ململانێى سه‌در و حه‌كیم خێزانییه و له باپیرانیانه‌وه جێماوه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سێى تشرینى یه‌كه‌م رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب راپۆرتێكى درێژى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له ره‌گوڕیشه‌ى ململانێى نێوان موقته‌دا سه‌در و عه‌ممار حه‌كیم ده‌كات. راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات ململانێیه‌كە له باپیرانه‌وه بۆ ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه ماوه‌ته‌وه.
له پوخته‌یه‌كدا ده‌كرێت چه‌ند به‌راوردێك له‌نێوان ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه بكرێت، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه عه‌ممار حه‌كیم ته‌مه‌نى 50 ساڵه ته‌نیا 18 ساڵه له عێراق ده‌ژیت، به پێچه‌وانه‌ى موقته‌دا سه‌در كه سێ ساڵ له عه‌ممار بچووكتره، به‌ڵام ته‌واوى ژیانى له عێراق بووه.
بنه‌ماڵه‌ى حه‌كیم له‌سه‌ر ئێران هه‌ژمار ده‌كرێن، ته‌نانه‌ت باپیره‌ى ئێرانى بووه، به پێچه‌وانه‌ى سه‌در كه بنه‌ماڵه‌یه‌كى عێراقى بووه، رژێمى سه‌دام هه‌وڵى داوه باوكى سه‌در وه‌ك “محه‌مه‌د سادق سه‌در” وه‌ك مه‌رجه‌عێكى شیعه له دژى ئێران به‌كاربهێنێ، دواتریش له‌ناوى بردووه.
سه‌در میلیشیاى هه‌یه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ر له 2003 له ئێران نه‌بووه و په‌یوه‌ندى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بووه، كه‌چى له شه‌ڕى ئێران و عێراق بنه‌ماڵه‌ى حه‌كیم له‌گه‌ڵ ئێران و دژ به سوپاى عێراق جه‌نگاون. سه‌باره‌ت به میلیشیاكه‌ى عه‌ممار حه‌كیمیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى كه پێشتر به "ئه‌نجوومه‌نى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى" ناو ده‌برا و بنه‌ماڵه‌ى حه‌كیم خاوه‌نى بوون، میلیشیاى به‌درى هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و میلیشیایه له لایه‌ن هادى عامرییه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ر داگیرا.
راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات عه‌ممار حه‌كیم ده‌توانێ به زمانێكى ره‌وانى عه‌ره‌بى بدوێت، كه‌چى موقته‌دا سه‌در ئه‌و توانایه‌ى نییه و "ته‌نانه‌ت خۆى تواناى داڕشتنى رسته‌یه‌كى به‌سوودى نییه" ململانێ و رقى ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه له لایه‌ن عێراقییه‌كان زانراوه، به‌ڵام حه‌كیم به ئاشكرا له راگه‌یاندن باسى ناكات، كه‌چى به پێچه‌وانه‌وه سه‌در به ئاشكرا هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌ممار و بنه‌ماڵه‌كه‌ى.
راپۆرته‌كه كه له‌لایه‌ن كه‌ره‌م نیعمه نووسه‌رى عێراقى نووسراوه، تێیدا هاتووه، "ركابه‌رى نێوان خێزانه‌كه‌ى حه‌كیم و سه‌در له‌سه‌ر مه‌رجه‌عیه‌ت، بووه‌ته رق و كینه بۆ ئه‌مڕۆ له‌نێوان عه‌ممار و موقته‌دا درێژ بووه‌ته‌وه". دواتریش باس له‌وه ده‌كات هیچ یه‌كێك له‌م دووانه له‌و ته‌مه‌نه نیین بچنه ركابه‌رایه‌تى مه‌رجه‌عیه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌یش ئه‌و جۆره سیاسییه‌ش نیین تا بتوانن به ته‌نیا حكومى عێراق بكه‌ن.
بۆیه لێره‌دا نووسه‌ر گریمانه‌ى ئه‌وه ده‌كات ئه‌و دوو پیاوه كۆ بكرێنه‌وه و پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ بكرێت ئایا ئه‌وان پیاوى ئاینن یان سیاسه‌ت؟ ئه‌وا هه‌ردووكیان وه‌ڵامیان نابێت، چونكه ئه‌گه‌ر به ئاسانى وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه، بۆ عێراق ئه‌وه‌یه "سیاسه‌تمه‌داره گه‌وره‌كان، درۆزنى گه‌وره‌ن، چۆن ده‌كرێت پیاوێكى ئاینى درۆزن بێت؟".
له‌كۆتایى راپۆرته‌كه‌یش هاتووه، موقته‌دا و عه‌ممار یه‌كێكن له دیمه‌نه خراپه‌كانى عێراق، ئه‌و دیمه‌نه زیاتر خراپ ده‌بێت كاتێك خه‌یاڵى ئه‌وه بكه‌ین، پیاوێكى ئاینى به عه‌مامه‌یه‌كى ره‌ش یان سپی ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، یانیش ئه‌و ئه‌فندییه‌كانى شیعه بۆ ئه‌م پۆسته دیارى ده‌كات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment