پێنج خولى هه‌ڵبژاردنه كاكه‌ییه‌كان بێ "كۆتا"ن
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
له په‌رله‌مانى عێراق نۆ كورسى بۆ پێكهاته كه‌مینه‌كان دانراوه، پێنج له‌و كورسییانه بۆ پێكهاته‌ى مه‌سیحى و چواره‌كه‌ى تر به‌سه‌ر هه‌ر چوار پێكهاته‌ى، شه‌به‌ك، ئێزدى، سابیئه، كوردى فه‌یلى دابه‌شكراوه. وه‌ك تێبینى ده‌كرێت هیچ كورسییه‌كى كۆتا بۆ كاكه‌ییه‌كان دانه‌نراوه. له كاتێكدا له كه‌ركووك و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان كاكه‌ییه‌كان زۆرجار رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه، ئه‌وا له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌وان هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌كیان له په‌رله‌مانى كوردستان و عێراق نییه.
سه‌عید كاكه‌یى كه كه‌سایه‌تییه‌كى كاكه‌یییه و پێشتر ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیارانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌و بابه‌ته كرد و گوتى، "ئاستى نوێنه‌رایه‌تى كاكه‌ییه‌كان له ئاستى سفردایه". به بڕواى سه‌عید كاكه‌یى پارتى و یه‌كێتى به‌گوێره‌ى پێویست كاریان بۆ ئه‌و بابه‌ته نه‌كردووه، كه كورسى كۆتا به كاكه‌ییه‌كان بدرێت و ده‌ڵێ، ئه‌وان ئه‌و مافه‌یان زه‌وت كردووه گوایه له‌ڕووى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ناكرێت كاكه‌یى وه‌ك پێكهاته‌یه‌كى بچووك هه‌ژمار بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه بنه‌مایه‌كى دروست نییه.
سه‌عید كاكه‌یى:
كۆتا له لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه قورخكراوه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كاكه‌ییه‌كان خۆیان له‌و بابه‌ته چه‌ند کەمته‌رخه‌من، سه‌عید كاكه‌یى ره‌تى ده‌كاته‌وه كاكه‌ییه‌كان كه‌مته‌رخه‌م بن وده‌ڵێ، "کاکەییەکان کارێکی زۆریان کردووە بەش بە حاڵی رەوان شاد فەلەکەدین کاکەیی زۆری هەوڵدا کە ناوی کاکەیی بچێتە ریزی کەمە ئایینی و مەزهەبییەکانی ترەوە، بەڵام دیارە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی لەگەڵ ئەوەدا نەبوون، من خۆم هەوڵم داوە چەندین رێکخراوی تریش هەیە کە هەوڵی داوە، بەڵام بارودۆخی سیاسیەکەی هەرێم رێگر بووە و پشتگیر نەبووە لەوەی کە کاکەیی کۆتای خۆی دەستکەوێ".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى باسى له‌وه كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌وان داواى كۆتا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌شزانن كۆتا له عێراق له‌لایه‌ن حزبه‌كانى تره‌وه به‌كارده‌هێنرێت، نه‌وه‌ك بۆ پێكهاته‌كان، سه‌عید كاكه‌یى گوتى، "بە هیچ شێوەیەک كۆتا نوێنەرایەتی کەمەیەتییەکان ناکات، بەڵکو ئەو کۆتایانە بۆ بەرژەوەندی حزبی قۆرخ کراون".
شه‌نگه كاكه‌یى: ده‌ستێوه‌ردانی حزبه‌كان راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره
سه‌عید كاكه‌یى خۆى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیۆن بووه، له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى باسى له‌وه كرد له بوارى تر كارى كردووه، كۆتا بۆ كاكه‌ییه‌كان به‌ده‌ست بهێنێ، نه‌وه‌ك كۆمیسیۆن، چونكه كۆمیسیۆن وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، "لایه‌نێكى جێبه‌جێكاره و ناتوانێ كورسى كۆتا به پێكهاته‌كان بدات".
نەوزاد موحەمەد کاکەیی سەرنوسەری رۆژنامەی موسته‌قیله كه له كه‌ركووك ده‌رده‌چێت بۆ نوچەنێت دەڵێت، "من بە ناوی کاکەییەوە ده‌ڵێم یەک نوێنەرمان نییە، نە لە پارێزگاکان نە لە هەرێم نە لە بەغدا، هیچ نوێنەرمان نییە بە ناوی کاکەییەوە، ئەوانەی بە ناوی حزبیە چوون حزبین ئێستا کچەکەی فەلەکەدین کاکەیی ئەوە بەناوی حزبی پارتییەوە، چۆتە پەرلەمان بەناوی کاکەییەوە نییە. فەلەکەدین کاکەیی خۆی کە وەزیر بوو، وەزیری پارتی بوو خۆ هی کاکەیی نەبوو، راستە کە ئەوان کاکەیی بوون نكۆڵى ناکرێت، بەڵام بە ناوی کاکەییەوە نەچونەتە حکومەت".
شه‌نگه هاوار كاكه‌یى نووسه‌رێكى ناسراوى كاكه‌ییه له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "كاكه‌یی پێكهاته‌یه‌كی كوردی ره‌سه‌نه مێژووه‌كه‌ی ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێ ئه‌گه‌ر یه‌ك ده‌نگ بن زۆر به‌هێزن هه‌رگیز پیویستیان به‌كۆتا نییه به‌ڵام به‌و واقیعه‌ی ئێستا كۆتا باشه".
نه‌وزاد كاكه‌یى:
نه له پارێزگاكان نه له هه‌رێم و عێراق نوێنه‌رمان نییه
به بڕوای شه‌نگه كاكه‌یى ئه‌گه‌ر كۆتایش بۆ پێكهاته‌كان هه‌بێت، ئه‌وا له ده‌ستوه‌ردانى حزبه‌كان دوورنابێت، ئه‌و نووسه‌ره ژنه گوتى، "ده‌ستێوه‌ردانی حزبه‌كان راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره به‌تایبه‌ت حزبى شیعی كه ده‌زانن كاكه‌یه‌كان خۆشه‌ویستیان بۆ ئیمامی عه‌لی ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێ بێسنووره، بۆیه ئه‌مه ده‌كه‌نه بیانووییه‌ك بۆ ده‌ستوه‌ردان له كاروباریان".
شه‌نگه نموونه‌ى ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه له ماوه‌ى رابردوو وه‌ك بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن فۆرمى دامه‌زراندن به‌سه‌ر ده‌رچووان دابه‌شكراوه له كه‌ركووك و دووپات له كاكه‌ییه‌كان كراوه‌ته‌وه كه له فۆرمه‌كان بنووسن" كاكه‌یى". شه‌نگه كاكه‌یى له كۆتایى قسه‌كانى باسى له‌و هه‌ڕه‌شانه كرد كه به‌سه‌ر كاكه‌ییه‌كانه‌وه‌ن و له‌وانه له ناوچه سوننه‌كان هه‌وڵ ده‌درێت كولتوورى سوننه‌یان به‌سه‌ر بسه‌پێنرێت و له ناوچه شیعه‌كانیش به هه‌مان شێوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment