئه‌م گفتوگۆیه، حه‌ردان داوا ده‌كات په‌یوه‌ندى عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى بكرێته‌وه، ئه‌مه‌یش له میانه‌ى كۆنگره‌ى "ئاشتى و گێڕانه‌وه" بوو كه هه‌ینى رابردوو له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
داواكه‌ى حه‌ردان كاردانه‌وه‌یه‌كى توڕه‌ى میللى و حكومى و ئاینى به‌دواى خۆى هێنا، ئه‌مه‌یش پاڵنه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ى به شڵه‌ژانه‌وه هه‌وڵ بدات پاساو بۆ خۆى بهێنێته‌وه. حه‌ردان گوتى، "داواى گێڕانه‌وه‌ى ره‌گه‌زنامه‌م بۆ ته‌واوى عێراقییه‌كان كردووه له هه‌موو ئاینه‌كان كه ره‌گه‌زنامه‌یان لێسه‌نراوه‌ته‌وه، له‌نێو ئه‌وانیش جووه‌كان، من داواى ئاساییكردنه‌وه‌م نه‌كردووه".
كه‌چى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌كى حه‌ردان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌ناو كۆنگره‌كه ده‌رده‌كه‌وێت داواى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كات.
حه‌ردان جارێكى تر بیانووى هێنایه‌وه و گوتى، "له‌پێناو تاوتوێكردنى پێكه‌وه‌ژیانى كه‌مایه‌تییه‌كان ئاماده‌ى كۆنگره‌كه بووم، سه‌رم سوڕما كه له به‌یاننامه‌ى كۆتایى داواى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كرێت، ئاگادارى ئه‌وه نه‌بووم".
دیار بوو ئه‌و پاساوانه‌ى حه‌ردان سوودى نه‌بوو، بۆیه ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق یاداشتى گرتنى حه‌ردان و هه‌ر كه‌سێكى ده‌ركرد كه له كۆنگره‌كه ئاماده بوون.
سه‌رچاوه : حه‌ل
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment