خراپترین خولى په‌رله‌مانى عێراق دیارى كرا
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سێى تشرینى یه‌كه‌م، میدیاكانى عه‌ره‌ب و عێراق قسه له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن مه‌رسه‌دى نیابى "روانگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى" ئاماده كراوه و دوێنێ بڵاوكراوه‌ته‌وه. مه‌رسه‌دى نیابى رێكخراوێكى به‌ناوبانگه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى "مدارك" پاڵپشتى ده‌كرێت و چاودێریى ته‌واوى خوله‌كانى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات.
له‌م راپۆرته نوێیه‌یدا مه‌رسه‌د باس له ته‌واوى چالاكیه‌كانى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات و ته‌واوى پێشێلكارییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو. مه‌زهه‌ر ساعدى سه‌رۆكى مه‌رسه‌د و سه‌رپه‌رشتیارى راپۆرته‌كه له لێدوانێكى كه له رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ، "ئه‌م خوله‌ى ئێستا چه‌ندان پێشێلكاریى ترسناكى یاسایى و ده‌ستوورى كردووه، كه له خوله‌كانى تر نه‌بووه".
په‌رله‌مان هیچ رۆڵێكى چاودێرى نه‌بووه
یه‌كێك له پێشێلكارییه‌كان ئه‌وه‌یه تا ئێستا چوار په‌رله‌مانتار سوێندى یاساییان نه‌خواردووه، واته له برى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق 329 ئه‌ندام بێت، به 325 ئه‌ندام ته‌واوى دانیشتنه‌كانى كردووه، ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره‌یش بریتین له: نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، حه‌یده‌رعه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر، ئه‌سعه‌د عیدانى پارێزگارى به‌سره، راكان جبوورى پارێزگارى كه‌ركووك.
جگه له‌مه په‌رله‌مان ئاماده‌نه‌بوونى په‌رله‌مانتارانى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و سزاى نه‌داون، كه به‌گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ سزاى ئاماده‌نه‌بوون له هه‌ر دانیشتنێك 500 تا ملیۆن دینارى عێراقییه. ئاماده‌نه‌بوونى په‌رله‌مانتاران كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژماره‌ى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان هه‌بووه، به شێوه‌یه‌ك نه‌توانراوه هیچ دانیشتنێك له كاتى خۆى بكرێت و هه‌روه‌ها په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه، له مانگێكدا هه‌شت دانیشتن بكات، كه ئه‌مه‌یش پێشێلكارییه‌كى تره. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌یش هیچ دانیشتنێكى په‌رله‌مان رێژه‌ى ئاماده‌بوون ته‌واو نه‌بووه.
ته‌واوى كارى په‌رله‌مان
كاتى 61 رۆژى كاركردن بووه
له ڕووى یاسادانانه‌وه دووباره به خراپترین خولى په‌رله‌مانى عێراق داده‌نرێت، چونكه له 173 دانیشتن كه له ئازارى 2018 ده‌ستپێده‌كات تا ئه‌م مانگه تشرینى یه‌كه‌مى 2021، ته‌نیا 92 یاسا په‌سه‌ند كراون، كه‌چى له خولى دووه‌م 216 یاسا په‌سه‌ندكران.
سه‌باره‌ت به كاتى دانیشتنه‌كان راپۆرته‌كه‌ى مه‌رسه‌د ده‌ڵێ كۆى دانیشته‌كان 428 كاتژمێر و 46 خوله‌ك بووه، واته به تێكڕایى 2.8 كاتژمێر بۆ هه‌ر دانیشتنێك، ئه‌گه‌ر به حه‌وت كاتژمێرى كارى رۆژانه هه‌ژمار بكرێت، كاتى كاركردن ته‌نیا 61 رۆژ بووه.
ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى عێراق له بڵاوكردنه‌وه‌ى كۆنووسى دانیشتنه‌كان رێك‌وپێك نه‌بووه، ئه‌مه خاڵێكى تره كه راپۆرته‌كه باسى ده‌كات و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێ، "تا ئه‌م ساته هێشتا كۆنووسى شه‌ش دانیشتن بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه".
پێشێلكارییه‌كى تر كه مه‌رسه‌دى نیابى ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات ئه‌وه‌یه، 14 دانیشتنى په‌رله‌مان بێ بوونى كارنامه كراوه، جارێكیشیان له یه‌ك رۆژدا سێ دانیشتن كراوه، كه ئه‌مه‌یش پێشێلكارییه. نایه‌كسانى له كارى لیژنه‌كان هه‌یه هه‌ندێك له لیژنه‌كان ئه‌ندامیان كه‌مه و هه‌ندێكى تریش زۆره، لیژنه‌ى كاروبارى ژنانیش پیاوى تێدا نییه.
خاڵێكى تر‌ى پێشێلكارییه‌كان په‌یوه‌ندى به كاروبارى دارایى په‌رله‌مان هه‌یه، له‌م خاڵه‌دا ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان هاوشێوه‌ى خوله‌كانى تر بووه، كه به پێچه‌وانه‌ى ماده‌ى 143ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ژمێركارى كۆتایى نه‌دراوه، چونكه ده‌بێت به‌شى دارایى په‌رله‌مان ئاماده‌ى بكات و بدرێته لیژنه‌ى كاروبارى دارایى و دواتر بدرێته ئه‌نجوومه‌ن و په‌سه‌ند بكرێت.
په‌رله‌مان حیسابى كۆتایى خۆى په‌سه‌ند ناكات
ئه‌گه‌ر له‌رووى یاسادانانه‌وه به‌م شێوه‌یه بێت و پێشێلكاریى كرد بێت، ئه‌وا رۆڵى چاودێرى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان چۆن بووه؟ مه‌رسه‌دى نیابى دووپاتى ده‌كاته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌یه هیچ رۆڵێكى نه‌بووبێ، چونكه ته‌نیا یه‌ك پرۆسه‌ى پرساندن، ئاراسته‌كردنى پێنج پرسیار و دوو میواندارى كردووه.
خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى عێراق له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئایارى 2018 هاته كایه‌وه و له 3/9/2018 یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌نجام دا و ئه‌م هه‌فته‌یه كۆتایى به ئه‌ركه‌كه‌ى دێت، چونكه له 10ى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment