په‌رله‌مانى عێراق بێ دانیشتن هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شه‌شى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق لێدوانێكى د. به‌شیر حه‌دادى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه باس له چۆنیه‌تى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان ده‌كات و روونى ده‌كاته‌وه، پرۆسه‌كه پێویستى به دانیشتن نییه.
د. به‌شیر حه‌داد ده‌ڵێ، "په‌رله‌مان له 31 ئادارى رابردوو ده‌نگى له‌سه‌ر ئه‌وه داوه كه له حه‌وتى تشرینى یه‌كه‌م خۆى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، بۆیه سبه‌ى له رێكه‌وتى خۆى بڕیاره‌كه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه".
جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌شڵێ، "پێویست به دانیشتن ناكات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه".
خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى عێراق له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئایارى 2018 پێكهات، له سێى ئه‌یلوولى 2018 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجام دا. به هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له‌سه‌ر خواستى عێراقییه‌كان له 10 ى ئه‌م مانگه ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ دواین رۆژى ته‌مه‌نى ئه‌و خوله ده‌بێت و سبه‌ى هه‌ڵدوه‌شێته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment