ناوچه‌ى سه‌وز له‌ به‌غدا داخرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى ئاشكرا كردووه‌، بۆ پاراستنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانى ده‌نگدان ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا به‌ ته‌واوى داخراوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ى تشرینى یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، ته‌واوى رێگه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا داخراوه‌، رێگه‌ به‌ كه‌س نادرێت هاتوچۆى ناوچه‌كه‌ بكات ته‌نیا كه‌سانى تایبه‌تى رێگه‌پێدراو نه‌بن.

دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ رێكارییه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى كاتییه‌ و بۆ پاراستنى ئه‌نجام و سندوقه‌كانى ده‌نگدانه‌. له‌ هه‌ڵبژاردنى رابردوو 2018 به‌ماوه‌یه‌كى كورت له‌دواى ده‌نگدان سندوقه‌كانى ده‌نگدان له‌ به‌غدا سووتێنران، به‌رپرسانى ئه‌منى به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ دووپاتیان كرده‌وه‌، رێكاریى توند ده‌گرنه‌به‌ر بۆ پاراستنى ده‌نگدان و سندوقه‌كانى.

دوێنێ 10ى تشرینى یه‌كه‌م، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مه‌ پێنجه‌م هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌بێت كه‌ به‌گوێره‌ى ئاماره‌ى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان رێژه‌ى به‌شداربوونى ده‌نگده‌ران 41% بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین