كاريگەرى كشانەوەى هێزە بيانييەكان لەسەر پرۆسەى سياسى ليبيا شیکاری

نوچەنێت:

نەتەوە يەكگرتووەكان ڕایدەگەیێنێت، رێككەوتنى (5+5)ى ليبيا لەسەر پاشكشەى شەڕكەرە بيانييەكان لەو وڵاتە، بابەتێكى گرنگە بۆ دەربازكردنى ليبيا لە شەڕى ناوخۆ، چونكە ئەو وڵاتەى تووشى تەنگەژەيەكى گەورە كردووە.

نەتەوە يەكگرتووەكان دەشڵێت، "ئەو نەخشە رێگەيەى كە ليژنەى سەربازى هاوبەشى (5+5) لەسەرى رێككەوتوون، دەبێتە بەردى بناغەى پاشەكشەى شەڕەكەرە بيانييەكان لەسەر خاكى ليبيا."

لە شەڕى ناوخۆى لیبیا لە ساڵانى (2019 و 2020)، توركيا هاوكارى حكومەتى ويفاقى نيشتمانى لە تەڕابلوس كرد، ئيمارات و رووسيا و ميسڕ هاوكارى خەليفە حەفتەریان لە رۆژهەڵاتى لیبیا دەكرد.

بەشێكى زۆرى شەڕكەرە بيانييەكان لە رێگەى كۆمپانياى فاگنەرى رووسى پاڵپشتى حەفتەريان دەكرد، ئەوە سەرەڕاى هەبوونى شەڕكەرى چادى و سوودانى و سوورى لەو وڵاتە، کە بە رێگەى جۆراوجۆر گەيشتبوونە ليبيا.

لە هاوينى (2020) رێككەوتنى ئاگربەست لە نێوان هێزە شەڕەكەرەكانى ليبيا واژۆكرا، لە مانگى تشرينى يەكەم بڕيار لەسەر دەرچوونى هێزە بيانييەكان درا، كە دەبێت لە ماوەى (90) ڕۆژ چەكدارە بيانييەكان لەو وڵاتە دەرچن، بەڵام لەو كاتەوە هيچ هێزێك وەک لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە ئەو وڵاتەى جێنەهێشتووە، بەگوێرەى لێدوانى نەجلا مەنقوش تەنيا ژمارەيەكى كەم لە هێزە بيانييەكان كشاينەوە.

ليبيا؛ بنكەيەك بۆ بڵاوكردنەوەى چەكدارە بيانييەكان

عادل عەبدولكافى چاودێرى سياسى ليبى بە ماڵپەڕى (حوڕەى) رايگەياند، "ئەو جۆرە چەكانەى چەكدارە بيانييەكان لە ناو ليبيا لەبەر دەستيانە، ئاماژەيە بۆ ئەوەى لەو نزيكانە لەو وڵاتە دەرناچن، كێشەكەش تەنيا لە هەبوونى ئەو چەكدارانە نييە، بەڵكو بووە بە بنكەيەك بۆ بڵاوكردنەوەى چەكدار لە وڵاتانى ئەفريقيا، بەتايبەت ئەوانەى لە رووسياوە دێن".

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "بەردەوام چەكداران لە رووسياوە لە رێگەى كۆمپانياى ئەمنى فاگنەر و لە سوودان و چاد روو لە ليبيا دەكەن، ئەوە سەرەڕاى چەكدارەكانى توركيا، كە لە وڵاتەكانى تر لە رێگەى (131) گەشتى ئاسمانى گوازراينەوە بۆ ليبيا".

ميكانزمە روونەكان

عەبدولكافى روونيشكردەوە، "گرووپەكانى وەك فاگنەر تەنيا لە سنوورى دەستوەردانى سەربازى ناوەستن، بەڵكو باڵى سياسى و ئابووريشيان لەو وڵاتە هەيە، هۆشداريشى دا، كە ئەگەرى ئەوە هەيە دەستوەردەنە پڕۆسەى هەڵبژاردنەكانى داهاتووى ليبيا، بەرپرسيارێتى دەرچوونيشيان دەكەوێتە ئەستۆى كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى، چونكە نەتەوە يەكگرتووەكان هيچ ميانزێكى روون، ياخود كاتێكى دياريكراو بۆ دەرچوونى ئەو هێزانە لە ليبيا نييە".

ئەو چاودێرە سياسييە ليبيە پێشى وايە، "كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى سوور نييە لەسەر دەرچوونى هێزە بيانييەكان، تۆپەكەى خستۆتە گۆڕەپانى توركيا و رووسيا، ئەوەش ئەگەرى زۆرە كاريگەرى لەسەر پڕۆسەى هەڵبژاردنەكان هەبێت، ببێتە هۆى زيادبوونى ناسەقامگيرى و بە تاڵانبردنى سامانى ئەو وڵاتەكەمان".

هێزەكانى توركيا

يوسف كاتب چاودێرى سياسى توركى، بە ماڵپەڕى (حوڕەى) راگەياند، "دەرچوونى هێزە بيانييەكان لە ليبيا  لە قۆناغى دواى شەڕ پرسێكى زۆر گرنگە، توركيا پاڵپشتى ئەو هەنگاوە دەكات".

ئەو نووسەرە توركە جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، "هێزەكانى توركيا لە ليبيا هێزى ياسايين، لەبەر ئەوەى بە رێككەوتنى فەرمى لەگەڵ حكومەتى شەرعى ليبيا چووينە ئەو وڵاتە، بڕيارە نێودەوڵەتييەكان هێزەكانى توركيا ناگرێتەوە، چونكە ئەوان بووينە پارێزەرى تەڕابلوس".

توركيا پابەند نييە بە (5+5) 

لە بەشێكى ترى قسەكانى يوسف كاتب گوتى، "توركيا دەوڵەتێكى ميلیشياییە، شەڕكەر نييە، بۆ ئەو شەڕەش هەوڵنادات، بوونى توركيا لەو وڵاتە ياساييە، تەنيا حكومەتى شەرعى ليبيا مافى ئەوەى هەيە داواى كشانەوەى توركيا بكات".

سەبارەت بە كۆبوونەوەى (5+5) كاتب ئاماژەى بەوە كرد، "توركيا بەرپرس نييە لە ميليشيا نافەرمييەكان و ئەو  چەكدارە بيانیانەى لە رێگەى هێزە تايبەتەكانەوە هاتينە ليبيا، دەرچوونى ئەو چەكدارانەش كاريگەرى ئەرێنى لەسەر ناوخۆى ليبيا دەبێت، دەبێتە هۆى سەقامگيرى ئەو وڵاتە".

يوسف جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، "توركيا پەيوەندى بە چەكدارە سوورى و بيانييەكان نييە، ئەوان بە پاڵنەرى ماددى لە رێگەى رووسيا هاتوون"

دابەشبوونێكى قووڵى سياسى لە نێوان حكومەتى يەكێتى نيشتمانى و ئەنجومەنى نوێنەرانى ليبيا هەيە، بەتايبەت دواى هەوڵەكانى لێسەندنەوەى متمانە لە عەبدولحەميد دەبيبەى سەرۆكى حكومەتى ليبيا".

بەرلەوەش هەردوولا نەگەيشتنە رێككەوتنێكى روون لەسەر ياساى رێكخستنى هەڵبژاردنەكان، ئەوەش بەربەستى لەبەردەم گواستنەوەى پڕۆسەى سياسى لەو وڵاتە دروستكردووە.

پێشتر نەتەوە يەكگرتووەكان لەگەڵ پێنج ئەفسەرى باڵاى هەردوولا كۆبووە، كە نوێنەرايەتى حكومەتى ويفاق و سوپاى نشتيمانى ئەو وڵاتە دەكەن، پێشتريش گفتوگۆى سەرەتاييان لە ميسڕ دەستپێكردبوو، بەوەش رێككەوتنى (5+5)ى ليبيان زيندوكردەوە، بۆ كشانەوەى هێزە بيانيیەكان لەو وڵاتە، هەندێك هيواش هەيە بۆ رێككەوتنى سياسى، بەر لە هەڵبژاردنەكانى پێش كۆتايى ئەمساڵ، بەڵام تا ئێستا ئاسۆكانى روون نييە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین